لیژنه‌ى نه‌زاهه چه‌ندین ملیۆن دۆلار گه‌نده‌ڵى له وه‌زاره‌ته‌كه‌ى وشیار زێبارى ئاشكرا ده‌كات
Tuesday, 30/08/2011, 12:00
په‌رله‌مانتار حسێن ئه‌سه‌دى ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌زاهه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكراى ده‌كات دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌چه‌ندین ملیۆن دۆلار له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقی بوونى هه‌یه به تایبه‌ت ئه‌و دۆسیانه‌ى په‌یوه‌ندیدار به خه‌رجیه‌كانى ئاماده‌سازى كردن بۆ كۆبونه‌وه‌ى جامعیهى عه‌ره‌بی.
ئه‌سه‌دى له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئه‌ین رِایگهیاند ده‌سته‌ى نه‌زاهه چه‌ندین دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى رِهوانهى لیژنه‌ى نه‌زاهه كردووه له وهزراهتهكانى ده‌ره‌وه و بازرگانى و دارایی و داد و ته‌ندروستى، كه‌سه‌رجه‌میان رِهوانهى دادگا ده‌كرێن.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه كه لیژنه‌كه‌یان سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى ئه‌و دۆسیانه‌ن و راپۆرتى سه‌ره‌تای خۆیان پێشكه‌ش به‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ن وه‌ك ده‌سته‌ى نه‌زاهه و دادگا.
جێگاى ئاماژه پێكردنه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقی له لایه‌ن وشیار زێبارى یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى هاوپه‌یمانى كوردستان بهرِێوه ده‌برێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست