کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

نوکتەیەک لە سەر کوڕێکی جەلال تاڵەبانی

Sunday, 12/02/2017, 18:58

10357 بینراوە


ئەگێڕنەوە تازە پافێڵ تاڵەبانی هاتبوەوە بۆ کوردستان٫ بەرزانی قالەی خەڵوز و بەهادینی حەلیم لەگەڵ خۆیاندە پاڤێڵیان بردبوو بۆ پیاسەکردن٫ بەرزان خۆی پێناساندبوو و وتبوی من ناوم تەحسین شاویسە٫ بەهادینی حەلیمیش وتبوی منیش ناوم قالە فەرەجە.
دوای جەلال تاڵەبانی پاڤێڵی کوری بانگکردبوو و وتبوی: لە کوێی بویت؟ پاڤێڵیش وتبوی لە گەڵ کاک تەحسین شاوەیس و کاک قالە فەرەج پێکەوە پیاسەیەکمانکردوە٫ تاڵەبانیش یەکسەر ئەزانیت بەرزان پەنی پێداوە و ئەنێرێتە شوێنی بەرزان پێی ئەڵێیت: ئەوە بۆ فێڵتان لە پاڤێڵ کردوە٫ بەرزانیش جوابی ئەیاتەوە و پێی دەڵێ: باشە کوڕێک کوڕی تۆبێت چۆن ئەبێت نەزانێت قالە فەرج و تەحسین شاویس کێیە!
جا ئێستا ئەم کوڕەی تاڵەبانیمان لێبوەتە شۆڕشگێڕ و پاڵەوان٫ کویلەی خۆی هەیە و هیچ پلەیەکی لە نێو حیزبەکەیدا نییە و گەرمیانییەکە دەڵێ: بە نێرەکەری بەشداری کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێدەکرێت؟