ئه‌م تهلارهش به‌ناوی (دالیای) راوێژكاری نێچیره‌ڤان بارزانی یه‌وه
Saturday, 19/05/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 5 ههولێرشهوی رابردوو له نووسینگه‌ی سه‌رباز هه‌ورامی یه‌وه ئه‌م وینه‌یه‌ی باڵه‌خانه نویه‌ی كه هیشتا له ژێر جێبهجیكردندایه بۆیان ناردووین، كه مهولكی نێچیره‌ڤان بارزانی یه‌وه سه‌رباز هه‌ورامی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و به‌ناو ڕاویژكاریكی نێچیرهڤانهوهیه (خاتوو داڵیا) كه له نووسینگه‌ی سه‌رباز هه‌ورامی ده‌وام ده‌كات و پوری ته‌لار فایه‌ق ساڵحی به‌ریوه‌به‌ری گشتی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره.
به پێی نووسینی ئه‌و كه‌سه كه ناوه‌كه‌ی له‌لامان پارێزراوه، ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی ده‌وكه‌وێته ته‌نیشت به‌نزینخانه‌ی شۆرش له سهریگای هه‌ولێر سه‌ڵاحه‌دین و جاران شوێنی گه‌راجی پاسه‌كانی كۆمپانیای سه‌فین بوو، كه سه‌ربه حكومه‌تی ڕژێمی پێشووبووه و" نێچیره‌ڤان بارزانی به بریارێكی قه‌ره‌قوشانه كردویه‌تی به‌ناوی دالیاوه به‌ڵام موڵكی خۆیه‌تی.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دالیا 13 پرۆژه‌ی دیكه‌ی وه‌به‌رهینان و زه‌وی موساته‌حه‌و مهلوانگهو ساوانای له عه‌ین كاوه به‌ناوه‌وه‌یه له دیارترینیان مه‌له‌وانگه‌ی هه‌رڤین ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای چوار ریانی عهینكاوهوه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فه‌همی مه‌تی سۆلاقا به‌ریوه‌به‌ری پیشووی ناحیه‌ی عه‌نكاوه، ته‌واوی زانیاریه‌كانی بۆ پشت راست كردینه‌وه كه له سه‌دا 60 زه‌ویه‌كانی عه‌ینكاوه له‌لایه‌ن نێچیره‌ڤان بارزانی و عباسبرا و هیمداو بارزانی ئامۆزایی و سه‌رباز هه‌ورامی و سه‌ركیس ئاغاجانه‌وه خراوه‌ته سه‌ر خۆیان به سه‌دان ناوه‌وه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست