بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


گرینگی نەدانی / کووژەری یا کوشەندە ی/ پیاوان بە قەڵەوی

Thursday, 28/08/2014, 12:00




زۆریەک لە پیاوان لە مەترسی قەڵەوی لە ئاست سڵامەتی خۆیان ئاگادار نین! سازمانی پاکوخاوێنی بریتانیا بە گرینگی پێنەدان بە قەڵەوی لەدرێژخایەندا گرفتو مخارێجی زیاتر بۆ خۆی دروست دەکا. ژنان کەمتر نیگەرانی گرفتەکانی جەستە وقەڵەوین. زیاتر هەست بە گرفتەکان دەکەن بەڵام پیاوان ئاوانین . لەسەتا ٦٦ پیاوان قەڵەون. لەسەتا ٥٧ ژنان ئەو گرفتەیان هەیە.
قەڵەوی زۆر مرۆڤ لە مردن نزیک دەکاتەوە. فۆڕمی قەڵەوی پیاوان وێنەی/ سێوە / هی ژنانیش وێنەی/ هەرمێیە /. ئەو قەڵەویەش لە بەشی ناوەڕاستی لەش (کەمەر) زیاترە. قەڵەوی مەترسی نەخۆشی دڵ وجڵتەی مێشک زیاتر دەکاو دووهۆی سەرەکی مردنی پیاوانن. هەروەها قەڵەوی نەخۆشیەکانی شێرپەنجەش لە گەڵ خۆی دێنێ. پیاوان لەوانەیە سەتا لە حەفتا زیاتر لە ژنان تووشی شێرپەنجە ببن. هەر چەند پیاوان لە ژنان زۆرتر وەرزش دەکەن بەڵام کە گەیشتنە تەمەنی ٣٠ ساڵی جموجۆڵیان کەمتر دەبێتەوە. دووچەرخەسواری بۆ چونە سەرکار دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەمتر نەخۆش بکەوین.
سازمانی پاکوخاوێنی میللی بریتانیا بە بێ سرنجدان بەوکارە پرسی گرفتەکانی خۆی زیاتر دەکا. ئەو پیاوانەی کە لە داهاتوودا بۆ چارەسەری خۆیان نیازیان بە خەرجو موخارجێکی زۆر هەیە. هەتا پێش ئەوکاتە زیاتر لەو پیاوانەی کە چالاکی جەستەیان زۆرە بە هۆی نەخۆشی ناچنە سەرکار وئەو نەخۆشیانەش بۆ بنە ماڵەکان پەرۆشی ودڵهورە لە گەڵ خۆی دێنێ.
لە نوسینی: پیتر بیکر: بەرپرسی سازمانی پاکوخاوێنێ پیاوان.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی .
٢٧/٨/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە