بیرەوەری گەریلایەکی پکک .. ناچاربوین سنور ببەزێنین
Friday, 25/07/2014, 12:00
1812 بینراوە
و/ ڕێبوار هەمەوەندی
پایز بوو کاروخەباتی جێگیربونمان دەست پێکردبوو ، دەمانویست تاکو بەهارێکی تر هەموو کاروبارەکانمان تەواو بکەین ، بەڵام هێزی دوژمن نەیدەویست کە لەم هەرێمەدا بحەوێینەوە ، ئەگەر لەسەر ئەم زۆر بۆهێنانەی هێزی دوژمن بچوینایەتە دەرەوەی سنور ئەمە سەرکەوتن بوو بۆ ئەوان ، لە مانگی ١٠ دا لەسەرووی پردی (هەللاج) خۆمان جێگیر کردبوو ، سەرەرای ئەوەی بارەگایەکی هێزی دوژمن لێمانەوە نزیک بوو لەو شوێنەی لێی گیرسابوینەوە چەند ئەشکەوتێکی لێبوو هەروەها دوو شوێنی خۆشاردنەوەش ، لە هەرێمی سەرحەد ئەگەر لە زستاندا ئاومان پێپەیدا نەکرایە بەفرمان دەتوانەوە ، ئێمە دەستمان بە کاروخەباتی جێگیربونمان کردبوو هەمووشمان ئەوکارەی دەکەوتە سەرشانمان دەمانزانی چییە و چی دەکەین ، گروپەکەی هەڤاڵ دەنیز کە کەوتبونە نزیک بارەگاکەی هێزی دوژمنەوە بۆ پێداویستی تەقەمەنی هاتبوون بۆلای ئێمە ، ئێمەش چەنێ تەقەمەنیمان هەبوو دامانپێیان ، من چەند فیشەکێک و هەڤاڵانیش چەند مەخزەنێکیان پێما بوو .
ئێمە بۆ بە دەستخستنی تەقەمەنی و پێڵاو چەند هەڤاڵێکمان لەلای (کیرێکۆر) وە بەسەر ناوچەی شەهید (چەم) کە گروپێکمان لەوێ گیرسابونەوە و لەوێوە دەچونەوە زۆزانەکانەوە ، ئـێمەش کە مابونینەوە سەرقاڵی دار بڕینەوە بووین ، لەبەر چەتونی کەشوهەوا نەمان توانی بارە دارەکە بگەهێنینە شوێنی خۆی ، تەنانەت نەمانتوانی بیگەهێنینە نیوەی سەر ئەو ڕێگایەی کە لێوەی هاتبوین ، هەربۆیە ناچارماین لەو شوێنەدا بارە دارەکەمان بەجێبهێڵین و بگەڕێینەوە لای هەڤاڵانمان .
گروپەکانی ترمان دەبوایە بچونایەتە ئەو شوێنانەی کە بۆیان دیاری کرابوو ، ئەو سەردەمە شەهید چیا کە یەکێک بوو لە فەرماندەکانی هەرێمەکە لەلای ئێمە بوو ئەویش بۆ مەسەلەی داربڕینەوەکە لەگەڵمان هاتبوو ، من و شەهید چیا و سمکۆ و دەریک و چەند هەڤاڵێکی تر کە بەداخەوە ناویان نایەتەوە خەیاڵم چوینە ئەو شوێنەی کە پێشوتر لەسەری ڕێککەوتبووین ، دەمەوبەیان بەفری ژێر گابەردێکمان پاککردەوە و چوینە ژێر گابەردەکەوە ، کاتێک ئێمە سەرقاڵی ئەوەبوین کە بەفر بکەینە ناو کترییە ڕەشەکەوە بۆ ئەوەی چایەک لێبنێین دەنگی تۆپ و هاوان هات ، دیار بوو شەڕ دەستیپێکردبوو ، گروپێکمان کە چەند هەڤاڵێکیان کە ڕەوشی بەدەنییان باش نەبوو بۆ ئەوەی بەردەوام گروپەکانمان کۆنتڕۆڵ بکەن لە نزیک گوندەکە جێگیر ببوون ، بەڵام مەخابن هێزی دوژمن هەستیان بە بوونی گروپەکەی هەڤاڵ ڕۆژهات کردبوو ، چواردەوریانیان گرتبوو ، هەڤاڵان لەگەڵ هێزی دوژمن شەڕی دەستەویەخەیان کردبوو ، توانیان خۆیان بگەهێنە شوێنێک کە هەر نیو کاتژمێرێک لێمانەوە دوور بوو بەڵام هێزی دوژمن لێرەش ئەگەری خۆی وەرگرتبوو ، بەداخەوە ئەو شوێنەی ئێمە لێی بوین گونجاو نەبوو کە بتوانین روبەڕوی هێزی دوژمن ببینەوە ، هەڤاڵان بۆماوەی ٥ کاتژمێر خۆڕاگریان کردوو توانیان خۆیان بگەهێنە زۆزانەکانەوە ، بەڵام هێزی دوژمن هەربەدوایانەوە بوون ، هەڤاڵان دەمەو ئێوارە توانیان لەناوجەرگەی هێزی دوژمن دزە بکەن و خۆیان بگەهێننە لامان ، ماوەی ٣ کاتژمێر بەدەم ڕێوە شەڕ و پێکدادانیان کردبوو ، کە گەیشتنەلامان باسی ئەوەیان بۆکردین کە شەڕەکە چۆن دەستی پێکردووە ، بەگوێرەی گێڕانەوەی هەڤاڵان شەڕەکە بەم شێوەیە هاتۆتە ئاراوە : کە هەڤاڵان ئەگەنە ئەو شوێنەی کە ناومان نابوو شوێنی بارەگای عەلی درێژ لەبەر ئەوەی زۆر ماندووبونە خەویان لێکەوتووە دەمەو بەیان کە بەئاگا هاتونەتەوە چاویان بە سەربازێک دەکەوێت هەڤاڵ عەلی بە قەنناس سەربازەکە دەکوژێت و شەڕ و پێکدادان بەم شێوەیە ڕوودەدات . ئێمە گوێمان لە دەنگی تەقە بوو سەرگردەکانمان گرت ، لەم شەڕەدا هەڤاڵێکمان بریندار ببوو ، لەبەر ئەوەی نەیانتوانی بوو ئەم هەڤاڵە بریندارە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن لە بەتانیەکدا پێچیبویانەوە لە شوێنێکدا شاردبویانەوە ، ئەو هەڤاڵەی شاردبویانەوە بە برینداری ناوی (کازم) بوو هەروەها تەمەنی ١٧ ساڵ بوو ، ئەم هەڤاڵەمان پێشوتر لە گوندی (ئێرجی) شوان بووە و هەڤاڵێکی خۆشەویست بوو هەموومان پێمان دەووت (کالۆ) وە پشتی هەندێک قەمبور بوو ، ئێمە لەم حاڵەتەدا نەماندەتوانی کە هیچ بکەین بۆ کالۆ ، بۆ ڕۆژی دوایی ویستمان بچین کالۆ بهێنینەوە بەڵام مەخابن هێزی دوژمن بەتەواوی ناوچەکەی ئابڵوقە دابوو .
ئەو گروپەی چوبونە نزیک (کیرێکۆر) پەیوەندیان لەگەڵ بەستین ، پێیان ووتین کە ئاگرێکیان بینیوە و دەیانەوێت بزانن هەڤاڵانن یان هێزی دوژمنە ، کە هەڤاڵانمان لە ئاگرەکە بە باشی ووردبونەوە بە هەڤاڵانیان ووتبوو ئاگری دوژمنە ، کە ئەو گروپە هەڤاڵە گەیشتنە لامان لەگەڵ خۆیان گۆرەوەی و تەقەمەنیان بۆهێنابوین ، بەڵام پێڵاویان نەهێنابوو ، چەند هەڤاڵێکمان بە پەت پێڵاوەکانیان بە قاچیانەوە گرێدابوو ، جارێکی تر پیلانسازیمان کردەوە ، سەرتیپەکەمان هەڤاڵ مێرخاس بوو کە خەڵکی جەزیرەی بۆتان بوو تەنانەت لە شەڕی باشوریشدا بەشداری کردبوو ، منیش یاریدەدەری هەڤاڵ مێرخاس بووم ، ئەو شەوە دەبوایە سەرگردی میکسمان بگرتایە ، ٦ هەڤاڵ بوین من و هەڤاڵ باوەڕ سیڤەراک و ٢ هەڤاڵی تری کچیشمان لەگەڵ مێرخاسیشدا بەیەکەوە چوینە سەرگردەکە ، هەڤاڵ مێرخاس لەسەرمایە قاچەکانی پەلمی بوون ، دەمەوبەیان بینیمان کە هێزی دوژمن بەتەواوی بە هێزیکی گەورەوە لە هەرێمەکە جێگیر بوون ، هەڤاڵ مێرخاس بەهۆی قاچەکانێوەی ناڕەحەتییەکی زۆری دەچیژا هەرچەندە پێشنیارم بۆکرد کە بچێتەوە بۆلای هەڤاڵان بەڵام قەبوڵی نەکرد ، پاشان بە زەختی هەڤاڵان هەڤاڵ باوەڕ و من وامان لێکرد کە قەناعەتی پێبکەین بڕوات .
کاتێک هەڤاڵ مێرخاس سەرقاڵی ئەوەبوو کە لە گردەکە بچێتە خوارەوە بینیمان کە هێزی دوژمن بەرەو ئێمە دێن ، ئێمە تەقەمەنییەکی ئەوتۆشمان پێنەبوو بەدەستگرتن بە تەقەمەنێکانمانەوە روبەڕوی دوژمن بوینەوە و تاک .. تاک فیشەکمان دەتەقاند ، لەم شەڕەدا ٤ سەربازی دوژمن کوژران ، دەمەو ئێوارە تەمومژبوو هەربۆیە هێزی دوژمن ناچارمان کە پاشەکشێ بکەن ، بۆ ڕۆژی دوایی دەمەونیوەڕۆ هەڤاڵێک هەتەلامان ، بەڵام لەبەرئەوەی پێشوتر ٢ هەڤاڵە کچەکەمان رەوانەکربوو ٤ هەڤاڵ مابوینەوە ، هەڤاڵەکەمان لەگەڵ خۆیدا ٤ نانی چەور و چەند کۆتکەدارێکی هێنا بوو ، ئێمە تەنیا بەتانییەکمان پێ بوو ، تادەمەوبەیان لەژێر دارێکدا چاوەڕوانیمان کرد ، هێنانی ئەم کۆتکەدارە ئێمەی خۆشحاڵ کردبوو هەروەها لەبارەی ڕەوشی هێزی دوژمنیشەوە زانیاری بۆهێنابوین ، فەرماندەی هێزی دوژمن فەرمانیدابوو تاکو دوا ئاپۆجی سەرچیاکان نەکوژن دەستبەرداری ئەم ئۆپەراسیۆنە نابێت ، بەڵام ئەو فەرماندانانەی کە ڕاستەوخۆ لەناو شەڕەکەدا بوون دەیانزانی کە ئێمە سەرگرد و شوێنە ستراتێژێکانمان گرتبوو هەربۆیە نەیاندەتوانی هێرش بکەنە سەرمان ، هەربۆیە بە فەرماندەکانیان وتوبو فەرمون سوپا سوپای خۆتانە ئەگەر پێتان دەکرێت وەرن بۆ ئێرە و شەڕەکە ببەنبەڕێوە ، هەڤاڵ چەم گەیشتبووە شوێنی مەبەستی ئێمەو ئەو پێداویستیانەی پێویست بوو لەگەڵ خۆیدا هێنابووی ، هەڤاڵ چەم و گروپەکەی نەیانزانی کە ئێمە کەوتبوینە ناو ڕەوشێکی چۆنەوە ، توانیان بەلای بارەگاکەی هێزی دوژمن تێبپەڕن و لە شوێنێکدا سەرخەوێکیان شکاند بوو ، دەمەو بەیان کە ڕێیان گرتبووەبەر چاویان بە جوڵانەوەیەک کەتبوو لە نێوان چیای گەورە و بچوکی ئاراراتدا بەڵام پێیان وابوو کە ئەوە جوڵانەوەی هەڤاڵانە ، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت دەبینن کە هێزی دوژمن بەسەر گردەکەوە لە ٣ قۆڵەوە هێرشیان بۆ دێنن ، هەربۆیە کەناچار دەمێنن ئەشیاکانیان لەژێر بەردێکدا دادەنێنن و ڕادەکەن بۆئەوەی سەنگەر بگرن ، لەگەڵ یەکەم دەستکردنەوەی هێزی دوژمن ٣ هەڤاڵ قۆڵیان بریندار دەبێت ، هەڤاڵان توانیبویان ئەو ٣ هەڤاڵە لەگەڵ خۆیان ببەن و لە ئەشکەوتەکاندا خۆیان بشارنەوە ، هێزی دوژمنیش وازی لێهێنابوون .
ئێمە هەرهەواڵێکمان لەبارەی ئەو گروپەمانەوە نەدەزانی کە کەوتبوونە شەڕ وە لەگەڵ هێزی دوژمن و خۆیان گەیاندبووە زۆزانەکان ، بەڵام مەخابن کەسێکمان بەناوی (گەوەر) بەدیلی دەگیردرێت و شوێنەکانمانی نیشان هێزەکانی دوژمن دابوو ، هێزی دوژمن دەچنە شوێنی تەقەمەنێکانمانەوە و تەقەمەنییەکی زۆر و ٢ دۆشکەمان لەگەڵ خۆیاندا دەبەن ، هێزی دوژمن توانیان خۆیان بگەهێننە قۆڵێکی ئەو شوێنەی کە خۆمانمان لێجێگیر کردبوو ، ئێمەبۆمان ئاشکرابوو کە هێزی دوژمن ئیتر هەموو شوێنەکانی ئێمە دەزانێت ، لەلایەکەوە پەیوەنیمان لەگەڵ گروپی هەڤاڵ چەم نەبوو لەلایەکی تریشەوە گەوەر تەسلیم ببوو ، بەم شێوەیە جارێکی تر مێژوو لە دەروونی خۆیدا بە مێژووی بەرخودان و ئیرادەی ڕۆڵەکانی ڕۆژ خۆی گەرم دەکردەوە ، بەڕاستی زەحمەت بوو لەو شاڵاوی ئاپورەی هێزی دوژمن کە هەموو لایەکیشمان گیرابوو بە زیندویی مانەوەمان موعجیخەیە کە ئیرادەی پۆڵاین دەیخوڵقاند ، ئەمە ئەرکێکی مێژووی سەر شانی ئێمە بوو بۆ گەلەکەمان و ڕێبەر ئاپۆ ، خواردنمان بەتەواوی تەواو بوو ، تەنها هەندێک ئارد نەبێت ئێمەش بەم ئاردە شۆربامان دەرست دەکرد و سکی خۆمانمان پێتێردەکرد ، تەنها یەک ڕێگاچارەیمان هەبوو ئەویش گەیشتن بوو بە سنور .
هەڤاڵێکمان بە برینداری لێمان دابڕابوو ، ئەویش هەڤاڵە خۆشەویستەکەمان (کالۆ) بوو ، دەبوایە پێی بگەیشتینایە بەڵێ دوای ٢ ڕۆژ هەڤاڵان دزەیان کردبوو خۆیان پێگەیاند بەڵام مەخابن هەڤاڵ کالۆ لە شوێنەکەی خۆیدا شەهید ببوو ، لەم شەڕەدا لەگەڵ هەڤاڵ کازم واتا کالۆ ٢ هەڤاڵی ترمان شەهید ببوون هەروەها هەڤاڵێکی ترمان قۆڵی بریندار بوو ، دەبوایە لەچەند قۆڵێکەوە تۆڕی چەمبەری دوژمنمان هەڵدڕیایە ، بەهەر شێوەیەک بوو توانیمان خۆمان بگەهێنینە ئەو شوێنەی کە لێی جێگیر ببوین ، ئەمە مۆڕاڵێکی باش بوو بۆ هەمومان ، نەماندەتوانی پەیوەندی بە هەڤاڵ چەم وە بکەین ، ئێمە توانیمان لە خواروی نزیک بارەگای هێزی دوژمن خۆمان بشارینەوە ، ٢ هەڤاڵمان دزەیان کردوو خۆیان گەیاندە شوێنی جێگیربونمان و ٢ تەنەکە قاورمەیان هێنا ، ماوەیەکی زۆر بوو کە برسیمان بوو هەروەها ماندوشبوین ، هەموو هەڤاڵان لەسەرمایە دەکۆکین بەڵام لەبەرئەوەی لە بارەگاکەوە زۆر نزیک بوین نەماندەتوانی دەنگ دەربکەین ، شوێنمان زۆر خراپ بوو بەشی لای ئێران لوغم ڕێژ بوو ، ٣ بەشەکەی تریش هێزی سوپای تورک گرتبووی ، تا ئێوارە چاوەڕێمان کرد ، ئەگەر بیانزانیایە ئێمە لێرەین سەربازەکانی بارەگاکە هەموومانیان شەهید دەکرد ، کاتێک دەکۆکاین جامانەکانمان بە دەممانەوە دەگرت ، بۆ دەرچونمان لەم شوێنە دەمەو ئێوارە چەند هەڤاڵێکمان نارد تاکو کەشفێکی لای بەشی سنور بکەن ، کە هەڤاڵان گەڕانەوە پێیان ووتین هێزی دوژمن بۆ پاشەکشێیان سەرقاڵی دوا ئامادەباشین ، هەموولایەک تەمومژ بوو ، توانیمان ماوەی نیو کاتژمێر بە سکەخشکێ ڕێ بکەین ئەگەر کەشف بوینایە هەموومان لەناو دەچوین ئەم نیو کاتژمێرە وەک درێژی ساڵێک بوو بۆ ئێمە هەر نەدەبڕایەوە .
هێزی دوژمن هەموو لایەکی گرتبوو وە شوێن پێی ئێمەیان بینی بوو ، جگە لە چاوەڕوانی ڕێگاچارەیەکی ترمان نەبوو ، لەناکاو بینیمان لەسەر گردێک هێزی دوژمن پاشەکشێ دەکەن ، دوای ڕێکردنی نیو کاتژمێرێک چوینە سەرجادەیەک ، درێژایی و پانایی جادەکە تەلبەندکرابوو لەڕێگاکە تەلەزی دەچەقی بە قاچمان و لەشماندا بەڵام بۆ ئێمە ئەمە ڕێگر نەبوو ، ماوەی ٢٠٠ مەترێک بەناو تەلەزێکاندا ڕێمانکرد ، دوای ماوەیەکی کەم گەیشتینە گردەکە ، ئەگەر ئەو گردەمان تێنەپەڕاندایە مانای وابوو دەچوینە سنوری ئیرانەوە و لەمەترسی ڕزگارمان دەبوو ، مەودایەکی زۆر کەم مابوو لەناکاو گوێمان لە دەنگی زریپۆش بوو ، هەڤاڵ ڕۆژهات پێی ووتین کە دەبێت بە خێرایی ڕێبکەین ، ئەگەر ١٠٠ مەترێک ڕێنەکەین هەموومان لەناو دەچوین ، زۆر ماندوببوین ، بەردەوام گوێمان لە دەنگی زریپۆشەکە بوو ، ئێمە خەریک بوو گردەکە ببەزێنین دراینە بەر دەستڕێژی گوللە ، خۆشبەختانە بەبێ ئەوەی هیچمان لێبێت توانیمان بچینە ئەو دیوی سنورەوە ، چوینە ئەودیو سنورەوە واتا ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوینە گوندێکەوە ، هەموومان زۆر لاواز ببوین ، توانیمان لەگەڵ هەڤاڵانی ئێرە پەیوەندی ببەستین ، گروپەکەی هەڤاڵ چەم یش وەک ئێمە خۆیان گەیاندبووە ئێرە و بۆ تیمار ناردبویان بۆ شوێنێکی تر ، ئەمە دڵخۆشییەکی زۆر بوو بۆ ئێمە ، لێرە هەڤاڵانی لۆجیستیکی لێبوو هەروەها هەڤاڵ ئیحسانیش ، توانیمان پەیوەندی بە هەڤاڵ میدحەتی برای هەڤاڵ پیرۆ بکەین و لە ڕێگای ئەوەوە بچینە ماڵی ملیسێکمان لە گوندێک و هاوکاریمان بکەن .
دەبوایە شوێنی جێگیربونمان بگۆڕدرایە هەربۆیە لەم بارەیەوە هەڤاڵ ڕۆژهات بۆ ڕۆژی دوایی لە ناوچەکە کەوتە ئامادەباشی ، ئەو زستانە بە پەروەردەییەکی باش بەسەرمان برد ، هێزی دوژمن لە هەرێمی سەرحەد تەکتییەکی نوێی دیاریکردبوو ، پیلانی دوژمن بەم شێوەیە بوو ، هێزی خۆی لە شوێنێک کۆدەکاتەوە کە تۆ پێت وایە لەم ناوچەیە ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات بەڵام بۆ ئەوەی سەرت لێبشێوێنێت کتوپڕ مل لە شوێنێکی تر دەنێت گەروای نەکردایە ئەنجامی بەدەست نەدەخست .
بەگشتی لەناوچەکەدا زستان زۆر دژوارە ، دوای ئەوەی ئێمە ناوچەکەمان جێهێشت هێزی دوژمن هێرشیان کردبووە سەر گروپی ترمان وە ئەوانیش ناچارمابوون کە ناوچەکە چۆڵبکەن ، دوای ئەوانیش هاتنە ئەو شوێنەی کە ئێمەی لێبوین ، کۆمەڵگا لەدوای مردنی هەموو کەسێک دەگری بەڵام بەتەواوی نازانن بۆچی دەگرین ، بەڵام ئێمەمانان دەزانین مردووی ئێمە لەپێناو چی مردووە ، مردنی ئێمە فەلسەفەیە کەلە پێناو ژیاندا دەمرێت ، هەربۆیە ئێمە کە دەگرین دەزانین لەپێناو هەموو مرۆڤایەتیدا دەگرین ، هەموو ئەمانە لە ئاکامی فیداکارییەکی گەورە گەشەی کردووە ، لەڕاستیدا ئەگەر ئەم ئیرادەیە نەبێت زاڵ بوون بەسەر ئەو هەموو دژواریەدا ئاستەمە ، ئەگەر ئایدۆلۆژێکەمان پتەو نەبوایە مەحاڵە هەفتەیەک بەرگەی ئەو ناڕەحەتیانە بگرین ، ئەو هەموو فیداکاری و قارەمانێتییە ئەو هەموو بەها بەنرخانەی کە بەدەستکەوتن ئەمڕۆی خوڵقاندووە و ئەم ئیرادەیەش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مەزن دەبێت سەرچاوەیەکە بەردەوام خوڕەی دێت .