کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بەرزانى نۆتشجاعەى 31ىئاب دەبەخشێتە قائیمقام و بەڕێوبەرى پۆلیسى هەڵەبجە

Wednesday, 02/03/2011, 12:00


لەبەرامبەر ئەوەى گۆران ئەدهەم قائیمقامى هەڵەبجە و ئەنورەى حاجى عومەر فرمانیان كردبوو بەپۆلیسە داماوەكانى هەڵەبجە كە دەبێت خۆیان بدەنە بەر بەردبارنى گەنجانى هەڵەبجە چونكە ئەم دوو بەرپرسەى هەڵەبجە بیناو شوشەى لقى 12ى پارتیان زۆر لەلا گرنگتربوو لە گیان و ژیانى پۆلیسەكانى هەڵەبجە لەبەرامبەر ئەمەشدا بڕیار وایە مەسعود بەرزانى سەرو نەوتە شجاعەى 31ى ئابیان پێشكەش بكات .پێویستە دایك و باوك و خوشك و براو ژن و كەسوكارى پۆلیسەكانى هەڵەبجە قبوڵى نەكەن كۆران ئەدهە م و ئەنورەى پۆلیس بەو شێوەیە كوڕەكانیان بكەنە قوربانى بۆ بەدجەست هێنانى نۆتشجاعەى13ى ئاب و دەستخۆشى دزو گەندەڵو شەڕواڵپیسێكى حیزبى.
ئەوەى گۆران و ئەنوەر كردیان بۆ لقى 12 سەدا یەكى ئەوەیان نەكرد بۆ پاراستنى دام و دەزگاكانى هەڵەبجە چونكە بەقسەى خۆیان زیاتر لە 31پۆلیسیان بریندار بووە بەبەردى خۆپیشاندەران لەكاتى هێرشكردن بۆ لقى 12 بەڵام بۆ پاراستنى هەموو دام و دەزگا حكومیەكانى هەڵەبجە ئامادە نەبوون هیج پۆلیسێكى هەڵەبجە بەردێكى بەربكەوێت ,ئەمەش دەمانگەیەنێەنێتە ئەو قەناعەتەى كە ئەم دوو بەرپرسەى هەڵەبجە لە پێناوى مانەوەیان لە پۆلستەكانیان و وەرگرتنى نۆتەشجاعەى 31ى ئاب مەسعود بەرزانى ئامادەبوون ئێوە بەكوشت بدەن و بتاندەنە بەربەردەكانى منداڵان و گەنجانى هەڵەبجە.

لێرەوە ئەمەوێت بە برا پۆلیسەكانى هەڵەبجە ڕابگەیەنم كە گەنجان و منداڵانى هەڵەبجە ڕقیان لە ئێوە نییە هیچ بەردێكیش بۆ ئێوە ناگرن بەڵكو ئەوە ئێوەن خۆتان دەدەنە بەر بەردەكانى خۆپیشاندەران ئەو بەردانەى گەنجان و منداڵەكانى هەڵەبجە دەیگرن بۆ ئێوە نەبوو بۆ ئێوەش نابێت بەڵكو بۆ بەرپرسە گەندەڵ و دز خیانەتكارەكانى هەڵەبجەیە بۆ سوركردنى سەرى ئەو لقە خیانەتكارانەى پارتیە كە سەروەت و سامانى ئەم میللەتەیان دزیوە .

داوا لە براپۆلیسەكانى هەڵەبجە دەكەم كە قبوڵى نەكەن قائیمقام بەڕێوبەرى پۆلیس بتانكەن بە قەڵغانێك بۆ پاراستنى بەرپرسە دزو گەندەڵو خیانەتكارە حیزبی و حكومیەكانى كوردستان بەگشتى و هەڵەبجە بەتایبەتى پێویستە لەسەعاتى سفردا هەڵگەرشێنەوە لەو بەرپرسانەتان كە فرمانتان پێدەكەن ئێوەش وەرنە ڕیزى میللەت و خۆپیشاندەرانەوە بۆ ئەوەى گۆران ئەدهەم و ئەنوەرى پۆلیس بچنەوە باوەشى مەسعودى 31ى ئاب كە بۆ خەڵاتى 31ى ئاب ئێوە توشى عەزیەت و ناڕەحاتى دەكەن .



لە كۆتایدا داوا لە هەموو برا پۆلیسەكان دەكەم ئاگادارى خۆیان بن لە بەرپرسەكانتان ئەمین نەبن هەمیشە لە حەزەردا بن نەوەك وەكو سەركار حەمە سەعید بەكوشت بدرێن !.
هەڵەبجەى شەهید

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە