کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەسەند کردنی بودجەی لە١٧%ی هەرێم بەبێ ئەندامانی ئەنجومەن و بەبێ سه‌رۆک کۆمارێکی کورد! واو!

Monday, 11/03/2013, 12:00





پەسەند کردنی بودجەی لە 17%ی هەرێم لە 7ی ئەو مانگە بەبێ ئامادە بونی فراکسێۆنە کوردیاکانی پەرلەمانی عێراق و بێ بونی سەرۆک کۆمارێکی کورد لە بەغدا،خاڵیکی زۆر گرنگ پێشاندەدا ئەویش ئەوەیە کە سەرکردەکان و سیاسیەکانی ناوەند زۆر بە ژیرانە ترو شارەزایانەتر لە سەرکردەو سیاسیە کوردەکان لەسەر مێزی یاری سیاسی عیراق یاری دەکەن وە باشتر دەزانن چۆن تەڵەی سیاسی دابنێن و کارتەکان چۆنوکەی بەکاربهێنن بە پێچەوانەی لێپرسراوە کوردەکانی بەغداو هەرێم.
لایەنی کوردی لە بەغدا دەبوایە پەلە نەکاو ژیرانەتر بیر لە هەڵوێستگرتنی خۆی بکاتەوە لەبەر گەلێ هۆ:
 یەکەم: بایکۆتکردنی کۆبونەوەکە لەلایەن فراکسیۆنە کوردیەکان لە کاتیکی راست نەبو، لەبەر ئەوەی کورد لە بەغدا ئەو سەنگەی جارانی نەماوە.
دووهه‌م: کورد لە ناوەند کەمینەیە لە هەمو کاتیكدا هەر لایەنێک بیوێ بە دەنگ لە پەرلەمانی عیراق لەسەر هەر بریارێک بێت لێدەباتەوە.
 سێهەم: لە ئەنجامی کێشە چارە نەکراوەکانی نێوان سەڕۆکوەزیرانی عیراق و سەڕۆکی هەرێم ئەتمسفێرەکی ناتەندروست و ناکۆک لەنێوان لایەنی ناوەندو هەرێم هەبوکە جارێ هێورنەبوەوە وە لە میدیاکان گرژی و ناتەبایی خۆیانیان نەدەشاردەوە،
بۆیەش نوێنەرانی کورد لە بەغدا پێشوەخت ئەو جۆرە هەڵوێستوەرگرتنەی خۆیانیان ئاشکرا کردبو، ئەمە هۆکارێک بو بۆ ئەوەی حکومەتی ناوەند بۆ ئەو ئەگەرە خۆی ئامادە بکا وە بێگومان کاریشی بۆ کردوە کە هەڵوێستیان چۆن دەبێ لەکاتی رودانی ئەو ئەگەرە، بۆیەش دەبوایە نوێنەرانی کورد پێشوەخت لە میدیاکان هێچ ئاماژەێی نەدەن لەسەر ئایندەی هەڵوێستیان وە ئەگەر ئەوەشیان کرد دەبوایە هەستیان بکردبا کە ئەگەری ئەوە هەیە ناوەند هەندێ هەنگاو بهاوێژێ وە هەندێ بڕیاربدا بەبێ بونی ئەوانو لەئەنجامدا بەرامبەر بە میللەت توشی ئیحراجیان بکاو کێشەکان بە ئاراستەیەک ببا جڵەوی روداوەکان لە دەستیان دەربچێ و لە ئەنجامدا لە ئایندەیەکی نزیک بە مەجبوری نەتوانن پێداگری بکەنو سازش بکەن لەسەر گەلێ خاڵی گرنگی تر.
لە رۆژی یەکەمەوە کە کورد روی لە بەغدا کرد بۆ ئەوەی بەشدار بێت لە حکومەتی تەوافوقی عیراق، مەسەلەی بودجە یەکێ بوە لەو مەسەلە سەرەکیانە کە ئەندامانی ئەنجومەنی فراکسیۆنە کوردیەکان لە پەرلەمانی عیراق وەکو کێشەیەکی سەرەکی لە میدیاکان دەیانخستە رو باسیان دەکرد بۆ میللەت وە زۆر جار ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد کە حکومەتی عیراق دەیەوێ بودجە کەم بکاتەوە بۆ لە ١١%، بەڵام بە هەوڵو کۆششی ئەوان و هەمو ئەو کوردانەی کە لە بەغدا لێپرسراوەتیان وەرگرتوە لەسەر میلاکی نەتەوەیی توانراوە بودجەی لە ١٧% وەربگێرێ!
بێگومان حکومەتی ناوەند بێئاگا نەبوە لەو راستیە، بۆیەش ئەگەربە باشی لێوردبینەوە دەبینین، ئەو بریارەی ناوەند زۆر بە شارەزاییانە هەنگاوەی بۆنراوەو وە ئەو پردەیان روخاند کە نوێنەرانی کورد و ناوەند بەیەکەوە دەبەستێتەوە بە میللەتانی هەرێم ، راستوخۆ کەوتنە ئاراستە کردنی بریارەکەیانو پەیامیان بۆ میللەتانی هەرێم بە تایبەتی بۆ نەتەوەی کورد کە دەیانەوێ بە میللەتی کورد بڵێن بێ وجودی ئەندامانی فراکسیۆنە کوردەکانو وە بەبێ ئەوەی سەرۆک کۆمارە کوردەکە ئامادە بێت، ئیمە ئێوە بە میللەتی خۆمان دەزانیین وە باشتریش پارێزگاری لە بەرژەوەنیەکانتان دەکەین وە پێویستیتان بەو نوێنەرانەو ئەو لێپرسراوە دەسەڵاتدارە کوردانە نیە بۆ وەرگرتنی ١٧% لە دەرامەتی عیراق، هەروها دەیانەوێ بە میللەتی کورد بڵێن ئەوان ناوەندی برایاردانن ئەو لێپرسراوەدەسەڵاتدارانە تەنها دەوری کارتۆنی دەگێرن، بەم هەنگاوە ئۆتۆماتیکی دەسەڵاتی ئابوری و سیاسی و سەربازی خۆیان پیشانی میللەتانی هەرێمدا کە ئەمە راستەوخۆ لێدانەکە لە هەیبەتی دەسەڵاتی سیاسی هەرێم و سەرۆکەکەی کە خۆیان بە پێچەوانەی ئەوە پیشانی میللەتانی هەرێمداوە.
دەسەڵاتدارانی ناوەند بەم هەنگاوەیان توانیان راستی داواکاریەکانی سەرکردە کوردەکان لەبەغدا بۆ میللەتی کورد لە هەرێم ڕۆشەنتربکەن کە ئەویش ئەوەیە، داواکاریەکان لە چوارچێوەیەکی تەسکی ئابوری وێنەی کێشراوە نەک لە داوکاریە نیشتمانی و نەتەوەیەکان کە بێچوارچێوەو سنورە کە ئەویش سەربەخۆیە.
بۆیەش ئەگەر سەرەنجێ بدەین لە 9ی ئەم مانگە سەڕۆکی هەرێم و وەزیرو بەرەپرسە کوردەکانی بەغدا لە کۆبونەوەیەکدا بڕیاریاندا وە کو هەڵوێستیک بەرامبەر ئەو مەسەلەیە نوێنەرانی کورد نەگەرێنەوە بەغداو لە چەند رۆژی داهاتوش هەڵوێستی خۆیان یەکلابکەنەوە لەوەی کە بکشێنەوە لە ئیدارەی حکومەتی مالکی یان بمێنەوە، لە کاتێکدا ئەو هەڵوێستە دەبوایە زۆر زو بنوێندرێ لە سەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەیەکان کە بەبێشک زۆر گرنگترە لە پارەی نەوتو کرێی کۆمپانیا بیانیەکانی نەوت لە هەرێم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە