کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


داهاتى وەزارەتى سامانە سروشتیەكان لەفرۆشتنى نەوتى سپى لەناوخۆى هەرێم چەندە؟

Thursday, 13/02/2014, 12:00

1417 بینراوە






لە هەر بستێكى ئەم هەرێمەدا هەزاران بەرمیل نەوت بوونى هەیە،لەدەیەكانى رابردوو خێر و بێرى خاكى هەرێم لەسامانى ژێر زەوى دەردەهێندرا و چەكى جۆراوجۆرى پێدەكڕدراو لەدژى هاوڵاتیانى كوردستان بەكاردەهێنراو بەهۆیەوە قات و قڕ دەكران،دواى رووخانى رژێمى بەعس و ڕووكردنە بەلێشاوى كۆمپانیا نەوتیەكان بۆ هەرێمى كوردستان لەلایەن كۆمپانیا بەناوبانگەكانى نەوت و وەبەرهێنان لەوبوارەدا لەكوردستان ، ئێستا زیاتر لە پەنجا كۆمپانیا كار لەدەرهێنان و گەڕان بەدواى نەوتى هەرێمدا دەكەن چاودێرانیش دەڵێن ئەم كۆمپانیانە نەوتى هەرێم تاڵان دەكەن،رۆژانە بەبەرچاوى دەیان هەزار لەتاكى ئەم هەرێمە سەدان تانكەر نەوت دەنێردرێتە دەرەوەى هەرێم و جگە لەتێكدانى شەقامەكان و كردنە قوربانى گیان و سامانى هاوڵاتیان بەهۆى وەرگەران و گڕگرتنیان لەشەقامەكان كەس نازانێت داهاتەكەى لەكوێیە و دەچێتە گیرفانى كێ،هەرچەندە كەسانێك هەن داكۆكى لەوسیاسەتەى فرۆشتنى نەوتى هەرێم دەكەن و دەڵێن پرۆسەكە شەفافە بەڵام ئەگەر داهاتى ئەو سەدان تانكەرە نەوتەى رۆژانە لەهەرێمەوە ئاودیوى دەرەوە دەكرێت نەچێتە گیرفانى بەرپرسان و بچێتە خەزێنەى حكومەت ئەى بۆ لەئێستادا لەو پارەیە مووچەى فەرمانبەران و پێشمەرگە نادرێت ئەمە جگە لەوەى چەندین ملیار دۆلارى شیرینى نەوت ئەنفالكرا و چارەنوسەكەى نادیارە،بۆیە شەفافیەتى پرسى فرۆشتنى نەوتى هەرێم لەناوەخۆ و دەرەوە رەخنەى ئاراستە دەكرێت و داوا دەكرێت بەنیشتیمانى بكرێت و لەدەستى حیزب و تاكە كەس بهێنرێتە دەرەوە و داهاتەكەى بچێتە سندوقى تایبەت بەفرۆشتنى نەوت و لەخزمەتى هاوڵاتیان خەرج بكرێتەوە،تائێستا نەك هاوڵاتیان بەڵكو پەرلەمان و حیزبەكانیش نازانن داهاتى راستەقینەى ساڵانەى وەزارەتى سامانە سروشتیەكان چەندە و وەزارەتەكەش ساڵانە فێڵ لەپەرلەمان دەكات و ژمارەیەك دەنێرێتە پەرلەمان گوایە ئەمە داهاتى فرۆشتنى نەوت لەوساڵەدا بەڵام لەزنجیرە راپۆرتێكمدا سەرچاوەى ئەو بڕە داهاتە ئاشكرا دەكەم كەساڵانە وەزارەتەكە بۆ پەرلەمانى دەنێرێت بەناوى داهاتى ساڵانەى فرۆشتنى نەوت،وەزارەتى سامانە سروشتیەكان ساڵانە بڕى سێ بەرمیل نەوت دەفرۆشێتە هەر خێزانێكى ئەم هەرێمە كە ژمارەى خێزانەكان لەهەرێمى كوردستان لەئێستادا لەسەرووى850هەزار خێزانە و بۆ هەر بەرمیلێكیش بڕى 40هەزار دینار وەردەگرێت واتە لەساڵێكدا ئەو وەزارەتە بڕى دووملیۆن و 550هەزار بەرمیل نەوت تەنها دەفرۆشێتە خێزانەكانى كوردستان جگە لەفرۆشتنى نەوت بەبەردەوامى بە نانەواخانەكان و فڕنەكانى ێەمون،جگە لەوانەش وەزارەتەكانى حكومەتى هەرێم بەبڕ و نرخى جیاواز نەوت لەو وەزارەتە دەكڕن بۆ نمونە وەزارەتى پەروەردە بۆسەرجەم قوتابخانەكان كەژمارەیان زیاترە لە پێنج هەزار قوتابخانە و وەزارەتى خوێندنى باڵاش بۆ بەشە ناوخۆییەكانى قوتابیان،ئەمانە داهاتێكى زۆر و زەوەند دەخەنە نێو ئەو سندوقەى چەند ساڵێكە بریارە دروست بكرێت و داهاتى نەوتى بخرێتە ناو بەڵام پێشبینى دەكرێت هێشتا لەلاى دارتاش بێت و بەهۆى دابین نەكردنى بودجەى بۆى تەواو نەكرابێت،یاخود بەهۆى كورتهێنانى بودجە و نەمانى پارە لەبانكەكان حكومەت تواناى كڕینى ئەو سندوقەى نەبێت.



خەمڵاندنێك بۆ داهاتى نەوت


داهاتى نەوت/ ساڵانە 3 بەرمیل بۆ هەر خێزانێك، نرخى هەر بەرمیلێك 40 هەزار دینارە
كەواتە نرخى 3 بەرمیل = 120 هەزار دینار
كۆى گشتى نەوتى دابەشكراو بەسەر 850 هەزار خێزانى دانیشتووى هەرێم/ 850 هەزار 120 هەزار دینار = 102 ملیار دینار
ئەمە جگە لە داهاتى ئەو نەوتەى كە لە رێى تانكەر و بۆڕیەكانەوە رەوانەدەكرێت.
جگە لە شیرینى كۆمپانیا نەوتییەكان.
جگە لەداهاتى ئەو نەوتەى دەفرۆشرێتە نانەواخانە و فرنەكانى ێمون.
جگە لەداهاتى ئەو نەوتەى دەفرۆشرێتە فەرمانگە حكومیەكان.

سەمیر شێخ مەموندى



(دەنگدراوە: 0)