پیاوکوژێکی سەر بە مەحمود سەنگاوی لە كفری پارچه زهوییهکی شارەوانی داگیركردووە
Monday, 12/09/2011, 12:00
سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو بە كوردستانپۆستی راگەیاند، تاوانبارێک به ناوی عومەر نوری دەروێش كە پیاوی مەحمود سەنگاوییە و یەكێكە لەو تاوانبارانهی، که لە كاتی خۆپیشاندانەكانی كەلار تەقەی لە خۆپیشاندەران دەكرد، لە سەر چەندین دۆسییهی كوشتن و رفاندن و تاوانبارە، ئیستاش ئەمری گرتنی هەیە، ئەم كەسە تاوانبارە لە كفری لە بەرامبەر بینای سرێكەی عەتای مەلا ستار لە نزیك بینای هونەرمەندانی كفری زەوێكی سەر بە وەزارەتی شارەوانی داگیركردووە، بەبێ ئەوەی بە شێوەیەكی رەسمی بە ناوییەوە تاپۆکرابێت خانوی لەسەر درووستكردووە، ئەو زەویە لە ئێستادا زیاد لە 50 ملیۆن دیناری عیراقی مەزەندە دەكرێت، سەرۆكی شارەوانی كفری ئاگای لەو مەسەلەیە نییه، بەڵام عومەر نوری دەروێشی هەڕەشەی كوشتنی لە نەوزاد رەشیدی سەرۆكی شارەوانی كردووە، ئەگەر بێت و باسی ئەو زەوییە بكات و رێگای نهدات بینای لەسەر دروست بكات، ئەوە ناهێڵێت بەسەریەوە بچێت و دهیکوژێت، سەرچاوەكە وتیشی: هەربۆیە نەوزاد رەشید بێدەنگی هەڵبژاردووه، جگه له ترسنۆکیی، ئهویش بۆ خۆی گەندەڵ و دزێکی گەورەیە. وەزارەتی شارەوانی ئەتوانێت لیژنەیەك بینیرێت بۆ كفری و بەدواداچوونی تەواو بكەن، بۆ ئەوەی بۆیان دەر بكەوێت كە ئەم هەواڵە لە سەدا سەد راستە و سەرۆكی شارەوانیش بە سزای ئەو گەندەڵیە بگەینرێت.
ئەو هی سهرهوه وێنهی ئەو تاوانبارەیە كە لە كاتی خۆپیشاندانەكەی كەلاردا تەقەی لە خۆپیشاندەران دەكرد، ئێستاش بە پاڵپشتی مەحمود سەنگاوی زەوی شارەوانی داگیر کردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست