به‌بریاری مه‌سرۆر بارزانی قاسم مزۆری له پاراستن دوورخرایه‌وه
Tuesday, 04/09/2012, 12:00
كوردستانپۆست/په‌یامنێری سه‌لاحه‌دین ماوه‌ی زیاتر له 2 مانگه قاسم مزۆری ئه‌ندامی باڵای ده‌زگای پاراستن و به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای به‌رگری له زۆربه‌ی كاروباری پاراستن و دهستهلاتهكانی دورخراوه‌ته‌وه.
ئه‌مرۆ سیامه‌ند حالی ئه‌ندامی پاراستنی سه‌لاحه‌دین و برای نه‌زهه‌ت حالی راویژكاری مه‌سرۆر بارزانی و به‌رپرسی پاراستنی سه‌لاحه‌دین" به ئاشكرا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه قاسم مزۆری ناسراو به مامۆستا قاسم مزۆری به‌رپرسی پیشووی ده‌زگای به‌رگری له پاراستن به هۆی ده‌یان گه‌نده‌ڵی و پاره‌خواردن و راپۆرتی چه‌واشه‌كاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ مه‌سرۆر بارزانی له رێگه‌ی سكرتێره‌كانی یه‌وه له ته‌واوی ده‌سته‌لات و كاروباره‌كانی نه‌ك هه‌ر دورخراوه‌ته‌وه به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی ناشرین ریسواش كراوه له‌به‌ر چاوی بارزانی یه‌كان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه له سیامه‌ند حالی یه‌وه نزیك بووه له كافتریای (فاملی مۆڵ)ه‌وه به ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، كه قاسم مزۆری دوای دورخستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌یان راپۆرتی درۆ‌و چه‌واشه‌كاری له پاراستن دورخراوهتوه ئێستا تاكه ئێشێك كه به قاسم مزۆری سپێردرابێت به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی فاملی مۆڵه‌وه و دانانی ئاسایش و كارمه‌ند بۆ ئه‌و بازار گایه كه موڵكی بنه‌ماله‌ی بارزانی یه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه قاسم مزۆری له‌ماوه‌ی چه‌ند سالی ڕابردوو ده‌یان تاوانی بۆ بنه‌ماله‌ی بارزانی ئه‌نجامداوه له‌وانه یه‌كیك بووه له بكوژانی شه‌هید سه‌رده‌ست عوسمان و رفاندنی عه‌بدلمسه‌وه‌ر بارزانی و كوشتنی لیوا به‌ختیار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی و تیرۆركردنی چه‌ند كه‌سێك له مۆسل له زێباریه‌كان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست