بۆ مه‌سعود بارزانی ته‌زویرچی: باخی خانزاد بۆچی ده‌فرۆشیت و ئه‌وه‌نده‌ش دژی ژیان و سه‌و‌زییت؟..
Friday, 18/09/2009, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ پێیراگه‌یاندین، باخی خانزاد که به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی کۆمارییه له هه‌ولێر به رووبه‌ری 42،000 چل‌و دوو هه‌زار مه‌تر دووجا دراوه‌ته که‌سێکی نزیک له مه‌سعود و نێچیر ، به‌ناوی (عبدالموهه‌یمن بارزانی) به مساته‌حه بۆ ماوه‌ی 25 سال ، ئێستا ئه‌و تاڵانچییه به پشتیوانی مه‌سعودی ته‌زویرچی و نێچیری موراهیق وهه‌روه‌ها به پشتیوانی سه‌رۆکی ده‌زگای وه‌به‌رهێنان هێرش موحه‌ره‌م که هیچی لا موحه‌ره‌م نییه ، ده‌یه‌وێت بیفرۆشێت و ، هه‌ر 1مه‌تر دووجای به 60 دۆلار داوه که بڕی پاره‌که‌ی ده‌کاته زیاتر له دوو ملیۆن و پێجنسه‌د هه‌زار دۆلار(2،500،000).
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست وه‌ک سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت ئه‌م پارچه زه‌وییه باخێکی گه‌وره‌یه به‌سه‌دان دار و دره‌ختی گه‌وره‌ی تیایه که بۆ شار و ژینگه‌که‌ی زۆر پێویسته ، به‌لام ئه‌و بنه‌ماڵه بێ‌ویژدان و بێکه‌رامه‌ته‌ی مه‌سعود وه‌ک گورگی هار به‌ربوونه‌ته گیانی هه‌ولێر و خه‌ڵکه‌که‌ی به هۆی ئه‌و پارێزگاره لاوز و سووکیان(نه‌وزاد هادی) وا خه‌ریکه ژینگه‌ی هه‌ولێر کاول ده‌که‌ن.. له کاتێکدا که شاری هه‌ولێر ماوه‌یه‌که تۆز و خۆڵبارین رووی تێکردووه پێویستی به یه‌ک دره‌خت هه‌یه بۆ به‌رگرتن له‌و خۆڵبارینه که‌چی بنه‌ماڵه‌ی دڕنده‌ی مه‌سعود ئه‌و باخه‌ی خانزادیش به خه‌ڵکی هه‌ولێر ره‌وا نابینن و ده‌یانه‌وێت بیفرۆشن و بیکه‌ن به بینایه‌کی کۆنکریتی.
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=20345&cat=1خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌و بنه‌ماڵه ته‌زویرچییه ماسته‌ر پلانێکی بۆ هه‌ولێر داناوه که سه‌د له‌سه‌د له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ولێره ،هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌کات دیاره به هۆی گه‌وره‌ترین ئه‌ڵقه له گوێ نه‌وزاد هادی که که‌سێکی نه‌فس نزم و خۆفرۆشه بۆ بنه‌ماڵه‌ی ته‌زویرچی مه‌سعود ، بۆیه ئه‌گه‌ر تاوانبارێک له پاڵ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود هه‌بێت دادگایی بکرێت له مه‌ڕ تێکدانی ژیاری کورده‌واری له هه‌ولێر، ده‌بێت نه‌وزاد هادی بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست