هۆكارى دەركردنى بەیان نامەكەى گۆڕان لەم كاتەدا

Friday, 04/02/2011, 12:00




لەدواى شۆرشە جەماوەرییەكەى تونس و شۆرشە بەردەوامەكەى میسر جمو جوڵێكى سەرتاسەرى كەوتە نێو زۆربەى ووڵاتانى عەرەبیەوە هەڵبەتە هەرێمى كوردستانیش بێ بەش نەبوو لەم جموجوڵە بەڵام بەجیاوازتر ئەویش بەدەركردنى بەیاننامەكەى بزوتنەوەى گۆڕان بەتەواوى ترس و شڵەشاوییەكى زۆر كەوتە هەرێمى كوردستان بەڵام ئەپرسین ئایە ئەو بەیان نامەیەى بزوتنەوەى گۆڕان ئیجابى بوو یان سلبى وەهۆكارى دوەركردنى ئەو بەیان نامەیە جى بوو یان جى باگراوەندێكى لە پشتەوە بوو وەبۆچى لەم كاتەدا وروژێنرا ؟
سەبارەت بەئیجابى بوون یان سلبى بوون پێش دەركردنى بەیان نامەكە باشتر وابوو بزوتنەوەى گۆڕان ئەم بابەتەى لەبەرلەمان باس بكردایە چونكە ئەكەر ئەوان داواى هەڵوەشاننەوەى پەرلەمان و حكومەت دەكەن ئەوا دەبێت ببوایە بە گفتوگۆى نێو بەرلەمان دواتر شەقام لەگەڵ ئەوەى كە نەكرا ئەم بەیان نامەیە دەبێت بەرز بنرخێنرێت و جێگەى دەست خۆشى بێت ئەگەر باگراوەندى لە پشتەوە نەبێت كاتێك دەڵێم باگراوەند مەبەستم دەستى دەرەكى یان شێواندن و تێكدان نیە بەڵكو مەبەستم ئەوەیە ئایە هۆكارى دەركردنى ئەم بەیان نامەیە چیە ؟
هەڵبەتە وەكو ڕۆژنامە نوسێكى بێ لایەن خوێندنەوەم بۆ هۆكارى دەركردنى ئەم بەیان نامەیە ئەوەیە كە بزوتنەوەى گۆڕان بەكوێرەى ئەو بەڵگەنامانەى كە ویكیلیكس بڵاوى كردۆتەوە ئاستى جەماوەرییان دابەزیوە بزوتنەوەكە خۆشیان دركیان بەم داكشانە جەماوەرییە كردوە و بارتە ئیسلامیەكان پشكى هەڵكشانى جەماوەریان بەركەوتوە و ئەمەش لەهەڵبژاردنى سەندیكاكان بەتەواوى بەرجاو دەكەوت كە كۆڕان و یەككرتوو جیاوازییەكى زۆركەمیان هەبوو لە پلەى دووەم و سێهەم بەڵكو لە هەڵبژاردنى هەنێك سەندیكادا گۆڕان لەپلەى سێهەمدا دەبینرا . ئەم داكشانە جەماوەرییەى گۆڕان واى لەو بزوتنەوەیەكرد كە رێگە چارەسەرێك بدۆزێتەوە بۆ گەڕاندنەوەى ئەو جەماوەرەى كە لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان دەنگیان پێى دابوو بۆیە ئەم كاتە بەكاتێكى گونجاو زانرا بۆ دەركردنى ئەو بەیان نامەیە ئەگەرنا ئەوەى كە لەمیسر و تونس ڕویدا بەبەیان نامەى حیزب نەبوو تەنانەت خۆپیشاندانەكانى میسر كە ئێستاش بەردەوامى هەیە بەبێ خۆبەخاوەن كردنى هیچ لایەن و گروبێك بەرێوە دەچێت وەهیچ سەركردەیەكى سیاسى حیزبەكانى ئۆپۆزسیۆۆن لەو خۆپیشاندنانەدا نابینرێن .
ئەگەر گۆڕان دەیەوێت لەڕێگەى خۆپیشاندانى جەماوەرییەوە ئەم حكومەت و پەرلەمانە هەڵبوەشێنێتەوە بۆچى سێ هەزار لەو جەماوەرەى كە دەنگیان پێیاندا بوو نایەنە سەر جادەو تاوەكو خەڵكى دیكەش پشتیوانیان لێ بكات جگە لەمەش پارتە ئیسلامیەكان بە كەمتەرخەم و باڵ پشتى كەرى یەكێتى و بارتى لەقەڵەم دەدەن من دەبرسم ئایە تائێستا بارەگایەكى گۆڕان سوتێنراوە ؟ ئایە تائێستا ئەندامێكى پلە بەرزى گۆڕان شەهید كراوە ؟ ئایە تا ئێستا ئەندامێكتان بەند كراوە ؟ هەڵبەتە نەخێر ئەو كاتەى یەككرتوو باسى ئۆپۆزسیۆنى دەكرد ئێوە لە كوێ بوون ئەو كاتەى كۆمەڵى ئیسلامى بەو هەموو زەعیفیەوە كە مامۆستا عەلى باپیر لە بەندینخانە بوو بەو هەموو زوڵمەى كە لێیان دەكرا بەڵام كوێیان پێى نەداوز وەكو ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردن بەشدارییان كرد ئێوە لەكوێ بوون ؟
ئەو بەیان نامەیەى ئێستا گۆڕان دەرى كردوە یەككرتوو كۆمەڵ دوو ساڵ پێش ئێستا دەریان كردیان من لەگەڵ ئەوەى دەست خۆشیان لێ دەكەم بۆ دەركردنى ئەم بەیان نامەیە بەڵام بۆ حیزبە ئیسلامیەكان تۆمەتباردەكەن
حیزبە ئیسلامییەكان بەتایبەتى یەككرتوو تائێستا كە تەقەیەكیان نەكردوە لەكوردستان و دەستیان بە خوێنى هیچ كەسێك سورنەبووە بۆ بەترسنۆك لەقەلەمیان دەدەن ؟
بزوتنەوەى گۆڕان كەزیاتر لە ساڵێكە دامەزراوە بەهەموو لایەكدا پەل دەهاوێژێت بۆ گەڕاندنەوەى مووچەى ئەو كەسانەى كەنان براو كراون چونكە هەندێكیان دیسانەوە كەڕانەوە ناو ڕیزەكانى یەكێتى لەبەر مووچەكەیان ئەى بۆ ئەوە نابینن كەیەككرتوو لە 1994ەوە ئۆبۆزسیۆنەو پاسەوانى بارەگاكانیان لەكاتى گرانیەكەدا جەندین مانگ مووچەیان وەرنەدەگرت و ئێستاشى لەگەڵدابێت بە مووچەیەكى زۆركەمەوە دەوامى خۆیان دەكەن و ریزى موعارەزەبوونى خۆیان چۆڵ ناكەن با پێشینەى موعارەزەبوونى ئەو حیزبە ئیسلامیانە زەربى سفر نەكاین و چونكە لەكاتێكدا كەیەكێتى پارتى شەرى براكوژیان دەكرد و خەڵكیان بێ باوك دەكرد یەككرتوو بوو دەستى بەسەر منداڵى بێ باوك و لێ قەوماودا دەهێنان و تەنانەت ئَێستاش پرۆژەى نازداران كە ئەركى بەخێو كردنى هەزارەها منداڵى بێ باوكە بەردەوامە لەكارەكانى بۆیە ئۆپۆزسیۆن باشتر وایە خۆى مەشغوڵ نەكات بەتۆمەت باركردنى یەكترى بەڵكو ڕێگە لەو گەندەڵیەى پارتى و یەكێتى بگرن كە شادەمارەكانى دام و دەزگاكانى كوردستانى داپۆشیوە
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە