زمانی کوردی په‌رله‌مانی تورکیا ده‌هه‌ژێنێ
Saturday, 11/12/2010, 12:00
ئاژانسه‌کان
حه‌سیب کاپڵان، نوێنه‌ری شاری شیڕنه‌خ له سه‌ر لیستی به‌ده‌په، له کۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی گشتی په‌رله‌مانی تورکیا شیعرێکی کوردی خوێنده‌وه. نوێنه‌ری شاری موش، سری ساکیکیش به‌دوای ئه‌و دا به کوردی قسه‌ی کرد.
سری ساکیک نوێنه‌ری مووش له سه‌ر لیستی به‌ده‌په له کۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی گشتی په‌رله‌مانی تورکیا به زمانی کوردی گووتی: له رۆژی مافی مرۆڤدا ده‌مه‌وێ به زمانی زگماکی خۆم سڵاوتان لێ بکه‌م.
ئه‌وه له کاتێکدا که پێشتر حه‌سیب کاپڵان به کوردی قسه‌ی کردبوو و شیعرێکی کوردیشی خوێندبۆوه، به‌ڵام له کاتی خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌که‌یدا، مه‌جلیس تیڤی که سه‌ر به په‌رله‌مانی تورکیایه، ده‌نگی ناوبڕاوی کپ کرد و بڵاوی کرده‌وه که کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکی رووی داوه.
بۆ داکۆکی له کاپڵان، سری ساکیک له په‌رله‌مانی تورکیا گووتی: ئایا ئه‌مه کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکی بوو یاخود دیوانی په‌رله‌مان ئه‌و بڕیاره‌ی دا؟
ساکیک گوتیشی: هیچ هێزێک ناتوانێ له به‌رده‌م زمانه‌که‌مان ئاسته‌نگ دروست بکا. با مه‌جلیس تیڤیش ده‌نگمان سانسۆڕ بکا. نه ده‌ستور، نه یاسا و نه په‌یماننامه‌کانی لۆزان ناتوانن کۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م ناسنامه و زمانمان. ئێمه له پێناو ئه‌و زمانه لێره‌ین.
جگه‌رخوێن له په‌رله‌مانی تورکیا
کاتێک حه‌سیب کاپڵان چووه به‌رده‌م میکرۆفۆن و له کۆتایی قسه‌کانیدا شیعرێکی جگه‌رخوێنی خوێنده‌وه، ته‌له‌ڤزیۆنی په‌رله‌مان که راسته‌وخۆ دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مانی په‌خش ده‌کرد، ده‌نگی کاپڵانی بڕی.
له‌سه‌ر ئه‌م ده‌نگ بڕینه، کاپڵان ناڕه‌زایه‌تی خۆی ئاڕاسته‌ی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دانیشتنه‌که کرد. به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیه‌که، په‌رله‌مان پشوویه‌کی راگه‌یاند و پاشان رێگه به کاپڵان درا بۆ جاری دووهه‌م شیعره‌که‌ی بخوێنێته‌وه. کاپڵان به‌ر له خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌که‌ی جگه‌رخوێن گووتی: هیوادارم جارێکی دی، هه‌ڵه‌ی ته‌کنیکی نه‌یه‌ته ئاراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست