ئایا عمرو موسا زیاتر دێتە سلێمانى یان سەرۆكى هەرێم.؟
Tuesday, 31/03/2009, 12:00
1559 بینراوە
پۆستى سەرۆكایەتى هەرێم دەبێت لە ئاستى بەرپرسیاریەتى هەمەلایەنەى هەمو هەرێمى كوردستاندا بێت لە چوا چێوەى ئەو عێراقە فیدارڵیەى كە هەمومان دەنگمان بۆگەڵاڵە كردنى دەستورەكەى داوە وە ئەو سەرۆكایەتى هەرێم و پەرلەمان و حكومەتەى لە هەرێمەكەماندا هەیە , سەرۆكى هەرێم دەبێت بزانێت كە سەرۆكى هەمو هاوڵاتیەكى كوردە بە هەمو بۆچونە جیاوازو دیدە جیاوازەكانەوە ,سەرۆكى هەرێم ئەگەر كاندیدى حزبێك بێت كاتێك دەبێتە سەرۆكى هەرێم دەبێت لەو چوارچێوە دەربچێت و ببێتە سەرۆكى هەموان هەرچەندە هیچ یەكێك لە پۆستە باڵاكان وەك پێویستى ئێستاى خۆى نەى توانیوە كارا بێت .
سەرۆكى هەرێم ئەگەر لەڕوى یاساشەوە پۆستێكى رئاسى وتائاستێك دەستەڵاتەكانى دیارى كراو بێت ئەوا لەئێستادا دەكرێت زیاتر گشتگیرى تر بە یەكسانى سەیرى كێشەكانى ناوخۆبكات وە ئەم پۆستە هەر كەسێك بێت سمبولێكە بۆنەتەوەیەك ,نەتەوەییەك كە بەدرێژایى مێژو نەیتوانیوە بگاتە ئەم ئاستە بەم شێوەیە بەردەوام بێت . ئەگەر چى لەم هەرێمەدا پەرلەمانمان هەیە كە دەستەڵاتى یاسا دانانەوحكومەتمان هەیە كە دەستەڵاتى جێ بە جێ كردنە بەهەمو كەموكوڕیەكانەوە , بەڵام لێرەدا پرسیارێك دێتە ئاراوە لە سەر ئاستى ناوخۆدا كەى بینیمان سەرۆكى هەرێم بەردەوام سەردانى هەمو ناوچەكانى ژێر دەستەڵاتى خۆى بكات بەتایبەت سلێمانى كەنا گیر كراوە كە بونى سەرۆكى هەرێم چڕبوەتەوە لە پایتەختدا تا ئاستێك هەمو ناوچەكانى تر فەراموچش كراوە.
كەى بینیمان سەرۆكى هەرێم وەك پێویست سەردانى سلێمانى بكات ئەمە بەو مانایە نیە كە ناوچە گەرێتى بكرێت نەخێر بەدیویكى تردا قسە كردنە لەسەر لێپرسراویەتى سەرۆكایەتى هەریم ئێستا هەمو پارچەكانى تر وەك ئاسۆیەك بۆ هەرێمى كوردستان دەڕوانن وەبۆنە نەتەوایەتیەكان باشترین تاقیكردنەوەن بۆ سەرۆكى هەرێم و هەمو لێپرسراوەكانى تر كە دەكرا بە تایبەت لە نەورۆز دا سەرۆكى هەرێم سەردانى ئەو خەڵكە ناڕازییەى بكردایە سەرەڕاى ڕەخنە لە دەستەڵات سەرۆكى هەرێم لەم مەراسیمدا ئامادە بوایە وە زەمینەیەكى باش بوو كە سەردانى دهۆك و هەولێرو سلێمانى و(بەتایبەت كەركوك كەگرنگیەكى نەتەوەى هەیە) بكردایە ئەگەر بۆ چەند ساتێكیش بوایە بەڵام خەڵك بەبێ ئامادە یوونى سەرۆكى هەرێم مەراسیمێكى قەشەنگیان بەڕێوە برد ئەمە لە كاتێكدایە نورى مالیكى دەعوەت دەكرێت بۆ پایتەخت ئامادە نابێت بەڵام عمرو موسا دێتە سلێمانى خۆ ئەگەر عمرو موسا بۆ یەك جار بێت بۆ دۆسیەى هەرێم گرنگە , سلێمانى لە بۆنەیەكى یەك ساڵەى نەورۆزدا تەنها پارێزگار كارى بۆ دەكات لە وە ئەچێ بڵێن پاریزگا دەستەڵاتى باڵاى پارێزگایە ئەمە وایە بەڵا م كوا سەرۆكى هەرێم هاتە سلێمانى كە جگە لە داناى ئەحمەد مەجید (كورە تاقانەكەى سلێمانى) ئەى كوا سەرۆكى هەرێم ئەگەر ئەم ساڵ لە دەرەوەى هەرێم بوو خۆ ساڵانى تر لە هەرێم بوو كوا سەرۆكى پەرلەمان كوا سەرۆكى حكومەت كە تەنها جێگرەكەى ئامادەبوو كە تا دوكان دێن و دەگەڕێنەوە دەبێ چاوەڕێى ئەوە بین كە ڕەجەب تەیب و بەشار ئەسەد و مەحمودئەحمەد نەژادو حوسنى مبارەك پێش هەرۆكى هەرێم بێنە سلێمانى تا ببینن نەورۆز تاكە بۆنە نەتەوایەتیەكەى كورد لە چ مەراسیمێكدا بەڕێوە دەچێ , لێروە دەپرسین خەڵك چاوەڕَێ ى مەراسیمێكى ترە ئەویش پرۆسەى هەڵبژاردنە كە هیوایەكى زۆرى خەڵكە هەڵبژاردن لەكاتى خۆیدا بكرێت و پرۆسەى دیموكراتى زیاتر پەرە پێبدات و سەرۆكى هەرێم خۆى حەكەمى هەڵبژاردنێكى دیموكراتیانە بێت ...تكایە سەرۆكى هەرێم لە پایتەخت وەرە دەرێ و لە بۆنەكاندا ئامادە بە و بە هەمو ناوچەكاندا بگەڕێ و تێكەڵ بە ڕاى شەقام ببە ..!