کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێنج گیراو رەوانەی گرتووخانەی ئیمرالی كران

Tuesday, 17/11/2009, 12:00


دەتەپەش ئەم هەنگاوە بە درنگوەخت دایدەنێ
بە پێی ئەو زانیاریانەی بە دەستخران 5 گیراو رەوانەی زیندانی ئیمرالی كرا. لەو زیندانەی كە رێبەری گەل كورد عبدوڵا ئۆجەلانی لێ دەستبەسەرە. وەزیری دادی توركیا سەعدولا ئەرگینێش هەوالەكەی پشت راست كردەوە. كاربەدەستانی دەوڵەتی تورك بەرەبەیانی ئەمرۆ كاتژمێر 4 ، 5 گیراوایان ڕەوانەی گرتوخانەی ئیمرالی كرد لەو زیندانەی كە رێبەری گەلی كورد عبدوڵا ئۆجەلان زیاتر لە 11 ساڵە لێی دەست بەسەرە. دۆزگەری دوورگەكە ڕایگەیاند كە سێ مەحكومی تریش رەوانەی زیندانی ئیمرالی دەكەن. ئەو زیندانیانەی كە رەوانەی زیندانی ئیمرالی كران ناوەكانیان ئاشكرا كران و هەر پێنجیان لە سەر دۆزی پەكەكە لە گرتوخانەدان. شێخموس پۆیراز، جومالی كاراسو، هاكان ئالكان، حەسبی ئایدەمیر و بایرام كایماز. یەكێك لە گیراوەكان بایرام كایماز، لە ناوقەت بەرەو خواری ئیفلیجە.
بانگەشە كرا كە رێبەری گەلی كورد عبدولا ئۆجەلانیان گواستۆتەوە گرتوخانەیەكی تر دورگەكە كە نوێ دروست كراوە. كۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشكەنجەی كۆنسەی ئەوروپا سی پی تی ، كە لە نزیكەوە بەدوای دۆخی ئیمرالی دا دەچێ، بە دوو دڵێەوە مامەڵە لە گەڵ بابەتەكە دەكات. سەرۆكی سی پی تی ماورۆ پاڵما رایگەیاند كە ئەوان بەدوای پێشهاتەكانی ئیمرالی دا دەچن و ووتی، تا كۆنترۆڵی نەكەن هیچ لێداونێك نادەن. كۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشكەنجەی كۆنسەی ئەوروپا سی پی تی لە ساڵی 1999 وە بە دوای هەلومەرجی ژیانی رێبەری گەلی كورد عبدولا ئۆجەلان دا دەچێ.
دوای ئەوەی كە 5 گیراو ڕەوانەی ئیمرالی كران ، نیگاكان وەرچەرخایەسەر كۆمیتەی سی پی تی. سرۆكی كۆمیتەكە ماورۆ پالما لە لیدوانێكی رۆژنامەوانی دا قسەی كرد و ئەو پێشهاتەی دوایی هەڵسەنگاند. پاڵما ڕایگەیاند كە ئەوان دەیانەوێ هەلومەرجی ئیمرالی ڕاست بكرێتەوە و هەندێ گیراو ببنە ئەوێ. پاڵما ڕایگەیاند كە ناردنی گیراوان ئەرێنی دەبینن و بەلام دوودڵیەوە مامەڵە لەگەڵ بابەتەكە دەكەن. ماورۆ پاڵما بە بیری هێنایەوە كە هەلومەرجی گرتوخانەكانی توركیا بابەتی گفتوگۆن و، لە درێژەی دا وتی ، بێ گومان كۆنترۆڵ كردنی دۆخەكە ئەركی ئێمەیە ، دوای ئەوەی كە كۆنترۆڵی دەكەین ، لێدوانێك دەدەین. دەتەپە ناردنی پێنج گیراوی بۆ ئیمرالی وەك هەنگاوێكی درەنگوەخت بەناو كرد.
پەرلەمانتارانی دەتەپە رایانگەیاند كە مافی دیداری ئۆجلان لەگەڵ گیراوانی تر مافێكی سروشتیە و ، بەبیری هێنایەوە كە ئەشكەنجەی ئیمرالی لە جیهان دا بێ وێنەیە.
هاوسەرۆكی دەتەپە ئەحمەد تورك لە پەرلەمان وەڵامی پرسی رۆژنامەوانانی دایەوە و وتی دەبێ بەر لەهەموو شتێ گۆشەگیری هەڵگێرێ.
راشیگەیاند كە ئەوان لە دژی گۆشەگیرین ، ناردنی 5 گیراوی وەك هەنگاوێكی ئەرێنی بەلام درەنگ بەناو كرد.
جێگری سەرۆكی گروپی دەتەپە لە پەرلەمان گوڵتەن كشاناك وتی ، ئەگەر ئێمە ئەو پرسە بكەین ئەوە هەنگاوێكی ئەرێنیە ئەو چی چارەسەر دەكا ؟ ئەو كات ناچارین كە وەڵام بدەینەوە ، داخۆ ئەو هەنگاوه بچوكەی حكومەت دەینێ ، ئەو خوێن رشتنە ڕاوەستێنێ ، ئەو بابەتانە بێ وەڵامن.
پەرلەمانتاران ئاكن بیرداڵ و حامید گەیلانیش ڕایانگەیاند كە بەپێی پێوانە نێونەتەوییەكان دەبێ دان بە مافی هەموو كەسێ دا بنرێ.
ئەو گۆرانكاریە بەشیەكەی كە دوای 11 ساڵ حكومەت هێنایە ڕۆژەڤەوە چ گۆڕانكاریەك لە سیستەمی ئەشكەنجەی ئیمرالی دا دەكات ؟
بەپێی زانیاریەكان ، گرتوخانەی نوێ دروست كراو ، بە تەواوی دۆخی گۆشەگیری و هەلومەرجی خراپی گیراوان ناگۆڕێ.
هەر بۆئەوەش ئۆجالان جارێكی تر لە دەڤەرێكی تەنگ ، لە ژێر كۆنترۆڵێكی توند و ، بە مافی بەشی و زۆر سنوردار ، ژیان دەگوزەرێنێ. لەو گرتوخانەی كە رێبەری گەلی كورد عبدولا ئۆجەلان بۆی دەگوازرێتەوە ، یەك حەوشەی هاوبەش دەبێ كە گیراوەكان بەكاری دێنن. بەلام ئۆجەلان مافی هەیە كە تەنیا هەفتەی جارێك ، یەكێك لە گیراوەكان ببینێ.
ئەو كەسانەی كە دەچنە دورگەكە بە سیستەمێكی تایبەتی دەرباز دەكرێن كە شوێن پەنجە دەخوێنێتەوە. ئەو كەسانەی بەو ئامێرەدا دەرباز دەكرێن دەتوانن بچنە ئەو جێیەی كە ئۆجالانی لێ ڕادەگییرێ. لە ژوورەكەی ئۆجالان تەنیا دۆڵابێكی كتێب، مێزێك و كورسیەك هەبوو و هەرسێشیان بە زەویەوە چەسپنراون و تەنیا ئۆجالان دەیتوانی گوێ لە كەناڵی تەرەتە بگرێ بەرێی رادیۆ. بەو گۆرانكاریەیانەی هەیە نازانرێ لەو هەلومەرجە چ گۆرانكاریەك ئەنجام دەدرێ.
زانرا لە گرتوخانەی نوێ دا 12 قاوش هەن كە هەر یەكەیان 20 مەترە دووجایە.
بەپێی بانگەشەكان گرتوانەی نوێ لەكەناری یەكێكە لە جێگكانی وەزیرانی پێشوی توركیا عەدنان مەندەریسە كە لەسالی 1961 دا لەسێدارەدرا. لە قاوشەكاندا تەختیەكی خەوتن ، مێزێكی و ئاودەستخانەیەكی كانزایی و ژوورێك دیدار هەیە دەروی گرتوخانەكە بە بەرزایی شەش مەتر هەڵچنراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە