کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


واڵا نامەیەك بۆ دکتۆر کەریم قەرەچەتانی

Sunday, 05/01/2014, 12:00

2328 بینراوە




دکتۆر کەریم قەرەچەتانی چەند ساڵێکە لە تەلفیزێۆنی گەلی کوردستان بەرنامەی (سایکۆ) پێشکەش ئەکا کەلەڕاستیدا خزمەتێکی زۆری بەو کەسانە کردوە کە پێوستیان بە ڕاوێژو تێبینی و شرۆڤەکانی ئەو بوبێ. خۆشبەختانە دکتۆر کەریم کەڵێکی زۆری لەسەرچاوەکانی دەرەوەی کوردستان بینیوە و بەردەوامە لەخۆ دەوڵەمەنکردنی زانستی خۆی و گەلێ بەشێوەیەکی ڕاشکاوانە دیدو بۆچوونەکانی خۆی بەبینەران و بیسەرانی گەیاندوە. ئەم لەم بوارەی خۆیدا(کۆمەڵایەتی و دەروونی) گەلێ خزمەت بەهاوڵاتی کورد کردوەو جێگای پێزانینە. لەڕاستیدا دەست خۆشی لێ ئەکرێ کەتوانیویەتی بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵانە ئەو بەرنامەیە بەڕێوە بەرێ و گەلێ جاریش دوای بەرنامەکە کاتی خۆی تەرخان ئەکا بۆ زیاتر خزمەتکردنی ئەو کەسانەی کە پێوستی هەنووکەییان بەم کەسە هەیە.

دکتۆر کەریم ئارەزووی خۆیەتی و سەربەستە وەك هەموان چ جۆرە کارێك بکا و لەچ بوارێکدا خۆی ببینێتەوە، بەتایبەتی بواری سیاسەت. لەبەرئەوەی مەحاڵە کەس بتوانێ خۆی لەبواری سیاسەت نەداو پەراوێزوی بخا، بەتایبەتی بۆ جوگرافیایەکی وەك کوردستان . ئەو تایبەتمەندێتیەی کوردستان هەیەتی هەردەم سیاسەت تاکە بوارێك بوە کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای بەخۆیەوە گلاندوەو یەخەی هەموانی ڕاکێشاوە. بواری سیاسەت بۆ کورد بەگشتی و ناوچەی سلێمانی وەك پەیوەندی نێوان دوو عاشق وان کەوا ناتوانن لەیەك داببڕێن. ئەستەمە لەو شارە بژیت و سیاسەت نەکەی، ئەشێ سیاسیەکی باش نەبین، لێ نەمانتوانیوە سیاسەت نەکەین. ئەشێ هەردەم خەباتمان کردبێ و سەرکەوتوو نەبووین، لێ کۆڵمان نەداوە. ئەشێ لەژیان و کاسپی و گوزەراندا دەست رەنگین نەبوبین، لێ بۆ سیاسەت هەرگیز کۆڵ نەبووین.

کورد ئەڵێ(نان بۆ نانەواو گۆشت بۆ قەساب) واتە ناکرێ ئێمە لەچەند بوارێکدا و لەهەمان کاتدا لەچەند کارێکدا سەرکەوتن وەدەست بێنێن. باشتر وایە خۆمان تەنها بۆ بواریك تەرخان بکەین و زیاتر تیایدا قووڵ بینەوە. ئەم جۆرە لەکارکردن زیاتر گەشە بەتواناکانمان ئەداو کاتێکی زۆرترمان بۆ ئەڕەخسێنێ تا زیاتر زانایانە مامەڵە بکەین و کەمترین هەڵە بکەین. بەڵام هێشتا ئەوە نامان گەیەنێتە ئەو بڕوایەی کە لەتەك ئەو کار و پیشەیەی کە ئەیکەین ،نەتوانین دەست بۆ شتی تر بەرین. بەڵێ، ئاساییە بۆ هەندێ کەس کەلەخۆیان ڕائەپەرموون بتوانن چەند کارێك بکەن و لەچەند بوارێکدا خۆیان تاقی بکەنەوەو سەرکەوتوو بن. ئەڵێن(مارکس) یەکێک بوە لەو کەسانەی کەلەیەك کاتدا توانای خوێندنەوەو گوێگرتنی وەك یەك بوە. جا بۆیە ڕەنگە بۆ دکتۆر کەریم ئاسایی بێ کەوا جگە لەبوارەکەی خۆی هەوڵبدا خۆی لەبواری سیاسەت نزیك بکاتەوە بەو مەرجەی کەوەك کەسێکی ئەکادیمی پیلانی پیش وەختەی هەبێ بۆ ئەو کارو ڕۆڵەی پێی سپێردراوە. کەسی زیرەك و ئەکادیمی نەخشە ڕێگایەك بۆ خۆی ئەکێشێ و لەسەری ئەڕوا، وەیان گوێ بۆ کەسانی پسپۆڕ و شارەزا ئەگرێ و پرسیار و پیشنیاریان بەهەند وەرئەگرێ.

ئێستێ دکتۆر کەریم قەرەچەتانی وەك سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنەکانی پاریزگای سلێمانی کاندید و دەست نیشان کراوە. لێرەوە هەڵوێستەیەکی خێراو لەپڕ ئەکەین و ئەپرسین، کەئایا دکتۆر کەریم تەواو بەڕاستێتی ئەو کارە ئەکا؟؟؟؟ بەڕاست هیچ جۆرە پرسیارێکی لەخۆی کردوە بۆ چی ئەو کارەی یەکێتی پێیسپێردوە قبووڵ بکا؟؟؟ دکتۆر بیری لەئاکامەکانی کردۆتەوە؟؟؟ پرسیاری ئەوەی لەخۆی کردوە کەیەکێتی جگە لەوەی باندێکی چەتەیی و مافیایی و کورد کوژ و دژ بەئازادیەکانی خەڵك و گرووپێکی بازرگان و کۆمپانیاچی هیچی تر نین؟؟ نازانێ یەکێتی قێزەوەن بوون و بەسەد حەکیم و دکتۆر و سایکی و دەروونی چاك نابێتەوە؟؟ دکتۆر قەیرانە سیاسی و نەخۆشیە دەروونیەکانی ئەو بەرپرسانە نابینێ کە بەڕۆژی ڕووناك نەوت ئەدزن و پیسخۆری ئەکەن و گەنج گوللە باران ئەکەن و ڕۆژنامەنووسی بوێر لەباوەشی دایکدا تیرۆر ئەکەن؟؟ ئەمەو هەزاران پرسیار و گومان لەم تاقمە خوێنڕێژە بەردەوامی هەیەو کەس نیە نەزانێ کەوا هیچ چارەیەک نەماوە تەنها ڕاماڵین و تەفرو تووناکردنیان نەبێ.

زۆریك لەو کەسانەی پاساویان هەیە کەوا ئەتوانن لەڕێگای ئەم حزبانەی کوردستانەوە چاکسازی بکەن و ڕەوشەکە بگۆرن.. هاوارمان کرد (غەمبار)ەکان گوێیان لێنەگرتین،(سەنگاو)یەکان ئاوڕیان لێنەداینەوە.پێمان ووتن ئەوە ئێوە تەنها لەخەمی گیرفانتانان ، نەك میلەت و هەژاران. پێمان ووتن ئەم حزبانە ناتوانن و نازانن و نایانەوێ خزمەت بەگەلەکەمان بکەن.. ئەوانە کرمی داری ئازادی ئەم گەلەن و لەخزمەت ئەجندای داگیراکەرانن. ئەوە هەر لێرەوە و لەم سایتە بوێر و حەقبێژە داوامان لێتانە خۆتان بەدەری ئەوانە مەبەن کە پشت لە خەڵکی بکەن. بڕوات هەبێ نەك کاڵەك،کوژەکەش بەئەژنۆ ئەشکێنێ گەر بەتەمای بنەماڵەی تاڵەبانی بی خزمەتی خەڵکی کوردستان و سلێمانی بکەن. ئەوە گەمژەییە خەڵکانی بەناو (ڕۆشنبیر،خوێندەوار،ئەکادیمی) بیانەوێ لەڕێگای ئەو حزبانەوە خزمەت بەهاوڵاتیان بکەن.



هیوادارین وانەکانی(جەمال عەبدول) لەیاد نەکەیت و بزانی کەوا ئەو حزبەی تۆ سەرۆکی لیستەکەیت بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکان، پیش هەموو شتێ ڕووی جوانی خۆت ناشرین ئەکەیت و دەستت لەهەمانەکە دێتە دەرو دواتر نەنوێژو نەدوعاو نەجادوی کەس بەکەڵکت نایەت. هیوادارین بەخۆتدا بچیتەوەو ئەو هەڵەیە نەکەی کەوا ئەوانەی پێش تۆ کردیان. کورد ئەڵێ (ئەو کەسە کەسە ئەلفێکی بەسە).

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)