لە ئامێزی پردی ئەڵوەنەوە پەیامێک بۆ پردی زاخۆی دەلال لە بادینانی ڕەنگین
Monday, 09/09/2013, 12:00
من خانەقینم من خاوەنی دەریایەک نەوتی دەست بەسەرداگیراوو هەزاران ڕۆڵەی شەهیدکراوم،من خانەقینم ئەوشارەی کە هەردەمو سات لە مێژوودا پێشەنگی پێشکەوتنو ناوەندی ڕۆشنبیریو بەرهەم هێنەری مامۆستاو کەسانی زاناو سوارچاکو ڕۆڵەی بوێربووەودەبێت،من خانەقینم ئەو خانەقینەی کە بووتە دەرگای مەتینی جیۆگرافی کوردستانێکی داهاتووگەشونیشتیمانێکی بۆ هەمووان یەکسان،من خانەقینم ئەو خانەقینەی کە نەیاروداگیرکەرخەون بە داگیرکردنو دەستەمۆکردنی یەوە دەبینن تا لە ڕێگایەوە وەک دەروازەیەکی ستراتیجی دەست بە سەرخێرو بێروپانتایی کوردستاندا بگران،من خانەقینم کە ساڵانێکە بوومەتە ناوەندی ململانێی دوو پارتی دەسڵاتدارو زیاتر لە چەرخێکیشە تامەزرۆی ئامێزی کوردستانێکی یەک پارچەو یەک بوونمو، قەدماخەی برینەکانم هێشتا ناساڕیژەوخەون بە سەربەخۆیی و،بێزو بە بینینی ڕۆژگارێکەوە دەکەم کە هەموو کورد یەک بێتو هەرچی هەڵقە لە گوێو تاوانکاروباشداربوانو،کەواسووری بەر لەشکری داگیرکەری پایتەختی کوردستانو،بەشداربووانی ئەنفالی بادینانوگەرمیانوشارەزووروو بەرزانوهاوکارو بەشداروتاوانکارە،لە جینۆسایدکردنی هەڵبجەو گوند نشینانی کوردستان،لە سەردەستی دادوەرانی بێ لایەنی نەتەوەیی خواز،دادگایی بکرێنو بەسزای ئاکامی کارەنامرۆییەکانیان بگەنو،چیتر بارەگای لق وکۆمیتەو ناوچەومەڵبەند نەبێتەوە بەڕووگەی بەزۆر سەپێنراولە بەرابەر تاکی نیشتیمان، بۆ بەدەست هێنانی هەلی کارو پشتگیری بۆ واژۆی پابەندبوون بە ئایدۆلۆژیای بێ سەمەری حیزبایەتی.!!
برام ئەی پردی دەلالی زاخۆی شاری مێژوویوخاوەن سەدانوهەزاران سوارچاکی مەیدانی کوردایەتی،برام ئەی زاخۆی وەک من لە سەروەتو سامانی سەرزەویوبن زەوی بەشداروخاوەن پێگەی ستارتیژیو،ڕۆڵەکانیشمان بێ بەش لە هەمو نازو خۆشییەک،برام ئەی زاخۆی سەرپەڕو تینوبە ئازادی.
بە پێویستم زانی دوورلە هەردەست تێوەردانێکی مەرام گڵاوی سیاسیانەی دەسڵاتودەسڵات داران بیرت بکەمولەم هەلومەرجە مێژوویوناسکەی کە کوردستانی بە سەردا گووزەردەکات بە سەرت بکەمەوەوو،بە گڕی ئاگری بیرە نەوتەکانی نەوتخانە، پەیوەندی ساردی بەشەختەوە بووی دەیان ساڵەی نێوانمان بڕەوێنینەوە،ئەوپەیوەندییەی کە هەرلە سەرەتای هاتنی هێمای دەسڵاتێکی خۆبەزل زانوخێڵەکی یەوە گەرای داناوساڵانێکە بەیەکتربێگانەونامۆی کردووینو،لە هەموو پێش چونوچالاکی یەکی کەلتووری نیوانمان بێ ئاگای کردووینو،تەنا نەت لە ئاخاوتنویەکتردواندنیشماندا وەک دوونەتەوەی جیاوازدەبینرێین.!
ئەی زاخۆی دەلال ئەوە دەستوئەوەمەرامی گڵاوی لایەنوکەسانێکن کە بە درێژایی مێژووبە ناوی شۆڕشەوە لە خشتەیانبردووینوبە ناوی کوردایەتی یەوە لە کوێدا ئاسۆی هیواو سەرفرازی بوونی هەبووبێت،ستەم کارانەو داگیرکەرئاسا هەنگاویان بۆناوەو،هەمودەم بەربەستولەمپەربوونە بە گەیشتن بەڕووناکییەکەیوشاد بوونەوەولە ئامێزگرتنی،وەک چۆن ساڵانێکە منی کانی نەوتو،کەرکوکی دەریای نەوت لە نێوان دوو پارچە پەڕۆی زەردوکەسکی ئەموئەودا بە مەبەست شەتەکوماندووکراوین.
ئەوان تەنها لە بەرگولە زبانو شێوازی خەبات کردن دا وەک کورد خۆیان نما کردووە بەڵام فەرمانی بێگانەونەیارەکانی کوردستانیان گەیاندووەوجی بە جێ کردووە،وەک بیرهێنانەوەیەک بۆ مێژوو هێنانی سوپای پاسداران بۆکۆیەو،بۆسەربنکەوبارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بەهاوکاری هێزی خاوەن لۆگۆی سەوزو،سوپای ئەنفالچی بەعس لە سەردەستی پاڕانەوەو کارئاسانی خاوەن لۆگۆی زەرد بۆ سەر پەرلەمانە ساواکەی کوردستانو هەولێری دێرین،لە ساڵانی ١٩٩٦دا کە بە ڕەشترین لاپەڕەی مێژوویی تۆمارکراوە!
ئەوان وەک پارتو حیزب هیچ کات نەیان وویستووە جارێک لە جاران لە گەڵ جەماوەری کوردستان دا دڵسۆزو جێ بە جێکاری وویستو داخوازییەکانیان بن،تەنها ئەوکاتانە دڵسۆزوبە تەنگەوەهاتووی دۆزی ڕەوای نەتەوەو کەسوکاری شەهیدانوهەژارانو خەڵکانی بێ دەرەتان بوونە،کە مەرامی سیاسیانەو بە ئامانج گەیاندنی پرۆسەی هەڵبژاردنوچەسپاندنی فێڵی کوڕانی بنەماڵەیی لە لاوازیو لە هەرەسو سنوورئاودیوکردن نێزیک بووبێتەوە!!.
پردی براوجوانترین ڕوخساری مێژووی دەڤەری بادینانی دەلال،بۆ ئەوەی جارێکی دی ووڵات بۆ دوو بەشوو،دوو سەرۆکو،دووفەرمانگەو،دوو ڕەنگوو،دوومافیاو،دووبازرگانی تێڕنەخۆرو،دوودوولە هەموو شتێک دا دابەش نەبێتەوە، دوای خوێندنەوەی ئەم پەیامەی ئەڵوەنی برات بە ئەرکێکی مێژوویی ئاکاری مرۆیی نیشتیمانی بزانەو،دوای پشوویەکی کورت ماتەڵ مەبەو ڕوبکەرە دهۆکی ڕەنگینو پەیامی نیشتیمانیانەی خانەقینو دەڤەری بە سووتماک بووی گەرمیانی ئەنفالکراوی دووجارئەنفالکراویان پێ ڕابگەیەنەو،لەبری هەرتاکێکی دەڤەرە بە برینگ بووەکەی ئەڵوەنەوە دەستی تاک بە تاکی دانیشتوانی تەواوی شارو دێی بادینان بگوشەو پێیان بڵی:
لە خانەقینەوە سڵاو،لە خانەقینەوە داخوازی،لە خانەقینەوە وورەوبیرکردنەوە،لە خانەقینەوە داخوازی بۆبە ئاگاهاتنو ووشیار بوونەوەی دواڕۆژێکی گەشوو،دوورلە دەستەمۆکردنی پارتوو دوورکەوتنەوە لە بارەگاو مۆڵگەی پارتایەتی،پێیان بڵێ بۆئەوەی چیترچاوی حیزبودەستی دەسڵاتی گەندەڵ نەبێتەوە بە مێردزمەونەبێتەوە بە مۆتەکەو،نەبێتەوە بە خۆرکەو،نەبیتەوە بە ٣١ی ئابێکی ترو،دانانی سەدان مۆڵگەی نایاسایی سوپای تورک لە دەڤەری بادینانو ناوچەی بامەڕنی،نەبیتەوە بە ئاشبەتاڵومۆدێلێک لە شەواڵ پیسی و داهێنانی هەرچی کردەی نامرۆیی و،کردنەوەی ناوەندی سووک کردنی خوشکانو دایکانی کوردستانە.
وەک ئەرکێکی پیرۆزو بڕوا بوون بە ئیرادەی پیرۆزی پاک لە کاتی دەنگ دانەکان دا،لە پێناوی هێنانوهاتنە ئارای مۆدێلێکی دیمۆکراسیودەستاودەست کردنی دەسڵاتی کوردی لە بەرژەوەندی نەوەکانی داهاتوو،کە داهاتوودا ببێتە هیوای فەراهەم کردنی ژیانێکی ئاسودەو ڕەقیب بە سەردزوگەندەڵکارانو،دادوەرێکی کارامەویەکسان پەرست،لە دابەشکردنی سەروەتە سنووریوبەرهەمە نەوتییەکانی دەڤەری بادینانوگەرمیانی برینداردا.
پێیان بڵێ با دەنگ بە دوو پارەتە دەسڵات دارە خۆسە پێنەرەکەی پارتیویەکێتی نەدەن ئەگەربۆنانی هەنگاوێک لە سیستەمی سیاسی ودەسڵاتداریوبەڕیوەبردنی دەوڵەت داری بێت،یان ئەزموونکردنو تاقیکردنەوە بێت بۆ تەنها جارێک،با دوای بیستو دووساڵ لە پەیامی درۆو بڵاوکردنەوەو تەشەنەکردنی هەزاران نەخۆشیوهەژاریو زۆربوونی ڕێژەی لێک جیابوونەوەی ژنو مێردو،تەشەنەکردنی نەخۆشی یە درێژخایەنەکانو،بە دیاردە بوونی شێرپەنجەو پڕوزانی جەستەی نیشتیمان ،کە هۆکارەکەی بۆ خراپی ئەدای بە ڕیوەبردنی ووڵاتو شەڕی نەگریسی براکوژیو پڕکردنی گیرفانی بەرپرسەکانیان دەگەڕیتەوە.!!
با دەنگ بە گۆڕان بدەن بۆ ئەوەی جەوهەری ڕاستەقینەی ئەوانیشمان بۆدەرکەوێتودەنگ دانی دواجارامان بێتو چیتردەنگ بە هیچ پارتولایەنێکی ترنەدەین،ئەگەرگۆڕان خۆی بە فریاد ڕەسوداکۆکیکاری خەڵکی کوردستان دەزانێت،لە دوای بە دەستوە گرتنی دەسڵاتێکی سەردەمیانەو،بە خەمەوەهاتووی تەواوی چینو توێژەکانی کوردستان بە جیاوازی بیرو مەزهەبو دیندارو بێ دین یەوە،لە زاخۆی دەلالەوە تا دەگاتە پرتی گەروبە برینگ بووی ئەڵوەنی پێناسی خانەقینێکی مێژوویی.
چیتر بەسە برام چاولە دەڤەری گەرمیانو سلێمانی بکەنو بە پەنجەکانتان دەنگ بۆ گۆڕانکاری بدەن تا چیتر بە تەنهایی و،زۆرە ملی لایەنو پارتێک قۆرخی هیواو ئازادییەکانتان نەکاتو لاوەکانی بادینان لە تاریکیو کوڕانی بنەماڵە لە فەرمان دانوخۆشگوزەرانی هاوشێوەی شێخەکانی کەنداو،لە باشترین تاخەکانی لاسفیگازو داڤۆسو ژنێڤو پاریسو ڕۆما بنو،لاوانی دەڤەرەکەش دوای دوو دەیە نەتوانن لە گەڵ تەواوی لاوانی نیشتیمانو،دەڤەری گەرمیان بە ئازادانەو بێ سانسۆر،لای یەکتر ڕازەکانی دڵیان بۆ یەکتر ئاشکرا بکەن،لە داهاتوویەکی نێزیک برام چاوەڕوانی ووڵامێکی مژدەدارو گۆڕانکارییەکی بەرچاوتان لێ دەکەم لە دەڤەری ڕەنگینو مێژوویم بادینانی خۆشەویست.
بە سڵاوی دووبارەی پردی ئەڵوەنی برات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست