قۆناخی چواره‌م ، کۆنگره‌ی سێیه‌م ، سه‌رۆکی هیچ!.
Monday, 21/06/2010, 12:00
قۆناخی چواره‌م که PKK جاڕیدا و له 1/6 به پراکتیک پیاده‌کرا ، دوای سێ قۆناخی جیا دێت که هه‌ریه‌که‌یان له هه‌لومه‌رجی دژواری ژیانی کورده‌واری هاتۆته ئاراوه ، دورستبوون و شه‌ڕ و قۆناخی ئاشتی هه‌ریه‌که فاکته‌ری خۆیان هه‌بوون که ژینگه‌یه‌کی پێویست و له باری بۆ به‌رخۆدان به شێوازی جیاجیا ده‌خوڵقاند.
ئیمڕۆ قۆناخی چوار له هه‌لومه‌رجی دووروویی ئه‌که‌په خوڵقا ، ئه‌و دوورووییه که ده‌یه‌وێت هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌که و دنیاش بخاپێنی.ئه‌که‌په وه‌ک هێزیکی ساخته‌کار و هه‌لپه‌رستی ئیسلامی سیاسی ده‌یه‌وێت هه‌موو ئیمکاناته‌کانی ناوچه‌که له گه‌ڵ بوونی فاکته‌ری دژ به‌یه‌ک بخاته خاپاندنی هه‌ردوو گه‌لی تورک و کورد بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی. له‌لایه‌ک فرمێسکی درۆ بۆ که‌رتی غه‌زه و مناڵه‌کانی هه‌ڵده‌رێژێ و له‌ولاشه‌وه له نێو تورکیا و باکوری کوردستان مناڵان زیندانی ده‌کات ! ، به‌راستی دوو پێودانگی دژ به‌یه‌کن که ناتوانێ هه‌تا سه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ باوه‌ڕ لای خه‌ڵکی دورست بکات. ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و جاشقه‌ڵه‌مانه نییه که ئه‌ردۆغان به شه‌هامه‌ت له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن، ئه‌وانه له بنی زبڵدانی مێژوودا ژیانده‌که‌ن ، مه‌سه‌له‌ی بۆق و بنی بیره‌که‌ن.
ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئه‌که‌په ده‌یانویست رووی هه‌مووی دنیا بۆلای خۆیان به که‌شتی به‌ناو ئازادی په‌لکێس بکه‌ن ، به‌ڵام یه‌که‌م ده‌ستکه‌وتی قۆناخی چواره‌م ئه‌و پلانه‌ی له‌گۆڕنا و به‌دنیای راگه‌یاند که تورکیا ئه‌و کۆتره نییه که په‌یامی ئاشتی پێبێت به‌ڵکو بریتیه له‌و هۆڤه‌ی که مرۆڤ و مافه‌کانی ده‌هاڕێت.
ده‌ستکه‌وتی دووهه‌می ئه‌و قۆناخه که له‌سه‌ره‌تاکانیدایه دیاره به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی مه‌سعود بوو که وه‌ک کۆیله چووه ژێر پای ئه‌ردۆغان و له‌وێدا وه‌لائی بۆ ئه‌ردۆغان نوێکرده‌وه ، به مانایه‌کی دیکه له‌رێگای مه‌سعوده‌وه ئیهانه‌ی کوردیانکرد ، به‌ڵام قۆناخی چواره‌م بوو به چه‌ند کرده‌یه‌کی خۆپاراستنی هێزه‌کانی گریلا ئه‌و تۆڵه‌یه له دوڵه‌تی تورکیا و ئه‌که‌په سه‌نده‌وه‌ا.
قۆناخی چواره‌م به‌رسڤێکی ده‌قاوده‌قی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌یه که ده‌سه‌ڵاتێک خۆی به موسڵمان ده‌زانێت و قه‌تل و عامی نه‌ته‌وه‌یه‌کیش سڵناکاته‌وه.
کۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆنگره‌یه‌ک نه‌بوو بۆ گۆڕانکاری جددیی له نێو بونیادی یه‌کێتی به‌ڵکو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌بوو بۆ ده‌نگدان بۆ ئیتفاقییه‌ی ستراتیژی نیوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه . یه‌کێتی هێزێک بوو سیسته‌می بنه‌ماڵه‌یی ره‌تده‌کرده‌وه ، که نه‌ده‌گونجا له گه‌ڵ هێزێک هاوپه‌یمانی بکات و وه‌ک یه‌ک سه‌یر بکرێن ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌یی نه‌بێت ، بۆیه یه‌که‌م جاڕدان بوو له‌سه‌ر داوای بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بۆ به بنه‌ماڵه‌ییکردنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، ده‌کرێت بووترێت به‌م هه‌نگاوه‌ی له مێژووی خۆی دابڕا بوو به‌شتێکی دیکه.
خاڵێکی دیکه که تێیدا بڕیاری له‌سه‌ردرا دیاره که‌مکردنه‌وه‌ی نفوزی یه‌کێتی بوو له‌و جوگرافیایه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود تییدا ده‌سه‌ڵاتدارن ، به‌مانایه‌کی دیکه دابه‌شکردنی جوگرافیای هه‌رێمی کوردستان یه‌کێکی دیکه بوو له خاڵه ستراتیژییه‌کانی ئیتفاقییه‌ی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه..، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود نایه‌وێت له ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا کۆسره‌تێک بێت و ململانێی بکات ، بۆیه جه‌لال که‌وته ژێر کاریگه‌ری داواکاری جددیی مه‌سعود بۆ بێهێزکردنی کۆسره‌ت له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا ، دیاره بۆ بادینانیش به‌هه‌مان شێوه.
له‌م کۆنگره‌یه‌دا یا کۆبوونه‌وه گه‌وره‌یه‌دا ته‌نها سێ ده‌ستکه‌وت بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه به‌ده‌ستهات:
1- بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود کۆسره‌ت لاوازکرا و ماوه‌یه‌کی کورتی ده‌وێت تا به‌ته‌واوی له نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌سڕێته‌وه.
2-جه‌لال زه‌مانه‌تێک یا گره‌نتییه‌کی دا به بنه‌ماڵه‌که‌ی به هینانی هێرۆ و کۆیله‌کانی بۆ ناو مه‌کته‌بی سیاسی و له‌وێدا زۆرینه پێکده‌هێنن و وه‌ک چۆن بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود کۆمه‌ڵێک ناوی کۆیله‌ی وه‌ک حه‌مه‌ی مه‌لا قادر و فازل موتنی و کێ ساڵه‌ییان هه‌یه له ناو مه‌کته‌بی به‌ناو سیاسی ، ئه‌وا بنه‌ماڵه‌ی جه‌لالیش کۆمه‌ڵێک ناوی وه‌ک حاکم قادر و شێخ جه‌عفه‌ر و چه‌ند کۆیله‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌یان هه‌یه..
3- ده‌ستکه‌وتی سێیه‌م دیاره ئه‌گه‌ر جه‌لال ئه‌م خاڵانه‌ی بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود کرد ، ده‌بێ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودیش ده‌ستبداته ده‌ست جه‌لال و داموده‌زگاکانی بۆ لاوازکردنی گۆڕان ، هه‌ر بۆیه ده‌بینرێت ئێستا راگه‌یاندنه‌کانی بنه‌ماڵه وه‌ک سه‌گی هاریان لێهاتووه به‌بێ هۆ په‌لاماری گۆڕان ده‌ده‌ن.بۆ بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال ئه‌مه ده‌ستکه‌وته ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ده‌ستبخاته نێو ده‌ستی جه‌لال بۆ لێدانی گۆڕان.
سه‌رۆکی هیچ ، دیاره مه‌به‌ست له مه‌سعوده ، ته‌نها راگه‌یانده روو زه‌رده‌که‌یان پێیده‌ڵێن سه‌رۆک ، ئه‌گینا ئه‌حمه‌د داود ئۆگلۆ پێیده‌ووت: سه‌رۆکی بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناوداری عێراقه .له گه‌ڵ ئۆردۆغانیش له‌گه‌ڵ مه‌سینه‌یه‌ک دایانابوو ، که دیاره له که‌ڵچه‌ری تورکان مه‌سینه مانای خۆی هه‌یه.دواتر سه‌رۆکی هیچ چوو بۆ ئه‌ڵمانیا له‌وێدا هه‌رزوو سه‌رکۆنه‌کرا ئه‌وه‌نده له‌وێدا نه‌ماوه چوو بۆ بانکه‌کانی سویسرا تا پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان بخاته نێو کۆنتۆی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه، دواتر سه‌رۆکی هیج چوو بۆ فه‌ره‌نسا له‌وێدا کۆنه بازرگان به‌ناو دۆستی کورد کۆشنه‌ر که حاڵی حازر شه‌ریکی بنه‌ماڵه‌یه له به‌تاڵانبردنی نه‌وت مواجه‌هه‌یه‌کی له‌سارکۆزی بۆ وه‌رگرت تا له‌به‌رده‌م میدیاکان بڵێن: من سه‌رۆکی تیرۆریست نیم به‌ڵکو سه‌رۆکێکم گه‌وره‌ترین سه‌رۆکی ده‌وله‌تی دیموکراسی ئه‌وروپا پیشوازیم لێده‌کات..سه‌رۆکی هیچ له‌م چوونه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا له رێگای گه‌وره دزی نه‌وتی کوردستان کۆشنه‌ر که ئه‌ویش جار جاره بۆ مناڵانی کورد فرمێسکی تیمساحاوی ده‌ڕێژێ ، خۆی وه‌ک که‌سیکی دیموکراسی نیشاندا. پێویست ده‌کات که‌مپینێکی ناره‌زایی بۆ سارکۆزی به‌ڕێ بکرێت که چۆن ده‌ستده‌خاته نێو ده‌ستی که‌سیکی وا تیرۆریستی وه‌ک مه‌سعود ، ئایا مه‌سعودی تیرۆریست ئه‌وه ده‌هێنێت پێشوازی لێ بکرێیت؟ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست