حکومەتی دزەکان بەرەو ڕمان دەچێت..!!.
Saturday, 14/02/2009, 12:00
1780 بینراوە
وەک خۆتان دەبینن کێشەی بنەماڵەکان بەرەو ئاڵۆزی و تەقینەوە دەروات ، بۆ شێ کردنەوەی ئەو بارو دوخەی پێم وانیە خەڵک پێویستی بە بیر کردنەوەیەکی زۆر بێت ئەوە شتێکی چاوەروانکراو بوو ، کارێکی ئاساییە و ئەوەی شارەزایی لە رەوتی سیاسی هەر سیستەمێکی خێڵەکی لەو جۆرە بێت چاوەروانی ئەو جۆرە قەیرانە دەکات ، چونکە بەریوەبردنی کارو باری وڵات پەیوەستە بەکۆمەلێک بنەمای فەلسەفەی سیاسی ئابووری و دورە لەو شیوەیەی کە ئەورۆ پارتی و یەکیەتی پەیرەوی دەکەن بە لانی کەمەوە لەو سەردەمەی ئێستەدا کە جیهان لەگۆرانێکی بەتاو دایەو سیاسەتی دونیا تۆڕی لەو جۆرە قبوڵ ناکات کە لە ڕاستیدا لە دوو تۆری مافیاو دزو جەردە دەچن ، هەرچەند ئەو دوو بنەماڵەیە لە هەرچی ڕەوتی سیستەم بێت بە دوورن ، لە تەوقی سەریانەوە تا پێیان بریتین لە دوو میلیشیای خێڵەکی و دژە جەماوەر ، نازو نوزی ئەوە بەسەر خەڵکدا دەکەن کە رۆژانێک پێشمەرگەی شاخ بوون ، بیر لەوە ناکەنەوە کە ئەو گەلە شۆرشگێرە ئەوانی داڵدە دەداو ئەوانی دەشاردەوە ، لە پێناوی کوردایەتیدا بە پۆل گەنج و لاوەکانی ئاراستەی زیندانی فاشیستەکان دەکرد .. ئەو قوربانیانەی ئەو گەلە شۆرشگێرە بو ئازادی بوو.... بۆ سەرفرازی بوو.... بۆ کورد بوو..... بۆ کوردستان بوو ....نەک بۆ خۆشگوزەرانی بنەماڵەو کۆنەجاش و موستەشارو دەرەبەگ و شێخ و گەرا بۆگەنیوەکانیان ، لە ماوەی تەواوی ساڵانی دەسەڵاتیاندا نەیانتوانی کەمترین خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی کوردستان دەستەبەر بکەن ، نەک تەنها ئەوە بەڵکو سونەتی کوردایەتی و وڵاتپارێزیان لە ویژدان و دەروونی خەڵکدا کاڵکردەوە ، خەلکی کوردستان چاوەروانی شتی تری دەکرد نەک لە جێگەی دکتاتۆرێک دکتاتۆرێکی تازە ببێتە دێوەزمەو ئاغا بەسەریەوە .
ئەو سوکایەتیەی کە خەڵکی کوردستان بە دەست دوو میلیشیای مافیە ئاسای ئەو دوو حزبە خێڵەکیانەوە بینی دەچێتە ناو لاپەرەکانی مێژووی رەشی گەلەکەمانەوە ، لە کوردستانی ئەورۆدا دزی و گەندەڵی و لەشفرۆشی و خۆفرۆشی و جاسوسی و گاڵتەکردن بە کەرامەتی خەڵکەوە بوە بە مۆدێل ، لە شارەکاندا بە دەیان مەکتەبی پارە شوشتنەوەو قاچاخچێتی دامەزراوە ، بازرگانی ماددە سرکەرەکان لە گەشانەوەو سەردەمی زێرینی دایە لە هەموو ئەو کارانەشدا بەرپرس و ئەفسەرە نەخوێندەوارەکانی دەسەڵاتی حزب بەشدارن و کار ئاسانکەرن ، خەڵک بە دەستەو کۆمەڵ وڵات جێ دەهێلی ، مەلهاو شوێنی رابواردنی کاربەدەستەکان و ئەندامە سوکەکانی پەرلەمان بە دزی و بە ئاشکرا لە برەودایە ، وەزیرو بەرێوەبەرو قایمقام و کاربەدەستانی تری ئەو تۆرە بە راست و بە چەپدا کەوتونەتە تاڵان و قۆزتنەوەی سامانی خەڵک ، حزبی مافیا لە هەموو کارێکدا پشکی شێری هەیە تەنانەت هەر پرۆژەیەکی کوردستان پێش ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچێت دەدرێت بە قاچاخچیەکانی بنەماڵە ، زۆر جار نرخی پرۆژەیەک چەند باری خۆی زیاد دەکات ئەوەندە دەستاو دەستی بەر پرسەکانی پێ دەکرێت و لە کۆتایشدا بە نیوەچڵی جێ بە جێ دەکرێت ، کاربەدەستەکان هەندێکیان راستەوخۆ هەندێکیان لە رێگەی دەڵالەکانیانەوە پاش کاتی دەوامی رەسمی دەکەونە بازاری عەقاراتەوە بۆ فرۆشتنی ئەو زەویانەی کە بە دزیو گەندەڵی گەشتۆتە دەستیان لەوانە شیروان حەیدەری مەلەفچی ، محمد شاکەلی لە رێگەی زاوایەکیەوە بە ناوی مامۆستا محمد ، عدنان مفتی لە رێگەی برازایەکیەوە ، بارزانیەکان لە زۆر رێگەوە لەوانە لە رێگەی کەسێکەوە بە ناوی ئاسیان کە هەر یەکێکە لە پاسەوانەکانی دزە گەورەکە رێزدار نەچیر ، کار گەشتۆتە ئەوەی کە سەرۆکی شارەوانی چوار قورنە بەرامبەر بە سێکسی لەگەڵ ئافرەتێکدا چوار پارچە زەوی بۆ دابریوە (بنۆرە گۆڤاری رێگا ژمارە 7 کانونی دوهەمی 2008) ئەوە هەر کاری شارەوانی چوارقورنە نیە شارەوانی سلیمانی و هەولێرو شەقلاوەو دهۆک و رانیەو شارە شۆرشگێرەکەی حاجی قادر لەوان پەرپوتترە ، ئەوە خاسیەتی دەسەڵاتی مافیاو بەگەکانی میلیشیایە نەک هەر لە کوردستاندا بەڵکو لە تەواوی دونیادا ، پارە ئافرەت- نەرکۆتیک دامەن پیسی دزی هەتیوبازی بێ کەرامەتی بە پیرۆزیەکانی خەڵک ...هتد ،هەموو ئەو بارو دۆخەش گەورەترین ترسناکی دروست کردوە بۆ سەر کۆمەڵگای کوردستان و ئاسایشی نەتەوەیی گەلی کوردستان و ئاسۆیەکی تاریک و تڵخ دەدات بە دەستەوە ، هۆی هەموو ئەو ناسەقامگیریەش راستەوخۆ دەسەڵاتی میلیشیای ئەو دوو پارتەیە ، ئەو دو پارتەی کە لە راستی دا پەیوەست نین بە هیچ بنەمایەکی ئەخلاقی و مەبدەئی جگە لە مەبدەئی دزی و تاڵانکردنی داهاتی کوردستان ئامانجێکی تر شک نابەن ، حزب لە راستیدا نیە چ یەکیەتی و چ پارتی هەیکەلێکی مردوون و بەکاردەهێندرێن بۆ شاردنەوەو پاساوی دزیەکانی بنەماڵەو کاسەلێسەکانی دەوروبەری بنەماڵە ، ئەگەر جەماوەری کوردستان وریا نەبێت ئەو دەسەڵاتە دەبێتە ناوەندێکی بەهێز بۆ لەدایک بونی سیستەمێکی دیکتاتۆری ترسناک و لەوانەیە خەڵکی کوردستان ئەوەندەی رژێمی سەدام بێزار بکات ، وە لەکاتی پیویستدا لەوانەیە پارتی و یەکیەتی لە چوارچێوەی پەیمانە دزێوەکەیاندا دژی هەموو جموجۆلێک هاریکاری یەکتری بکەن و لە خەندەقی دژی جەماوەردا وەکو هێزی چەواشە بوەستنەوە ، چونکە ئەو دوو میلیشیایە بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین بە خۆشی خۆیان یان لە روانگەی بروا بوون بە بەرژەوەندی باڵای گەلەوە واز لەو هەموو بەرژەوەندیە بهێنن کە ئەورۆ لە سایەی جەماوەری خەڵکی کوردستانەوە بۆیان دەستەبەر کراوە ، ئەو بەرژەوەندیە بریتیە لە داهاتێکی بێ پایان تەنها لە بۆدژەی 2008 جگە لەوەی کە بە ئاشکرا دزراوە لە لایەن نەوەکانی بارزانی و تاڵەبانی و بنەماڵەکانیانەوە 10 تەن دۆلار هەر زیندەبەچاڵکرا کە دەکاتە دوو ملیارد دۆلار ، دو ملیارد دۆلاری خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان ، ئەو خەڵکەی لە هەموو مافێکی بێ بەشکراوە تەنانەت لە مافی بەرگری لە مافەکانی خۆی ، وە ئەزموونی ساڵانی دەسەڵاتی ئەو دوو گروپە مافیایە ئەوەی دەرخست کە ئەوانە هیچ شتێکیا لە هەگبە دا نیە بۆ خەڵکی کوردستان جگە لە خەیانەت و خەڵک کوشتن و شەری براکوژی و بازرگانی بە کەرامەت و پیرۆزیەکانی ئەو گەلەوە ، بۆیە من پێم وایە هەر هەوڵێک بۆ گۆرانێکی ئیجابی لەو دەسەڵاتەدا بێ هودەیە تەنها چارەسەر ئەوەیە کە جەماوەر راپەرێت و سەرکردایەتیەکی تازە لە خەڵکی پاک و نیشتمان پەروەر بۆ خۆی دەست نیشان بکات و بە هەوڵی خەڵکی شۆرشگێرو روناکبیر ئەو مشەخۆرانە وەدەر نێ