ئاسایش به کاڵی ئاسایش به کوڵاوی عال کوڵیوه شێلم
Wednesday, 06/01/2010, 12:00
هه‌واڵه‌کانی ناوخۆ:
- دوێنێ له ناوچه‌ی که‌لار باندێکی دزی گیران و هێزه‌کانی ئاسایش، که کاره‌که‌یان جێبه‌جێ کرد توانییان چه‌نده‌ها که‌ره‌سته‌ی دزراو له مێڵه‌کانیاندا بدۆزنه‌وه.
- له شاری سلێمانی ئاسایش توانی چه‌ند که‌سێک بگرێت که له بواری بازرگانی ماده بێهۆشکه‌ره‌کاندا چالاک بوون.
- له شه‌ڕێکی خێزانی‌دا دوێنێ دوو که‌س بریندار بوون و هێزه‌کانی ئاسایش به زووترین کات گه‌شتنه شوێنی کێشه‌که.
- له ڕانیه دوای ئه‌وه‌ی پیاوێک له ژنه‌که‌ی خۆی دابوو وه دوای ئه‌وه ڕایکردبوو، هێزه‌کانی ئاسایش توانیان بیدۆزنه‌وه و ئێستاش له ناو ده‌زگای ئاسایش‌دا لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
- حاکم قادر بۆ تێگه‌شتن له‌کێشه‌کانی خزمه‌تی هاوڵاتیانی ناحیه‌ی هێرۆ گه‌شته ناوچه‌که و له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ناحیه‌که کۆبووه‌وه.
کوردستان یه‌کێکه له‌و ناوچه ئاسایشانه‌ی عێراق که ده‌ستی نه‌یاران و ناحه‌زان وتێرۆریستانی به زه‌حمه‌ت پێ ده‌گات ئه‌ویش به‌یاریده‌ی خه‌ڵکی کوردستان به شێوه‌یه‌کی گشتی که بوون به چاو‌دێر بۆ هه‌موو جوڵانه‌وه‌یه‌ک، که ئاسایشی ناوچه‌که تێکبدات. له هه‌مان کاتدا ڕۆلی گه‌وره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌زگاکانی ئاسایش، که له پاش ڕاپه‌ڕینه‌که له ژێر چه‌تری حیزبه‌کاندا کاریان ده‌کرد و هه‌تا ئێستاش به هه‌مان شێوه کار ده‌که‌ن، که توانیویانه کۆنترۆڵی هه‌رێم بکه‌ن سه‌باره‌ت به هه‌موو هه‌وڵێک که ده‌درێت بۆ نه‌هێشتنی ئاسایش و تێکدانی ناوچه‌که.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که تێبینی ده‌کرێت ئه‌وه‌یه، که ئاسایش له هه‌موو ڕوداوێک و شوێنێکدا خۆی تێ هه‌ڵده‌قورتێنێت و که‌س نازانێت ئه‌رکی پۆلیس له ناوچه‌که‌دا چییه و ئه‌رکی ئاسایش چییه، به شێوه‌یه‌ک گه‌شتۆته ڕاده‌یه‌ک که ده‌توانین فاتیحه له ڕۆحی پاکی ده‌زگای پۆلیس و وه‌زاره‌تی ناوخۆ بده‌ین. له هه‌موو جیهاندا ده‌زگای ئاسایش هه‌ن، که کاریان بریتییه له پاراستنی ناوچه‌که له ه‌استدرێژیکردن و تێکدانی ئاسایش و ئابووری و بار و دۆخی ژیانی دانیشتوانی ناوچه‌که، به‌ڵام له کوردستاندا به‌داخه‌وه که‌م ڕووداو هه‌ن، که ده‌زگای ئاسایش خۆی تێ هه‌ڵنه‌قورتێنێت و پۆلیسیش تیایدا هاوڵاتییه‌کی ته‌ماشاکه‌رن. جا بۆ نموونه سه‌ردانی حاکم قادر بۆ ناوچه‌ی ........... و بۆ گوێگرتن له سکاڵای خه‌ڵکی ناوچه‌که و ووردبوونه‌وه له بار و دۆخی ناوچه‌که ئایا کاری ئه‌و بوو؟ یاخود ده‌ستگیرکردنی دز و جه‌رده و پیاوکوژ و . .و و و و ئه‌مانه چه‌نده‌ها نموونه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی، که ده‌زگای ئاسایش له کوردستاندا، که له ژێر ڕکێفی حیزبه ده‌سه‌ڵاته‌کاندا هه‌تا ئێستا کار ده‌که‌ن کاریان نه‌ک ته‌نها دابینکردنی ئاسایشی ناوچه‌که‌یه، به‌ڵکو کۆنترۆڵکردنی بێسنووی ناوچه‌که‌یه له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌کاندا ، به شێوه‌یه‌ک گه‌شتۆته ڕاده‌یه‌ک، که بۆ چه‌نده‌ها کاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه جیاوازه‌کانی ناوچه‌که، ده‌بێت ده‌زگای ئاسایش ڕه‌زامه‌ندی خۆی پیشانبدات، که ئه‌مانیش له لایه‌ن خۆیانه‌وه له ڕوانگه حیزبییه‌که‌وه ته‌ماشای ئه‌و که‌سه ده‌که‌ن و گه‌ر نه‌یاری ئه‌و لایه‌نه سیاسییه بێت ئه‌وا زۆر ئاساییه، که ڕه‌زامه‌ند نه‌بن ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت ته‌زکییه‌ی حیزبی، که میراتی حیزبی به‌عسه و بۆمان ماوه‌ته‌وه هه‌تا ئێستا له کوردستاندا، هه‌مان ڕێچکه ده‌گرێته به‌ر، که زانیاییه‌کان له ده‌زگای ئاسایش وه‌رده‌گیرێت یاخود چه‌نده‌ها جار داواکراوه بۆ ڕه‌زامندی ڕێگه‌پێدان به ڕێکخستنی خۆپیشاندانێکی ئاشتییانه ، که ده‌زگای ئاسایش به بێ هیچ هۆیه‌ک ڕازی نه‌بوون و له هه‌مان کاتدا به خۆپیشاندانێکی بێ مۆڵه‌ت به تێکده‌ر و گێره‌شێوێن که‌سه‌کان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
دیاروونبوونی چلاکی و شوێنه‌واری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیس له ناو گۆڕه‌پانی ئاسایشی کوردستان و دابه‌شنه‌کردنی سنووری کاره‌کانی هه‌ر یه‌کێک له پۆلیس و ئاسایش وای کردووه، که جۆره رق و کینه و کێبڕکێیه‌ک له نێوان ئه‌م دوو ده‌زگایه‌دا دروست ببێت و که ئه‌ویش هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و دابه‌شنه‌کردنی ئه‌رکه جیاوازه‌کان له نێوان ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمدا و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم له ڕوانگه‌یه‌كی ته‌سكی حیزبایه‌تییه‌وه، كه له زۆر بار و دۆخدا نه له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگادایه و نه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدایه، به‌ڵكو ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لوتكه‌یه‌دا ده‌بێت، كه هه‌رێمی كوردستانیان خستۆته ژێر ڕكێفی خۆیانه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست