شەقام چۆڵ مەکەن
Sunday, 13/12/2020, 14:01
234 بینراوە
بەدرێژایی چارەکە سەدەیەک، چەند جارێک دەنگی ناڕەزا لە چەند ناوچەیەکی باشوور شەقامیان تەنی، کە دەکرا کاری لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی گشت ناوچەکانی باشوور بگرێتەوە، بەمە چارەسەرێک بۆ حاڵی ئەو میللەتە بدۆزرێتەو، بەڵام بەدرۆ و گفتی چەند لایەنێکی سیاسی بەتایبەتی گۆڕان و کادیرە زمان لوسەکانیان، ئەمجارەش شەقام خامۆش کرا، بەتایبەتی هەندێکیان مرخیان لە دەستکەوتی زیاتر و جێگە پاروی خۆیان خۆش کردبوو. ئەم جارە دەبێت دەنگی ناڕەزایی شەقام نەهێڵێت ئەو ئەزموونە دووبارە ببێتەوە،
یەکەم: بەوەی کە شەقام چۆڵ نەکەن
دووەم: بە گفت و بەڵێنی هیج لایەنێکی سیاسی، یان هەر کەس و لایەنێک کە لە ئەنجامی ئەو گەندەڵیەی باشوور دەوڵەمەند بووە و دەیەوێت بۆ مەرامی تایبەتی کار بکات.
سێیەم: دەسەڵات هەر کەسێکی گرت، خەڵکەکە با زیاد لە کێشی خۆیان، گەورەیان نەکات و نەزانێت ئەمانە پاڵەوان و خەباتگێڕی گۆڕەپانەکەن.