کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆپی گۆڵه‌ مێژوییەکە لە پێی تاڵەبانیدایە

Monday, 05/04/2010, 12:00


ابن تيميه‌:
بان الشيعه‌ هم كفار وشبههم باليهود وان قتلهم حلال بل وانه من يقتل شيعيا او رافچيا كما يشاع عند البعچ فان له الاجر والپواب .
ڕوو لە دەروازەکانی قیبلەی کوردایەتی ، کوشتنی یەکتری حەڵاڵ دەکەن ، بەبێ ئەوەی ئەم یەکتری کوشتن و نەخوێندنەوەیە ، لە هیچ ڕستەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانیدا بونی هەبێت . وەکو دو بەرەی موسڵمان وایە ، کە قورئان هەردولای کۆکردۆتەوە ، لەهەمان کاتدا بەهەردوکیان ئەم کۆکردنەوەیە ، نەرێنیی دەکەن .

چەند ڕۆژێکە باس لەڕەخنەو گازندەو ڕاپۆرتی نێوان پارتی و یەکێتی دەکرێت . ئەم دوهێزە بەپێی ڕێکەوتنێکی سیاسی و حیزبی لەساڵی ٢٠٠٢ وە ڕێککەوتنێکیان واژوو کرد . هەرچەندە ئەم ڕێکەوتنە تا گرێنزێک شەڕی ناوخۆی ڕاگرتووە ، بەڵام لەڕوی ئیداری و بنەما چارەنوسسازەکانی نیشتمان ، دورن لەیەکگرتن .

پارتی و گەمە سیاسییەکانی
ئەو هێزەی لەکوردستاندا ، وەک ناو و بون گرنگی بە خێڵ و کلتوری کلاسکی دەدات ، تەنها پارتییە . ئاشتی بۆ ئەم هێزە وەک ئەو خوێیە وایە ، کەدەکرێت بە سەرکرمی پاش بارانی بەهارداو لە جێی خۆیدا دەتوێتەوە.
لای پارتی زمانی گفتوگۆ و پرۆسەی نیشتمانی و مافی مرۆڤ ، سێ چەمکن وەک ڕوکەش و گەمە ، ئاراستە و بەکار دەهێنرێت بۆ نهێنی کردنی ناوەڕۆکی (خێڵ ، بنەماڵە ، منداڵدانی تۆتیالیتار) . سەرکردایەتی پارتی بۆ ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥ تەنها بیانویەکیان هەیە ئەویش، دەڵێن: پیلانێکی جیهانی بو . بەڵام بۆ ئەو پرسیارە بێ وەڵامن ، پاش ساڵێک لەئاشبەتاڵ چۆن بە چی شێوەیەک هەستانەوە ؟ . ئایا لەدوای هەستانەوە ئامانجیان چی بو ؟ . لەسەرەتای هەستانەوەدا دروشمی (ئەگەر شۆڕشمان پێ نەکرێت ، ئەوا پێمان دەڕوخێرێت) بەرزکردەوە . ئەم دروشمە ، کارەساتی هەکاری ، پێش پاسدارکەوتن بۆ لاوازکردن و کۆتایی هێنانی شۆڕشی ڕۆژهەڵات ، گرێبەستی دو لایەنەی نێوان تورکیا و خۆیان بۆ کۆتایی هێنانی شۆڕشی باکور ، هەڵگیرسانەوەی شەڕی ناوخۆ لە پاش ڕاپەڕین ، هێنانی لەشکری تورکی بۆ سەر خاکی نێشتمان و بەشداری کردنیان لە کایەی شەڕی ناوخۆدا ، هاواربردن بۆ لولەی تۆپەکانی لەشکر ئێران ، لەپیناو تۆپبارانکردنی هەڵەبجەو قەڵادزێ ، لە ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٥ . واژوی گرێ بەستکردنی نێوان خۆیان و تورکیا لە جێگیرکردنی هێزی تورکیا لە ناوچەکانی (کانی ماسی و بامەڕنی و سەریڕەش و باتۆفە) . خوڵقاندنی ٣١ ئابی مێژویی . بەرهەمی ئەم گریبەست و تاوانە نیشتمانیانە ، کوژرانی زیاتر لە ٣٠ هەزار کورد و پشت کردنە دوژمنی ڕاستەقینەی لێ کەوتەوە . ئەم پارتە وەک ئەو چاوە وایە تابمێنێتەوە زیان بەخشەو تەنها بۆ دەرهێنان باشە .

بزاڤی گۆڕان و ژیری لەکاتی تەنگەشە
لەنێوان دوو بەردەداشدا بۆ ئەوەی نەهاڕێیت ، پێویستە سیاسەتی نەرم و گونجاو بەکاربهێنێت ، ئاشتی گەورەترین چەکە لەبەرامبەر ئەم دو هێزەی ئینکاری لە هاتنەکایەی دەسەڵات ناکەن و دیوارەکانی دەسەڵاتیان بە جەبلەی خوێن و جەستەی تاکی کورد هەڵچنیوە . دەکرێت گۆڕان کار لەسەر قبوڵکردنی یەکتری کار بکات . دەنگدان بە تاڵەبانی لەبەرامبەر داخوازی نیشتمانی ، سەرکەوتنی گەورەیە بۆی .. لەبەرامبەر سەرژمێری ، حەرامکردنی سزای سیاسی ، ئاشکراکردنی دارایی گشتی ، کارکردن بۆ داڕشتنی دەستورێک کە دیموکراسی بشەکێنێت . دانی پرۆژەی نوێ لەسەر ناوچەداگیرکراوەکان . پرۆژەی نوێی بەهەڵوێست لەبەرامبەر بەغدای تاوان . گەر ئەوان ئەمانە پەسند بکەن دەنگدان بە تاڵەبانی چ گوناح و دۆراندنێکە .

تۆپەکەی ژێر پێی تاڵەبانی
یەکێک لەڕەگەکانی بنیادنانی بزاڤی گۆڕان ، تەسلیم بونی یەکێتی و هێڵی پڕ سازشی تاڵەبانییە ، لەبەرامبەر پارتی و بارزانی .
ڕۆژنامەی گوڵان لەڕۆژی یەکی ئەم مانگەدا ، ڕاپۆرتێکی شیکاریی لەسەر کۆمەڵێک چەمک بڵاو کردۆتەوە . بەشێک لەڕاپۆرتەکە ، ڕەخنەو توانجە لەسەر ئیدارەو ئەدای کارکردنی حکومەتەکەی دکتۆر بەرهەم . ئەم ڕەخنەو توانجە ، توڕەبونی یەکێتی و خودی دکتۆر بەرهەم ساڵح ' ی لێ کەوتەوە. دکتۆر بەرهەم ساڵح ڕۆژی ٤ . ٤ بەتوندی وەڵامی ڕۆژنامەکەی پارتی دایەوە . چەند ڕۆژێک تێپەڕ نەبوو بەسەر ڕاپۆرتەکەی گوڵاندا ، نێچیر بارزانی و دوو وەزیری حکومەتەکەی دکتۆر بەرهەم بەبێ پرسی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاری حکومەت ، ڕویان لە تورکیا کرد. پارتی لە داڕشتنی یاسای هەڵبژاردندا فێڵێکی زۆری یاسایی لەیەکێتی کرد و لەسەروەختی هەڵبژاردنەکاندا بەخۆیزانی .
نییەتی پارتی لەپاش هەڵبژاردنەکان لەبەرامبەر یەکێتی ڕووەوخراپ بونی زیاتر دەچێت . دابەشکردنی پۆستی سەرۆکی حکومەت و پەڕلەمان بەپێی ڕێکەوتنە ستراتیژییەکەی نێوانیانە . دابەشکردنی پەنجا بە پەنجا لەدەسەڵاتدا ، مێژویەکی کۆنی هەیە . لەئێستادا ئەم ڕێکەوتنە بەرەو کاڵبونەوە دەچێت . هێزەکان بڵانس نین و پارتی بیانوی هەیە .
گۆڕان هێزێکی نوێی بێ چەکە ، لەپەرلەمانی کوردستاندا نزیک بەپارتی و یەکێتی کێشی هەیە . یەکێتی لەپاش تێکەوتنەکەی لەهەڵبژاردنی ٧ . ٣ . ٢٠١٠ دا کێشی سیاسی لە چاو پارتیدا لاسەنگ بو . پاتی بەهۆی حکومەتەوە کە نێچیر بارزانی سەرۆکایەتی دەکرد ، کۆمەڵێک دەستکەوتی سیاسی بەدەست هێنا . بۆ بەدەست هێنانی دووبارەی ئەو پلەیە ، بیانو بەیەکێتی دەگێڕێت . مام جەلال لەسەر سکەی هەڵبژاردنە بۆ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق . دیارە ئەم هەراو هوریایەی پارتی بۆ هەریسەکەیە ، یان دوبارە وەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی وەزیران یان هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنەکان ، بێگومان مام جەلال خەونەکەی لەدەست دەدات . گەر یەکێتی بە داخوازییەکانی پارتی ڕازی نەبێت ،. گەر ڕازی بێت هێندەی تر ئاستی جەماوەری خۆی و پارتەکەی لەدەست دەدات . دەکرێت بە دوای ئالەیەکی مێژوی تردا بگەڕێت . یەکێتی و گۆڕان و چوار حیزبکەی نێو پەرلەمانی کوردستان ، لە پەڕلەمانی کوردستاندا ٦٥ کورسییان هەیە . کودەتای سەربازیی نییە بەڵکو پرۆژەی دیموکراسییە ، گەر خۆیان لەکوردستاندا حکومەت پێک بهێنن و لە بەغداد بەهەر چوار لایەنەکە ٢٨ کورسیان هەیە ، هیچ منەتێکیان بەپارتی نییە . هەلێکی نیشتمانی و دینییە بۆ ئەوەی لە شەبەحی بێ یاسایی و شەڕی ناوخۆ و بەربەستەکانی ڕزگاری نیشتمانی ، کورد ڕزگاری ببێت . مام جەلال بڕیار بدەو گۆڵی مێژیی ئەنجام بدە .

سەرچاوەکان
http://www.gulan-media.com/dimana.php?scheme=a&id=64

http://www.rudaw.net

http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=992&Cor=1&Besh=Hewal

http://www.ssrcaw.org/ar/show.art.asp?t=2&aid=210388

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە