کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شاباش

Sunday, 25/01/2009, 12:00

1688 بینراوە


1
هه‌ژاری شاعیر ده‌بێژێت:
(نیشتمان مه‌له‌ نووسه‌ر باڵه‌
مه‌لێ باڵی شكا شوێنی چاڵه)
هونه‌رو وێژه‌یه‌ك نه‌مره‌ كه‌ بۆ خه‌ڵكان‌و چاره‌سه‌ر بنووسێت، پێشبینیكردنی ڕووداوو پێشهاته‌كان له‌ ئاوێنه‌ی نووسیندا خۆی ببینێته‌وه‌.
مێژووی وێژه‌ی گه‌لان پڕن له‌ كه‌ڵه‌ نووسه‌رو شاعیران، كه‌ بوونه‌ته‌ جێگای شانازیی‌و پێشه‌وایه‌تی نه‌وه‌ی نوێ‌و بیری نوێ‌و كرداری نوێ‌و داهێنانی نوێ.
هه‌روه‌ها چه‌ندان وێژه‌وانی كاسه‌لێسی ده‌رماڵه‌ی پاشایان‌و حیزبی ده‌سه‌ڵاتداریشی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه‌. كوردستانی ئێمه‌ش بێبه‌ش نییه‌ له‌و وێژه‌وانه‌ پێشه‌وایانه‌و هه‌روه‌ها بێبه‌شیش نه‌بووه‌ له‌ چه‌نده‌ها نووسه‌رو شاعیرانی ده‌رماڵه‌ی پاشایان‌و حیزبایه‌تی .
هۆنراوه‌ی شاباش پێشكه‌شه‌ به‌وانه‌ی كه‌ نووسین ده‌كه‌نه‌ گۆڵمه‌زی شاباش‌و كاسه‌لێسییان.

٢
ئه‌ی هاوڕێی سوور بۆچی گۆڕای؟
كاری چ بوو وازوو دۆڕای
چی قه‌ڵه‌می پێبه‌زانی؟
سه‌ری به‌رزی پێنه‌وانی
باڵی به‌رزه‌فڕت شكا
ئاره‌قی شه‌رمی ڕووت تكا
خۆتۆ ده‌مڕاستی ڕه‌وابووی
تۆ چاو نه‌ترس‌و ئازا بووی
تۆ ڕێبواری ڕێگای سوور بووی
له‌ناو ساردبوونه‌وا گوڕ بووی
بۆ كرێكارو زه‌حمه‌تكێش
دژی شمشێر ده‌چوویته‌ پێش
دژی تووڕه‌و ته‌وربه‌شان
پێنووست وه‌ك مۆم داگیرسان

٣
دژی ساڵانی شه‌ست‌و شه‌ش
كووره‌ی ڕه‌خنه‌ت هێنابووه‌ گه‌ش
بۆ سته‌مدیده‌و هه‌ژاران
گلێنه‌ی خۆت ده‌هێناژان
سه‌رپشتی دوپشك نه‌ما
تۆ له‌سه‌ری نه‌كه‌ی سه‌ما
بۆ به‌رگری چیت ده‌نووسی
ده‌بوه‌ ویردی خه‌ڵكی برسی
سلێمانیت وه‌ها هه‌ژان
چرای ڕه‌خنه‌ت تیا داگیرسان
ده‌تووت له‌دووی باوه‌ڕی سوور
له ‌نیشتیمان ئاواره‌م دوور
ده‌تووت قڕناقه‌و پشتئاشان
چاوی ویژدان دێننه‌ گریان

٤
ده‌تووت سیخووڕ هاوڕێی سه‌جان
بۆته‌ خه‌مخواری نیشتیمان
ده‌تووت دۆسته‌ كۆنه‌ی به‌غا
بۆ گه‌ردنی سه‌گ ماچ ئه‌كا؟
ده‌تووت ئه‌من كوڕی ژانم
خه‌می ناخی هه‌ژارانم
ده‌تووت قه‌ڵه‌مم وه‌ك تیره‌
بۆهه‌لبازان ڕه‌خنه‌م شیره‌
ئه‌وه‌ی پێنووسی بفرۆشێ
ده‌بێ تارای شه‌رم پۆشێ
كه‌چی ئێسته‌ كێشه‌ی هه‌ژار
ده‌كه‌یته‌ دیاری بۆ به‌دكار

٥
له‌جێ‌ی نوێ بۆ كۆن ده‌خوێنی
سه‌ری قه‌ڵه‌م ده‌نه‌وێنی
چه‌كوش‌و داسی ڕه‌نجبه‌رێ
ده‌گۆڕییه‌وه‌ به‌ خه‌نجه‌رێ
له‌گه‌ڵ خانمی قه‌ڵه‌مله‌رزۆك
له‌به‌ر عه‌رشا هاتوونه‌ چۆك
له‌جێ‌ی پرسه‌ بۆ هه‌ژارێ
شاییگێڕن بۆ دۆلارێ
بۆ پاشایانی هه‌م گه‌له‌
هاتوونه‌ سه‌ماو هه‌لهه‌له‌
سه‌رچۆپیتان گرتۆته‌ ده‌س
تا گاوانیش ناده‌ن به‌كه‌س
به‌ چوارناڵه‌! به ‌ده‌ست وپێ
ده‌گرن بۆ پاشا هه‌ڵپه‌ڕكێ

٦
زرمه‌ی پێتان هێنده‌ به‌رزه‌
دڵمان پێی هاتۆته‌ له‌رزه‌
سه‌ربانی هۆشمان ته‌پیوه‌
كه‌ پێنووستان وا به‌زیوه‌
زه‌ڕی پاشا چڵكی ده‌سته‌
بۆ ئامانجه‌و بۆ مه‌به‌سته‌
ئێوه‌ش قوربانی مه‌به‌ستن
هه‌ردووكتان وه‌ك چڵكی ده‌ستن
چاوه‌ڕوانن پاشا بێژێ
به ‌نۆكه‌ر زه‌ڕتان پیاڕێژێ
ده‌ست وه‌كه‌ن بۆ پیرۆزانه‌
شاباش هه‌ر بۆ شایه‌ر جوانه‌

شیعری..  ٢٠٠٨
[email protected]

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)