کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


به‌ئیجازه‌ی کاک مه‌سعود، مه‌رجه‌عیه‌تی ئێمه‌ جه‌وهه‌ر نامقه‌ نه‌ک پیاوه‌ ملشۆره‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی، زه‌نگێک بۆ بنه‌ماڵه‌ی با

Monday, 18/05/2009, 12:00

1157 بینراوە


وا به‌هۆی شه‌ڵه‌قاندنی ئه‌و گۆمه‌وه‌ که‌ چاره‌ نوسی میله‌تێکی پێوه‌ به‌نده‌ و له‌ فراغی ئه‌و هه‌ مو گه‌نده‌ڵی و دزیو فزییه‌ی ئێوه‌و جه‌لالیه‌کان چه‌ندین لیستی جیاواز خۆی ئاماده‌ کردوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ده‌یانه‌وێ جڵه‌وی بریار له‌ ده‌ست ئێوه‌ی نه‌زان و ئیهمال وه‌ر بگیرێته‌وه‌، ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که‌ شکا که‌ کادیره‌ دێرینه‌کانی شاخ وه‌کو رابوردو بیر بکه‌ینه‌وه‌و هه‌ر بڵێین پێشره‌وی کورد پارتیه‌ سه‌رۆکمان بارزانیه‌ ، وا ئه‌مرۆ به‌ پیچه‌وانه‌ ی رابوردوه‌ هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ین چونکه‌ زه‌مه‌نی ئه‌مرۆ له‌ زه‌مه‌نی رابوردو جیاوازتره‌و ئێمه‌ش له‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌ فێری چاو کراوه‌یی و قبوڵ نه‌کردنی زوڵم و نابه‌رابه‌ریه‌کانی ئێوه‌ بویین و هاوپشتی جه‌ماوه‌ر ئێمه‌ش هه‌قی مه‌شروعی خۆمانه‌ که‌ پێ له‌سه‌ر راو بوچون و داواو داخوازیه‌کانی خۆمان دابگرین و پیاوه‌ ملشۆره‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی له‌مه‌به‌دوا وه‌ک کارتۆنیه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس ته‌ماشا بکه‌ین نه‌ک وه‌ک مه‌رجه‌عیه‌ت و به‌ر پرسی خۆمان ، چونکه‌ مه‌رجه‌عیه‌تی ئێمه‌ پیاوی شۆرشگێرو کورد په‌روه‌ره‌ نه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وه‌ک قورمیش ئێوه‌ به‌کاریان ده‌هێنن و ده‌تانه‌وێ ئێمه‌ش ملکه‌چی بریارو راسپارده‌کانی ئه‌وان بین ، گه‌ر ئیجازه‌م بده‌ی کاک مه‌سعود له‌ ئه‌مرۆوه‌ ئێمه‌ش هاوشان و پاڵپشتی جه‌وهه‌ر نامیق ده‌بین و هه‌وادارانی پارتیش به‌م ئاراسته‌یه‌دا ده‌به‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ خه‌باتمان له‌ پێناو میله‌تێکدا کردوه‌ نه‌ک بۆ دزی و گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی و ناعه‌داله‌تی پیاوه‌ ملشۆره‌ کانی ئێوه‌ ، ده‌مه‌وێ ئه‌م باسه‌ زۆر زۆر به‌ راستی و به‌هه‌ند وه‌ربگری ، هه‌رچه‌نده‌ ئێوه‌ و پیاوه‌کانتان خیانه‌تی مێژویتان زۆر به‌سه‌ردا تێپه‌ریوه‌ به‌ڵام له‌مه‌ به‌دوا ئێمه‌ی کادیره‌ دێرینه‌کان چیتر ناخوازین هاو ته‌ریب و شه‌ریک بین .
خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌شمان ناکه‌ین به‌قوربانی سیاسه‌ته‌ گڵاوه‌کانی ئێوه‌و پیاوه‌ نه‌فس نزم و هه‌لپه‌رسته‌کانتان ، چونکه‌ به‌درێژایی ته‌مه‌نمان ئێمه‌ خۆمان به‌ خاوه‌نی خه‌بات و به‌ر خودان زانیوه‌ وا له‌م زروف و زه‌مه‌ندا ده‌تانه‌وێ ئێمه‌ش بکه‌وینه‌ به‌ره‌ی خیانه‌ت و نابه‌رابه‌ری و رقی جه‌ماوه‌رمان به‌سه‌ردا ببارێنن ، که‌وا بو ئێمه‌ هیچمان نه‌کردو وه‌ک پیرێژنه‌که‌ هه‌ر قونه‌ درێکه‌مان بۆ مایه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ ئێمه‌ نین و زۆریش دڵنیابه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مو چه‌یه‌کی ئێوه‌دا له‌به‌ره‌ی خیانه‌ت و کاره‌ نا حه‌زه‌کانی پیاوه‌کانتان میله‌ت به‌و چاوه‌ سه‌یرمان بکات ، بۆیه‌ ئه‌وه‌تان پێ ده‌ڵێین دێنه‌وه‌ به‌ره‌ی گه‌ل و گوێ بۆ داواو داخوازیه‌کانی گه‌ل شل ده‌که‌ن و ئاشته‌وای له‌ نێوان هه‌مو تاکه‌کانی کورد به‌بێ جیاوازی ده‌که‌ن و داوای لێبوردن له‌ مرۆڤی کورد ده‌که‌ن ئه‌وا نه‌ ئێمه‌و نه‌ جه‌و هه‌ر نامق قسه‌یه‌کمان نیه‌ ، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌هه‌ر وه‌زعێک که‌ دروست ده‌بێ ئێمه‌ ده‌بینه‌ پێشه‌نگی جه‌ماوه‌ر، خۆ گه‌ر ئه‌مه‌شمان پێ نه‌کرێ ئه‌وا ده‌توانین ریزه‌کانی پارتی به‌ ئاراسته‌یه‌کی باشتردا ببه‌ین تا ئه‌و کاته‌ی چی جه‌ماوه‌رو چی ئۆرگانه‌ کانی پارتی به‌ره‌و ریچکه‌ی دێرینی خۆی ببه‌ینه‌وه‌و له‌ ده‌ست فه‌نان بون رزگاری بکه‌ین.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)