کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لە کۆنگرەی پێنجەم با حزبی شیوعی کوردستان لە بەعسی و فایلدارەکان خۆی پاک بکاتەوە

Saturday, 14/07/2012, 12:00


ئالان باوەگوڕگوڕی



حزبی شیوعی کوردستان لە دوای دامەزراندنیەوە لە (٣٠-٦-١٩٩٣) وە لە زۆر لایەنەوە کەم و کوڕی هەبووە و لە ئاستی پێویستدا نەبووە و ڕۆژ بە ڕۆژیش باری ئەو حزبە لەژێر ڕەخنە جۆراو جۆرەکاندا کە زۆرینەیان مەعریفی و زانستین قوڕستربووە .
بەڵام تاکە خاڵێک کە جێگای شانازی بێت و راستگۆبێت دژایەتی ڕاستەقینە و سەرسەختانە و سازش نەکردن بووە لەگەڵ رژێمی بەعسی دیکتاتۆریدا و بەعسیش نەیتوانی لەو بوارەدا زەفەر بە حشک ببات و جاسوس و بەکرێگیراو لەناو ئەو حزبەدا بچێنێت یا بکڕێت ، بەڵام بەداخەوە ئەوەی بەعس نەیتوانی لەو بوارەدا بیکات ئەوا حشک خۆی بەخۆی کرد ، ئەمەش لە ڕێگای دەرگاکردنەوە بەڕووی ئەو کەسانەی لە ڕیزی پارتی کاردا بوون و دوای داخستنی دوکانە سیاسیەکەیان و ئەبو حیکمەت دای لەواری پارتی کار و فلسی تێدانەهێشت ، کۆمەڵێک بازرگانی سیاسی لەو تاقمە تێکدەرە ناچاربوون کار و کاسبی بازرگانی بگوازنەوە ناو حشک و بەناوی گەڕانەوە بۆ ڕیزی حزب درێژە بە بازرگانییەکەیان بدەن ، کە پیشووتر ئەوەی لە دەستیان هاتبوو بۆ تێکدانی حشک و حشع کردبوویان .
ئەو تاقمەی کە لە ڕیزی حزبی شیوعی دەرچوون و سامان و مومتەلەکاتی حزبیان بەتاڵان برد و دابەشیان کرد ، وەکو تێکدەرێک دەرچون ، بەڵێم کە گەڕانەوە وەکو تێکدەرێکی فاشیل و بە ئامانج نەگەیشتوو و لە هەمانکاتدا فایلداریش هاتنەوە کە خۆیان و پارتی کار کەوتبوونە خزمەتی بەعسەوە ئەمەش لەڕێگای جاسوسی کردن بۆ بەعس و پاشان وەرگرتنی کۆمەک لە بەعس .

بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی بەعسی فاشی ، دیدار و پەیوەندیەکانی نێوان بەعس و پارتی کار لە (٢٧-٧-١٩٩٧) وە دەست پێدەکات و چەندین دیدار و چاوپێکەوتن لە شاری نەینەوا و بەغدا لە نێوان پارتی کار و موخابەراتی بەعس ئەنجام دەدرێت و شاندەکانی پارتی کار هەمیشە ئەبو حیکمەت سەرۆکایەتی کردون و ئەندامانی شاندەکەش لە دیدارە بەردەوامەکانی نێوانیان کە ڕۆڵی سەرەکیان هەبووە پێکهاتوون (لە ڕەوەند ئەبو دڵشاد موحسین یاسین) ئەندامانی بیرۆی سیاسی پارتی کار.
لە دیدارەکاندا پارتی کار و سەرکردایەتییە بەکرێگیراوەکەی تەئکید لەسەر دڵسۆزیان دەکەنەوەبۆ موخابەرات و باس لە هەنگاوەکانیان دەکەن بۆ هاتنەدەرەوە لە ریزی حزبی شیوعی و نهێنیەکانی ناو حزبی شیوعی بۆ موخابەرات ڕون دەکەنەوە دەیکەنە پاساوێک بۆ هاتنەدەرەوە لە ریزی ئەو حزبە.
بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی بەعس ، موخابەراتی بەعس مانگانە (٢٠٠٠) دۆلاری مانگانەی داوە بە پارتی کار و کە بۆ ئەو کات دەیکردە نزیکەی (٢٠٠٠٠٠) هەزار دیناری سویسری و هەروەها لە ڕێگای تانکەرەوە کە پسوڵەکە بەناوی ئەبو حیکمەتی سکرتێری پارتی کاربووە و بە ئاگاداری بیرۆی سیاسی پارتی کار مانگانە بەسێک سووتەمەنی لە بەغداوە دراوە بە پارتی کار و لە بازاڕی ڕەشی کوردستان فرۆشراوەتەوە .
تا بەر لە بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی حشک ئەو تاقمە تێکدەر و بەکرێگیراوەی پارتی کار بەشێک بوونە لە سەرکردایەتی حشک و بەشە گرنگەکانی حزبیان بەدەستەوە بووە (ڕەوەند لیژنەی ڕێکخستنی ناوەندی ئەبو دڵشاد سەرکردایەتی هندرێن ئەحمەد راگەیاندن محمد شێخانی مەکتەبی پەیوەندیەکان).
بۆیە هیوادارم کۆنگرەی پینجی حشک کۆنگرەی پاک کردنەوەی حزب بێت لە فایلدار و کۆنە هاوپەیمانەکانی بەعس و ئەندامانی کۆنگرە سووربن لەسەر سزادان و وەدەرنانی ئەو تاقمە خائینە لە ریزی حزبدا .
بۆ بینینی بەشێک لە بەڵگەنامەکانی بەعس لەباررەی پەیوەندییەکانی پارتی کار بە بەعسەوە ، ئەم لینکە کلیک بکە و تەواوی بەڵگەنامەکانی تریش لەلایەن بەرێز (محمدی حاجی محمود) ی سکرتێری حزبی سۆشیالیست پارێزراون و خۆزگە ئەوانی تریشی بڵاو دەکردەوە بۆ زیاتر دەرکەوتنی ڕووی ڕەشی ئەو تاقمەی کە خۆیان خزاندۆتەوە ریزی حشک.

http://www.surens.com/DirejeFile.aspx?Jimare=13

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە