کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


بۆیه‌ بڕوام به‌ ده‌وڵه‌تی کوردی نیه‌ چونکه‌ بارزانی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات

Sunday, 23/10/2011, 12:00







پێ ده‌چێت به‌نده‌ی خوا مام جلال شتێکی زۆر عه‌جیب وغه‌ریبی نه‌وتبێت که‌ ووتویه‌تی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌. ئاخر خۆ مام جلال که‌سێکی ئاسایی نیه‌و خاوه‌نی زیاتر له‌ په‌نجا ساڵ خه‌باتی سیاسیه‌و مرۆڤی سیاسه‌تمه‌داریش خۆ ده‌بێت پێشبینی سیاسی هه‌بێت واته‌ ده‌بێت بزانێت داهاتووی گه‌لێك و میلله‌تێك
نیشتمانێك له‌داهاتوودا چی به‌سه‌ر دێت.مام جلال زۆر چاك ده‌زانێت که‌وا دوای ماڵئاوایی خۆی له‌ ژیان یه‌کێتی
نیشتمانی وه‌کو گۆشتی خێر ده‌به‌خشرێته‌وه‌ میراته‌که‌یشی وه‌کو چێشتی فه‌قێ به‌ش ده‌کرێت .دواتر مام جلال زۆر له‌ مێژه‌ ووته‌به‌ناو بانگه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ مێشکدا چه‌سپیوه‌ که‌ ووتویانه‌ (کوردستان یا ده‌بێت نه‌بێت یان ده‌بێت ئێمه‌ خاوه‌نی بین) ئێ خۆ شتێکی به‌ڵگه‌ نه‌ویستیشه‌ که‌وا تا نیو سه‌ده‌ی تریش کوڕو کوڕه‌زاکانی بارزانی
له‌جیاتی ده‌ستاو ده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات به‌ شێوه‌یه‌کی دیموکراسی ئه‌وان سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌ت له‌نێوان خۆیاندا ده‌ستاو ده‌ست ده‌که‌ن . بۆیه‌ به‌ڕای من بیرمه‌ندترین سیاسه‌ت مه‌داری پێش بینیکه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی مام جه‌لاله‌ که‌ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌. ئاخر هه‌ربه‌ڕاستی گه‌مژه‌یی یه‌ بۆ تاکی کورد چاوه‌ڕێ ی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ سه‌رکرده‌یه‌ك بکات که‌ به‌لایه‌له‌یه‌ی دوژمنانی کورد هاتبێته‌ گڕوگاڵ و له‌کۆشی ئه‌واندا گۆش کرابێت.ئاخرچ عه‌قڵێکی سیاسی و چ ڕۆشنبیرێکی ده‌به‌نگ پێ ی وایه‌ که‌وا بارزانی و حیزبه‌که‌ی که‌ له‌ ژێر ئینتیدابی دوژمنانی کورددا بێت وبێت داوای ده‌وڵه‌تی کوردی بکات. دواتر ده‌وڵه‌تی کوردی بۆ کێ ؟ بۆ ئه‌و گه‌له‌ی که‌ له‌ سه‌دام زیاتر ڕق ئه‌ستورن به‌رامبه‌ری دواتر ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌رکرده‌ی کاریزمای ده‌وێت سه‌رکرده‌ی وه‌کوسه‌رۆکی باشوری سودانی ده‌وێت که‌ به‌بێ ته‌قه‌ له‌ڕاپرسیه‌کی سه‌رانسه‌ری له ووڵاته‌که‌ی خۆیدا سۆزی هه‌موو جیهانی به‌لای نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیدا ڕاکێشاو
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاند. چۆن سه‌رکرده‌یه‌ك نیوه‌ی ته‌مه‌نی له‌ شه‌ڕی براکوژی و له‌شکر کێشی دوژمنان بۆ سه‌ر ووڵاته‌که‌ی خۆیی و له‌سه‌ر ڕه‌قه‌م خیانه‌تی جۆراو جۆری کردبێت ئێستا بێت میلله‌ت چه‌واشه‌ بکات و بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی بکات. چ مرۆڤێکی به‌ئاگای سیاسی پێ ی وایه‌ سه‌رکرده‌که‌ی سه‌ره‌خۆشی له‌ کوژرانی جه‌لاده‌ تورکه‌کان له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی تۆرانیه‌کان ده‌کات وووڵاتپارێزانیش به‌ تیرۆریست داده‌نێت ئه‌مه‌یه‌ سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی کاریزما . من گومانم له‌ ڕه‌سه‌نایه‌تی ومرۆڤ دۆستی گه‌لی کورد هه‌یه‌ له‌کاتێکدا ڕازین به‌که‌سێك که‌ سه‌رۆکیان بێت تا بینه‌قاقه‌ی له‌خیانه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی چه‌قیوه‌.‌ کاره‌سات ومایه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌ که‌ نه‌یاره‌کانی کورد داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌لی کورد بکه‌ن حه‌سه‌ن عه‌له‌وی که‌ سیاسه‌تمه‌دارێکی عه‌ره‌به‌ داوای ده‌وڵه‌تی کوردی بۆ کورد بکات .
ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وێت میلله‌تی ووشیارو به‌ئاگای ده‌وێت . بیست ساڵه‌ کوردستان ئازاده‌ که‌چی تاکو ئێستا شتێك که‌باسی لێوه‌ نه‌کرابێت کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یه‌و باسی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورده‌.سه‌رۆکی هه‌رێم ڕۆژانه‌ له‌لایه‌ن دوژمنانی کورده‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان تۆپ باران ده‌کرێت و له‌شکر کێشی بۆ ده‌کرێت که‌چی وورته‌ی لێوه‌ نایه‌ت به‌ڵام بۆ سه‌رکوت کردنی هاوڵاتیانی خۆی به‌ هه‌زاران میللیشیای کڵاوسوور ده‌باته‌ سلێمانی وکوڕو لاوانی کوردستان شه‌هید ده‌کات.به‌ڕاستی مایه‌ی گاڵته‌ جاڕی یه‌جه‌ماوه‌ری کورد هێنده‌ گه‌مژه‌ بێت چاوه‌ڕێ ی ده‌وڵه‌تی کورد له‌ که‌سێکی وه‌کو بارزانی بێت که‌ ده‌ستی سووره‌ به‌خوێنی ده‌یان هه‌زار ڕۆڵه‌ی کورد وه‌به‌ تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانیان و سه‌لب کردنی ئیراده‌و هه‌تك کردنی که‌رامه‌تیان وتۆمه‌تباره‌ به‌ ئه‌نجام دانی ده‌یان خیانه‌تی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دژی میلله‌تی خۆی له‌وانه‌ 31 ی ئاب و شه‌ڕی ناوخۆو کلك گرێدان له‌گه‌ڵ دوژمنانی کورد.سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هیواو ئاواتی ملیۆنه‌ها تاکی کورد بوو خه‌ونی هه‌زاران دایکی شه‌هیدوپیرو لاوی ئه‌م نیشتمانه‌ بوو که‌چی له‌ سایه‌ی دوو ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی خیانه‌تکار نه‌ك هه‌ربوو به‌ خه‌ونی شاعیرانه‌ به‌ڵکو بوو به‌ووڕێنه‌ شێتانه‌ ویاری مناڵانه‌.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە