کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


بەراوردێك لە نێوان یادی دامەزراندنی یەكێتی و یادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی

Tuesday, 26/07/2011, 12:00



 یەكێتی لە یادی دامەزراندنەكەیدا لە رێگای سەرجەم راگەیاندنەكانیەوە كە لە قوتی منداڵانی هاونیشتمانیان پارەكەی دەردەچێت، چەندین شەو رۆژ باسی لە سەروەری رابردوو و پیا هەڵدان بە سەر سكرتێری حزبەكەیاندا بوون و بە كار هێناین سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت  بە هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە و بەخشینەوەی پارەو هەڕەشەی نان بڕین و چاو سوركردنەوە، نەیتوانی لە پارێزگای سلێمانی بای ئەوەندە خەڵك كۆبكاتەوە  كە  بە گوێرەی ئەو هاش و وشە بێت كە شەو رۆژ دهۆڵیان بۆی دەكوتا.
 بزوتنەوەی گۆڕانیش كە 25/7/ بووەتە مێژوی دروستبوونی، بە بێ ئەوەی نیازی هەبێت یادی دامەزراندنی بكاتەوە و ریكڵام بكات بۆ ئەو یادە، محەمەد تۆفیق رەحیم وتەبێژ بزوتنەوەكە،لە چەند لێدوانێكدا بۆ راگەیاندنەكانی كوردستان، بە راشكاوانە لێدوانی دابوو كە بزوتنەوەی گۆڕان یادی دامەزراندنی ناكاتەوە، هەروەها كەسە دیارەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بە بێ ئەوەی  لاف و گەزاف بە رابردوی  خۆیانەوە لێبدەن و دهۆڵی بۆ بكوتن و باس لە رابردوی سەرۆكی بزوتنەوەكە بكەن كە ئەندازیاری راپەڕینە، بە بێ ئەوەی بەنزین و پارە ببەخشنەوە و دامودەزگاكانی حكومەت لە ژێر دەستا بێت وبەكار بهێنێت و هێزە چەكداری هەبێت و بەكاری بهێنێت، كەچی هەزاران هاونیشتمانی بە شێوەیەكی خۆرسك لەلایەندار و بێلایەن، دەوڵەمەند و فەقیری شاری سلێمانی  بە ئۆتۆمبیل و بەنینی خۆیان هاتنە سەر شەقامەكان و بۆ خۆیان ئاهنگی یادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانیان دەگێڕا.
 ئەو بەراوردكاریەی ئەوەمان بۆ دەردەخات كە هیچ هێز و تاقم  گرۆپێك، ناتوانێت بە زەبری هێز و دروستكردنی فەلاقەخانەو سەركوتكاری و حوكمی دیكتاتۆریانەی دەنگی هاونیشتمانیانی پارێزگای سلێمانی كپ بكات، بەڵكو هاونیشتمانیانی ئەم پارێزگایە تاوەكو زۆرتر ئازار بدرێن، زۆرتر ئازاتر و رق ئەستورتر دەبن و ئەو تاقم و دەسەڵات و هێزانەش رسوا دەكەن كە دەبێتە مایەی ئازار و نەهامەتی بۆیان، ئەم هاونیشتمانیانە تەنها بە نوكتەكردن  لەسەر بەرپرسان دەتوانن عەرشی هەموو دەسەلاتێكی سەركوتكەر هەڵتەكێنن. بۆیە ئەوەی لە ماوەی چەند مانگی رابردودا یەكێتیەكان بە دڕندەترین شێوە هاونیشتمانیانی پارێزگاكەیان سەركوتكرد، ئەوها باجەكەی دەدەن و وەكو پارتی هەتا ماون بەو ئاواتەوە دەمرن كە بتوانن سۆز و عاتیفەی هاونیشتمانیانی سلێمانی بەلای خۆیاندا رابكێشن. یاریكەرەكانی جلالیەت  لە پارێزگای سلێمانی فنیتۆ بوون، ئەمجارە هاونیشتمانیانی پارێزگای سلێمانی بوونەتە موشەجەعی یاریكەرەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر  یاریكەرەكانی ئەم بزووتنەوەییەش یاریكەری باش نەبن و دڵی موشەجەعەكانیان رازی نەكەن، ئەوە هاونیشتمانیانی  ئەم پارێزگایە پشت لەوانیش دەكەن و وەكو جەلالیەكان فنیتۆیان دەكەن.
 دوێنی شەو لە هەریەكە لە سایتی ئاوێنە و هاوڵاتی، دوو نوكتەی سیاسی خۆشم بینی، هەریەكی هەواڵێكیان بڵاوكردبووە و گوایە لایەنگرانی یەكێتی و گۆڕان پێكەوە یادی هەڵبژاردنەكانی 25/7/2009 كردوەتەوە!!؟؟ هەموو هاونیشتمانیان دەزانن كە 25/7/2009 یادی دامەزراندنی گۆڕانە، بەڵام یەكێتی بۆ دەبێت ئەو یادە بكاتەوە، ئەوە لە كاتێكدایە یەكێتی 25/7/2009 وەكو كودەتا لە قەڵەم دەدات بۆ سەر حزبەكەیان، ئیتر پێم سەیرە حزبێك یادی رۆژێك بكاتەوە كە بە كودەتای بۆ سەر خۆی لە قەڵەم دابێت؟ ئەپرسین ئایە لە یادی دامەزراندنی یەكێتیدا، لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاهەنگیان دەگێڕا؟ وەڵامەكەی بۆ هاوڕێیانمان لە سایتی هاوڵاتی و ئاوێنە بەجێ دەهێڵین، با بۆ خۆیان وەڵامی ئەو پرسیارە بەنەوە و بزانین ئەو هەواڵەیان لە كوێیەوە هێناوە.
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە