کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵاتنی قاسم ئاغای تاوانبار بۆ ولاتێکی ئەوڕپی شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ ده‌سته‌ڵاتی کوردی

Monday, 04/10/2010, 12:00


چاودێری کوردۆساید چاک  

دوێنێ هه‌واڵێک له‌ ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌وه‌ بڵاوکرایه‌وه‌، که‌ کۆنه‌ مەفرەزەی تایبەتی رژێم و تاوانباری ناوچه‌ی کۆیه‌ و ده‌وروبه‌ری قاسم ئاغا‌، یان راسترر بڵێێن، ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم کراوه‌. کەبەپێێ ئەو زانیاریانەی بەردەست ئێمە کەوتوە ، ڕۆژی شەممە لەرێگای فرۆکەخانەی هەولێرەوە رەوانەی ولاتێکی ئەوڕپا کراوە . هه‌ڵبه‌ت به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌ که‌ ئه‌م کاره‌ ناکرێت و رێی تێ ناچێت بێ ئاگاداری و یارمه‌تی ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌وڵێر ئه‌نجامدرابێت. به‌تایبه‌ت که‌ چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌رپارێزگاری هه‌ولێر چاوی له‌ناوبراو پۆشی و هیچ هه‌وڵێکی نه‌دا بۆ ده‌سگیرکردنی وە لەبڕی ئەوەی بلێت بادادگا سەروەر بێت لەبەرامبەریدا گوتی (ئەو کەسێکی مەرغوب نیە با هه‌رێمی کوردستان جێ بهێلێت!!!!) کەئەمە لەئاخافتنی خەلکێکی بەرپرس ناچێت .

ئێمه‌ له‌ کاتێکیدا ئه‌و په‌ڕی ناره‌زایی و ناخۆشحاڵی خۆمان به ده‌ربازبوونی ناوبراو له‌ده‌ست داد و داگا راده‌گه‌یه‌نین، باوه‌ریشمان وایه‌، که‌ ئه‌و کاره‌ په‌ڵه‌یه‌‌کی ره‌شه‌ به‌ رووی ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌، له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ وه‌زیری ناوخۆ و پارێزگاری هه‌ولێر، لاشمان وایه‌ که‌ یارمه‌تیدان و

ئاسانکاریی بۆ هه‌ڵاتنی ناوبراو له‌ ده‌ست یاسا، سوکایه‌تیه‌ به‌ خوێنی شه‌هیدان و ناپاکیه‌ به‌ یاسا و دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی کوردستاندا، هه‌روه‌ها هاودژییه‌کیشه‌ به‌و دروشمانه‌ی له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌کرێت.



ئێمه‌ وه‌ک چاودێری کوردۆساید چاک لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین، به‌ چاوێکی کراوه‌وه‌ به‌ دوای سۆراخ و هه‌واڵی ناوبراو ده‌که‌وین کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ناتوانین سەرجەم زانیاریەکانی بەدەستمان گەیشتوە بلاو بکەینەوە بەلام پەیمان دەدەین دوای بەدواچونی زیاتر وەلە ئایندەدا زانیاری زیاتر بلاو بکەینەوە ، وە هه‌رچیمان له‌ ده‌ست بێت بۆ گه‌یاندنی ئه‌و تاوانباره‌ بۆ بەردەم دادگا درێغی نەکەین ، وەهیوادارین دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی گه‌له‌که‌مان له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان هاوکارمان بن، له‌ پێدانی زانیاری زیاتر .

هاوکات دەستخۆشی لەبنەمالەی قوربانیانی تاوانەکانی قاسم ئاغا دەکەین کە توانیان بەنارەزایەتیەکانیان بوار نەدەن قاسم ئاغا بە ئازادانە لەکوردستان بسوڕێتەوە و پلەیەکی ئیداری و سیاسی وەربگرێت .



چاودێری کوردۆساید چاک
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە