دەستخۆش كوردستانپۆست ، هەموویانت هێنایە دەنگ !!
Sunday, 27/11/2011, 12:00
دوایى ئەوەى لەشارى سلێمانى لازۆى تەمەن چوار ساڵ بووە قوربانى سیستەمى ناتەندروستى تەندروستى ، بەپەلە دەسەڵاتدارانى یەكێتى لەكەرتى تەندروستى هەوڵى شاردنەوەى ئەم بابەتەیاندا بۆ ئەوەى خراپ لەسەر بەرهەم ساڵحى سەرۆكى حكومەتى كارتۆنى و تاهیرهەورامى وەزیرى بێ دەسەڵاتى تەندروستى نەكەوێت و لەئاخیر و ئۆخرى تەمەنى دەسەڵاتیان ناشیرینترو ڕیسواترنەبن ، بەڵام هەرزوو لەڕێپۆرتاژێكى بەڵگەیدا گروپى چیاى كوردستانپۆست جیا لەكارەساتى كاكەلازۆ چەندین كارەساتى تریان خستەڕوو كەڕوویانداوەو كەس بەدواداچوونى بۆ نەكردووە ، ئەم ڕێپۆرتاژەى كوردستانپۆست كاردانەوەى زۆرى لێكەوتەوە لەناو خەڵك بەتایبەتیش لەپەیجەكانى فەیسبووك ، بۆیە دوو ڕۆژ دوایى ڕاپۆرتەكەى كوردستانپۆست فیدراسیۆنى ڕێكخراوەكان هاتنە دەنگ و ئەوانیش بەهەمان شێوەى كوردستانپۆست دەڵێن (خراپى سیستەمى تەندروستیە مەرگى لازۆى لێكەوتۆتەوە) ، كەدەمێكە كوردستانپۆست و قەڵەمەكانى فەرموویانە سیستەمى تەندروستى كوردستان لەچ دۆخ و كارەساتێكدایە ، ئەمڕۆش بەهەمان شێوە پەرلەمانتارێكى گۆڕان لەپەرلەمانى كوردستان لەسەرهەمان بابەت داواى بانگهێشت كردنى سەرۆكى حكومەت و وەزیرى تەندروستى دەكا ، جەنابیان تازە بەتازە دەڵێ (ئەم ڕووداوە بەسە بۆ ئەوەى تێبگەین سیستەمى تەندروستى كوردستان ناتوانێت خزمەتێكى گونجاو پێشكەشى هاوڵاتیان بكات و لەزۆر كاتیشدا بۆ خۆى هۆكارى گیان لەدەستدانى هاوڵاتیانە)، ئەمەشیان دەمێكە كوردستانپۆست ڕایگەیاندووە و باسى كردووە ، لەڕاپۆرتەكەى گروپى چیاى كوردستانپۆست گلەیى زۆر لە فراكسیۆنەكانى ئۆپۆزسیۆن و ڕاگەیاندنەكانیان و بەتایبەتیش فراكسیۆنى گۆڕان كرابوو كەبێ دەنگن بۆیە دوایى ئەوەى كوردستانپۆست بەئاگاى هێنانەوە ماوەى چەند ڕۆژێكە هەموویان هاتوونەتە دەنگ .
بەمە دیسانەوە كوردستانپۆست و چەكوشەكەى سەلماندیان كەئەوە كوردستانپۆستە ڕاستگۆیانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو و كارەستەكان دەكا ، ئەوە كوردستانپۆستە دیسانەوە وەك سەدان نووسین و ڕیپۆتاژى تر دووبارە هەموویانى بەئاگاهێنایەوەو ناچارى كردن بێنە دەنگ و هەڵوێست بنوێنن ، ئەوە كوردستانپۆستە ڕۆژانە لەگەڵ میللەتە و دانابڕێت ، ئەوە كوردستانپۆستە بەردەوام وەك چاوساغ و چاودێر بەسەریانەوەیەو دەگاتە هەموو شوێنێك ، ئەوە كوردستانپۆستە ڕێگە نادات هیچ كارەسات و ڕووداوێك بەئاسانى و بەنهێنى بەسەریاندا تێپەرێت ، ئەوە كوردستانپۆستە دیسانەوە سەلماندیەوە مینبەرى ڕاستگۆیە و لەبەرەى میللەتەو نازانێت پشوودان چیە .
_ ئەمە لینكى ڕێپۆرتاژەكەى كوردستانپۆستە كە 21 ى 11 ى 2011 بڵاوكرایەوە .
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f2576a00 _ ئەمەش لینكى ڕاپۆرتى فیدراسیۆنى ڕێكخراوەكانە كە 24 ى 11 ى 2011 بڵاوكرایەوە .
واتا سێ ڕۆژ دوایى كوردستانپۆست .
http://www.awene.com/Direje.aspx?Cor=1&Babet=Hewal&Jimare=15924 _ ئەمەش لینكى داواكارى ئەندام پەرلەمانەكەى گۆڕانە ، كەئەمڕۆ 27 ى 11 ى 2011 بڵاوكرایەوە .
واتا حەوت ڕۆژ دوایى كوردستانپۆست .
http://www.hawlati.co/babetekan/9623
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست