سەری سهرانی دهسهڵات بۆ ژێر کڵاوی سیاسی
Sunday, 14/03/2010, 12:00
ئەگەرچی لەمڕۆدا سیاسەتکردن لای سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی تەنها بوەتە ئامانجێك بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن و کەڵەکەکردنی زۆرترین سەرمایەو ژیانی شاهانە بۆ خۆیان و نەوەکانیان ئەویش لەسەر ڕەنج و قوربانیدان و ئەو هەمو نەهامەتیانەی لە ڕابوردو بەسەر گەلی کورددا هاتوەو دێت. بەڵام لەهەموی ناخۆشتر ئەوەیە سەرانی دەسەڵاتی کوردی بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵکی کوردستان لەهەمو لێدوانەکانیاندا بەناوی سەرجەم گەلی کوردەوە قسە ئەکەن و خۆیان کردۆتە دەمڕاستی سەرجەم گەلی کورد. ئەگەرچی خەڵکی کوردستان زۆربەی لەگەڵ ڕەئی سەرانی پارتی و یەکێتی دا نین . ئەوەش ئەوە دەگەیەنێ کەسەرانی ئەم دوحیزبە لەسەر ئاستی دو حیزب واتە پارتی و یەکێتی مامەلە لەگەڵ حوکمەتی مەرکەزی ئەکەن نەك لەسەر ئاستی کورد چونکە سەرانی کورد شەیدای پۆست و دۆلارو کورسین. کاتی خۆی سەرۆکی لیبیا معمر قەزافی لە وتارێکدا سەرانی کوردی ئاگادار کردەوە وتی داوایان لێ ئەکەم کە بە پۆست و کورسی تەفرە نەخۆن بەڵکو هەمویان یەك دەنگو کۆك بن بۆ وەدەستهێنانی مافەکانی کورد لە چوارچێوەی عیراقدا . هەر لەو ڕەوانگەیەشەوە دوژمنانی کوردو دۆزە ڕەواکەی هەستیان بەوە کردوە کە سەرانی کورد بەتایبەت ئەوانەی ئێستا لە دەسەڵاتدان ئەوندەی پۆست و دۆلاریان بەلاوە گرینگە ئەوەندە لە خەمی ماف و دۆزی ڕەوای گەلی کورد نین. دیاریشە و ئاشکرایە دوژمنان هەستیان بەو خاڵە لاوازانەی سەرانی کورد بە تایبەتی مەسعودو جەلال کردوە. بۆیە هەرکات مەسەلە دێتە سەر پێگەو قەوارەی کوردو باسکردن لەمافەکانی و گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان. ئەوان واتە نەیارانی کورد هەوڵ ئەدەن کڵاوێك بکەنە سەر سەرانی پارتی و یەکێتی . بەڵام لە ڕاستیدا ئەو کڵاوە سیاسیانە ئەکرێتە سەری کورد چونکە سەرانی دەسەڵاتی کوردی ئەگەر ڕۆژی سەد کڵاویان بکرێتە سەر باکیان پێی نیە چونکە ئەوان وەك وتمان ئامانجیان کەڵەکەکردنی سەرمایەیەو بەس. هەردوێنێ بو ئۆباما تەنها بەتەلفونێك سەرۆکی هەرێمی لەخشتە برد کەچی ئێستا لە راپۆڕتێکی نوێی ئەمەریکادا كهلهسایتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤدا بڵاوكراوهتهوه ئاماژه بهناوچه دابڕاوهكانی كوردستان دهكات و بهخاكی کوردستانیان دانانێت. دیارە ئەوە کڵاوی سیاسی بو کە ئۆباما لە تەنگژەی تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردنەکان کردیە سەری سەرۆکی هەرێم سەرنجام کورد لە ناوچە دابڕاوەکان پێنج کورسی دۆڕاند. ئێستاش ئەگەرچی زۆربەی زۆری خەڵکی کوردستان پێی خۆش نیە جەلال بێتەوە بە سەرۆك کۆمار چونکە کورد هیچ خێرێکی لێنابینێ بەڵام هەرچی جەلال تاڵەبانی و ڕاگەیاندنەکانی حیزبەکەیەتی ئەوەندەی شینی وەرگرتنەوەی کورسی پۆستی سەرۆك کۆمارن ئەوەندە ئاگایان لە گۆڕانی سیاسی و هەڵومەرجەکە نیە و پشت گوێیان خستوە ئەوان تەنها کورسیەکەی مامیان بەلاوە گرینگە هەزاران جاریش کردیان بە مەنت بەسەر گەلی کوردەوە کە ئەوە نیە سەرۆك کۆمار کوردە وادەزانن کورد کە چەند ساڵە قوربانی ئەدا تەنها بۆ پۆستی سەرۆك کۆماری بوە. هەر بۆئەو مەبەستەش بەهەزاران دەنگیان تەزویر کردوە . ئەگەرچی پارتیش لەسەر لێدوانی ڕاستەوخۆی مەسعود و دواجاریش لەسەر زاری فواد حوسێن دوپاتیان کردەوە کە جەلال وەك لیستی هاوپەیمانی پاڵێوراوی ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆك کۆماری . بەڵام ئێستا دوای جموجۆڵەکانی تاریق هاشمی و کۆبونەوەی لەگەڵ مەسعوددا وادیارە عەرەب بەتایبەتی عەرەبی سوننە دەیەوێ کڵاوێکی ئاوو دامان بکاتە سەر سەرکردەکانی کورد
(بەوەی ئەگەر کورد دەسبەرداری پۆستی سەرۆك کۆمار بێت ئەوا ئەوان مادەی 140 جێبەجێدەکەن .)
بۆیە لە لێدوانێکی تازەی د. مەحمود عوسماندا کەدەڵێت. كاندیدكردنی جهلال زهرهر بهداواكاری و داخوازییهكانی كورد دهگهێنێت ،
ئەم لێدوانەی مەحمود عوسمان ئەوە دەردەخا کە پارتیش وردە وردە لەو داوایەی کە بەرزی کردبۆوە بۆ داواکردنی پۆستی سەرۆك کۆماری بۆ جەلال پاشکشە ئەکات . ئاخر کورد لە ئەنجامی هەڵەی سەرانی بنەماڵەو سەرانی شەیدای پۆست و دۆلارو کورسی ئەمجارەیان لەهەڵبژاردن لەسەر ئاستی عیراق دۆڕاوە ئەو دۆڕانەش تەنها سەرانی پارتی و یەکێتی لێی بەرپرسیارن چونکە ئەوان سەریان بۆ کڵاوی سیاسی دروست کراوە....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست