کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆمپانیای نه‌وتی ئێکسۆنExxon سه‌فیری کۆنی ئه‌مه‌ریکای له‌ عێراق دامه‌زراند

Wednesday, 13/02/2013, 12:00






جه‌یمس جێفریJames Jeffrey که‌ سه‌فیری ئه‌مه‌ریکا بوو له‌ عێراق له‌ساڵی 2010 بۆ ساڵی 2012 ئێستا له‌لایه‌ن ئێکسن مۆبیڵێExxonMobil ئه‌مه‌ریکیه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتنی کردنی ئه‌م کۆمپانیایه‌ له‌ عێراق وه‌ک ڕاوێژکاری ـ Consultant ـ کومپانیاکه‌ وسه‌رپشکیان کردووه‌ که‌ نێوان به‌غداد و هه‌ولێر یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت..

ئه‌م کومپانیایه‌ کۆنتراکێکی په‌نجا بیلۆنی له‌ خوارووی عێراق هه‌یه‌ و شه‌ش کۆنتراکتی نه‌وت ده‌رهێنانیشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا ئیمزاکردووه‌..
سه‌رۆکی کومپانیاکه‌ ڕێکس تیلێرسۆنRex Tillerson له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌ مالیکی و مه‌سعوود بارزانی به‌ جیا کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کردوون که‌ چۆن کاره‌کانیان بکه‌ن له‌ ده‌رهێنانی نه‌وت و گازی عێراق و کوردستان.

ده‌بینین له‌ سایه‌ی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی کوردیه‌وه‌ چۆن به‌ ئاره‌زووی خۆیان عه‌قد و کۆنترات ده‌به‌ستن له‌گه‌ڵ ئه‌و کومپانیانه‌دا بۆ دزین و به‌تاڵان بردنی سامانه‌ سروشتیه‌کانی کوردستانی باشوور وڕێک ده‌که‌ون له‌گه‌ڵ ئه‌و کومپانیانه‌دا به‌بێ ئاگاداربوونی خه‌ڵک و په‌رله‌مان و دزینی پاره‌یه‌کی زۆر و خستنه‌ سه‌ر حسابه‌ تایبه‌تیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ و مافیاکانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات...



هه‌ربۆیه‌ سه‌یر نیه‌ هه‌موو ئه‌و لێپرسراوه‌ حکومیانه‌ی ئه‌مه‌ریکا که‌له‌ عێراق و کوردستان کاریان ده‌کرد ، ئێستا پاش وازهێنانیان له‌ کاری حکومی ، له‌ کومپانیا ئه‌هلیه‌کان کارده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی له‌ بواری ووزه‌ و سامانه‌ سروشتیه‌کاندان له‌ کوردستان و عێراق کارده‌که‌ن چونکه‌ ده‌زانن ، به‌تایبه‌ت له‌ کوردستاندا ده‌سته‌ڵاتێکی بنه‌ماڵه‌یی گه‌مژه‌ هه‌یه‌ که‌ زۆرئاسانه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تانیان و که‌وا ده‌زانن گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م که‌سانه‌دا که‌ کاتی خۆی لێپرسراوانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا بوون کاربکه‌ن و په‌یوه‌ندیان هه‌بێت ئیتر کاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌رێم و ئه‌مه‌ریکا ...ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ گه‌مژه‌یه‌ی هه‌رێمی کوردستان نازانێت ئه‌و که‌سانه‌ بۆخۆیان کارده‌که‌ن و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکاوه‌ نیه‌ و به‌ڵکو له‌خه‌می خۆده‌وڵه‌مه‌ند کردن و دزینی نه‌وت و گازی کوردستاندان به‌ نرخێی زۆر هه‌رزان...
نموونه‌ی که‌سانی تر که‌ ده‌سته‌ڵاتی گه‌مژه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانییان هه‌ڵده‌خاڵاند و ملیۆنه‌ها دۆلاریان له‌ عه‌قد و کۆنتراکتیان ده‌دانێ وه‌ک :

(خەلیل زاده‌، جۆن گارنەر، پیته‌ر گاڵبریس)، به‌تایبه‌تی گالبریس که‌پاش پۆستە حكومی و ڕه‌سمیه‌کاندا، لە ساڵی 2003 بوو به‌ ڕاوێژكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان و ده‌ستی کرد به‌ستنی گرێبەست بە سه‌ر کاربه‌ده‌سته‌ گەمژەكانی هه‌رێمی کوردستاندا .ئه‌مانه ‌ھەموویان بەشیان ھەیە لەو كۆمپانیایانەدا یان بانكەكاندا كە دێنە باشووری كوردستان بۆ وەبەرھێنان ، ئەمانەش بەشێكی باش لە پارە دەخەنە سەر حسابە بانكەكانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی ومافیا تاڵانچیه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی کوردی .


http://www.iraq-businessnews.com/2013/02/11/exxon-hires-former-us-ambassador-to-iraq/


http://www.iraq-businessnews.com/2013/01/30/exxon-must-choose-southern-iraq-or-kurdistan/


http://www.iraq-businessnews.com/2013/01/22/maliki-holds-talks-with-exxon-boss/

http://en.wikipedia.org/wiki/James_Franklin_Jeffrey

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە