پارتیی و یه‌کێتیی نزیکه‌ی نیوه‌ی مووچه‌ی کارمه‌ندان له هێزه‌کانی ناوخۆ بۆ خۆیان ده‌به‌ن
Wednesday, 13/07/2011, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانیحکومەتی هەرێم که باس له سه‌روه‌ری یاسا ده‌کات، به‌ڵکو ئه‌و یاسایه‌ی که خۆشی ده‌ریده‌کات جێبه‌جێی ناکات، بۆ نمونه له‌و به‌ڵگه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که دزی له مووچه‌ی کارمه‌ند و پۆلیس و ئاسایشانه‌ش ده‌کات، که بۆ پارێزگاری ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆی دایناون و به‌کاریان ده‌هێنێت، که وه‌ک له به‌ڵگه‌نامه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت بەشێکی بەرچاوی موچەی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆش لا ده‌دات و به رۆژی رووناک دەیدزێت.
جیاوازی مووچەی پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆ و هەرێم و سه‌رجه‌م ناوچەکانی عێراق کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی بەغدادایه، چەند ساڵیکە جێگای مشت و مڕی نێوان حکومەت و هێزەکانی ناوخۆ بووە، پۆلیسێکی ئاسایی له بەغدا کەمترین مووچەی ٧٠٠ هەزار دینارە، بەڵام پۆلیسێکی کورد، که هه‌مان یاسا ده‌یگرێته‌وه، له‌لایه‌ن حکومه‌تی مه‌رکه‌زی به‌غداوه، حکومه‌تی هه‌رێم ناچارکرا ، که ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بکات، به‌ڵام ته‌نها به فه‌رمێکی ئیداری، بڕیاره‌که‌یان ده‌رکردووه، ده‌نا وه‌کی تر، که‌مترین پاره به فه‌رمانبه‌ره‌کان ده‌ده‌ن و به پراکتیک جێبه‌جێی ناکه‌ن، بۆ نمونه پۆلیسێک ئه‌گه‌ر موچه‌که‌ی 700 هه‌زار بێت، پارتیی و یه‌کێتیی ته‌نها 400 هه‌زاری پێده‌ده‌ن و 300 هه‌زاری بۆ خۆیان ده‌دزن و لایده‌ده‌ن، پاره‌که ده‌چێته گیرفانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاله‌بانی و به‌رپرسه کورده‌کانه‌وه، ئه‌مه له کاتێکدا، کە حکومەتی هەرێم ڕێژەی لە سەدا 17 ی داهاتی هه‌موو عێراق وەردەگرێت، جگه له‌و نه‌وت و سامانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان، که له ژێره‌وه به کۆمپانیا بێگانه‌کانی ده‌فرۆشنه‌وه، هه‌روه‌ها جگه له‌و دزیی و فزییانه‌ی دیکه که ده‌یکه‌ن.
حکومەت هەرێم داوا لە بەغدا دەکات، مووچەی ئاسایش و هێزکانی ناوخۆ جگە لەو 17%ی بوودجه‌یه بەجیا بێت، واته حکومه‌تی عێراق بیدات و ئه‌مانیش شان بکه‌ن به ته‌واوی بودجه‌که‌دا، بەڵام حکومەتی به‌غدا دەڵێت دەبێ ئەو موچەیە لە بودجەی هەرێم سەرف بکرێت.
لەم دوایەشدا، که به بڕیاری پەرلەمانی عێراق موچەی هێزەکانی ناوخۆی وه‌ستاندووه ، چونکه لیستی کوردستانی دژ بەم بڕیارە وەستاونه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی بکه‌ن ئه‌وا له پارەی بودجه‌که کەم دەبێتەوە، جگە لەوەش یەکێتی و پارتی پاساوی ئەوە ده‌هێننه‌وه، کە هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارامە پێویست ناکات موچەی پۆلیسێک له بەغدا، که له ژیر ڕەحمەتی تەقینەوە و کاری تیرۆریستییدان، وەک پۆلیسێکی کورد بێت له هه‌رێمدا، به‌م پاساوهێنانه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێت بڕیاره‌که جێبه‌جێ نه‌کرێت و پاره‌که بۆ خۆیان لابده‌ن، جگه له‌وه‌یش به‌مه ده‌یانه‌وێت رۆڵی پۆلیس و ئاسایشه کورده‌کان که‌مبکه‌نه‌وه به‌وه‌ی که ئه‌مانه شایسته‌ی ئه‌و موچه و پاره زۆره نیین وه‌کو عه‌ره‌به‌کان.
ئه‌و سێ بڕیاره‌ی خواره‌وه به‌ڵگه‌ن که ده‌سه‌ڵاتی کوردی تا چه‌ند بڕیاری ساخته و جێبه‌جێنه‌کراوه ده‌ده‌که‌ن، بڕیاره‌کان له‌ناو فایله قه‌به‌داره‌کاندا ده‌مێنێته‌وه و مووچه‌کانیش که له به‌غداوه بۆیان دێت، ئه‌و پاره زۆره‌ی که به ناوی بوودجه‌وه وه‌ریده‌گرن هه‌موو ره‌ده‌ڵ و به‌ده‌ڵ ده‌که‌ن و بۆ خۆیان ده‌به‌ن و خه‌ڵکی کوردستان و فه‌رمانبه‌ره‌کانیشیان خستۆته سه‌ر ساجی عه‌لی:
کورتەی کۆمەڵی بەڵگەی خودی یاساکانی خۆیان
1.سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە ٥٩٩٤ بەروار٣/٢/٢٠٠٧ واژۆی عومەر فەتاحی لەسەرە ، هاتوە کە دەبێت بڕی لەسەدا ٨٠ی کۆی موچەو دەرماڵەکان زیاد بکات، بۆ ئەو ئەفسەر و پولیس و ئاسایش و کارمەندانەی کە داوای خانەنشێنی دەکەن بە پێی یاسا، تا دەرچونی یاسای هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
2. سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەفرمانی ژمارە ١٣٣٥ لە بەرواری ٢٢/٧/٢٠٨٨ بە واژۆی نێچیر بارزانی هاتووە و جارێکی تر ئەوە پشت ڕاست دەکاتەوە کە هەمان ڕێژەی سەرەوە سەرف بکرێت واتە لەسەدا ٨٠ مووچەکەیان.تا دەرچونی یاسای تایبەت.
3. لەدوا بڕیاری ژمارە ٨ی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کە بە واژۆی بەرهەم ساڵح هاتووە، دیسان جەخت لەسەر هەمان بری زیاد کردن دەکاتەوە،
4. تا ئێستا ئەم بڕە پارەیە سەرف نەکراوە.
5. لە ساڵی ڕابوردودا مانگی حوزەیران، بڕیاری زایادکردنی ٢١٠ دینار دراوە بەڵام تەنیا ١٠٠ هەزار سەرفر کراوە، واتە بۆ ١٣ مانگ دەچیت هیزەکانی ناوخۆ چاوەڕیی ١١٠ هەزارەکەی تر ده‌که‌ن. پاره‌که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه خوراوه و شانی پێداکراوه.
6. فەرموون لەگەڵ بەلگەنامەکان
کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه، بۆ بینینی ئه‌و سێ فه‌رمه ئیدارییه‌ی
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/muchey_karmendan.pdfکۆمێنتاره‌کان:
هه‌ر کۆمێنتارێک سه‌باره‌ت به‌م باس و هه‌واڵه بنێردێت به رێگای ئیمه‌یل له خواره‌وه بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه: بۆ ناردنی کۆمێنتاره‌کان لینکی ئه‌و بابه‌ته بنووسن له‌گه‌ڵ ناونیشانی بابه‌ته‌که، تا ئێمه له خوار وتاره‌که‌وه دایبنێین، ئێمه راسته‌وخۆ ناتوانین هیچ کۆمێنتارێک دابنێین تا پێشه‌کی نه‌یخوێنینه‌وه. به‌م ئیمه‌یله ده‌توانن بۆمان بنێرن و ناونیسانی کۆمێنتار له‌سه‌ر ئیمه‌یله‌که بنووسن:
[email protected]1) خوێنه‌رێکی کوردستانپۆست:
بەرێزان لەبارەى زانیارى لەسەر موچەى بیشمەرگە و پۆلیس زەرورە پێتان بلێم کە موچەى زێرەڤانى و پێشمەرگە و شورتە لەماوەى چەندان ساڵى رابردو مامەڵەى پێوە کراوە لەلایەن بنەماڵەى خائینى بارزانى و تالەبانى لەرێى دەلالەکانیان چۆن؟ زۆرجار هەبووە پێشمەرگە 3 مانک جارێک موچەى وەرگرتوە هۆکارەکەى ئەوە نەبووە کە پارە نەبوە پێیان بدەن، بەڵکو مامەڵە بە پارەکە کراوە کراوەتە چەندان قات ئینجا پارەیان واتە موچەیان پێداون ئەو قسەیەش هەیە دەڵێن پێشمەرکە و شورتە و ئاسایش ژەکانیان (ح) دەبن چونکە دەوامیان زۆرە و موچەیان، کەمە ! ئێستا زیاتر لە 45 هەزار زیرەڤانى هەیە و هەموو مانگێک موچەکانیان دوادەکەوێ و ئێستا زۆربەیان دەزانن کە مامەلە بە پارەکانیان دەکرێت و زۆریش بیزارن تەلاق دەخۆن گوللە بە خەڵکەوە نەنێن بۆ ئەو بنەماڵەیە و دەشزانن بەرپرسەکانیان خاوەنى چەندان مەزرەعە و باڵەخانە و بن دیوار‌یان هەیە و ئەوەش دەزانن ئەگەر ژنەکانیان جوان بێت ناهێڵن بەرپرسەکانیان بیبینن، چونکە فەزاخەتى زۆر گەورە هەیە کە چۆن ئەو بەرپرسانە بە ژنەکانى حیمایەکانیان و پێشمەرگەکان فێر بوونە بە پارە بیدەنگیان کردون یان پلەیان پێدا و! مامەڵەکردنەکە لە رێى بانک و بازرگانەکان بووە بەناوى بازارى ئازادەوە کردویانەتە چەندان قات ئەو پارەیەى دەشیدەن بەوان ناهێڵن سودى لێوەرگرن تاوەکو هەتا ماون هەر پاسه‌ووانى ئەوان بن وە زۆرکات هەیە مەسولەکان لەنێوانیان بەیەکتر دەڵێن ژمارەى سەگکانى تۆ چەندە یان دەڵێن بەهەزارەها سەگ نان دەدەین چۆن نامانپارێزن2)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست