بۆ ده‌نیزی هه‌رده‌م ئازیز
Sunday, 10/08/2014, 12:00
1828 بینراوە
له باكوری نیشتمانم
هه‌موو ڕۆژێك
به‌یانیان بای شه‌ماڵێك
له (وان)ه‌وه هه‌ڵده‌كات و
به عیشقه‌وه
له‌گه‌ڵ فوڕات
شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ باشوور
ئاخر ئه‌و گیانی (ده‌نیز)ه و
ئۆقره ناگرێت
تا یه‌ك به‌یه‌ك سه‌نگه‌ره‌كان
ڕانه‌موسێت
هه‌ر له شنگاله‌وه تا مه‌خمور
ئومێد مام ڕه‌سوڵ
٩\٨\٢٠١٤
تێبینی \ ده‌نیز فورات كچه كوردێكی رۆژنامه‌نووسی باكوری كوردستانه شاری وان به‌رواری ٩\٨ له كاتی رووماڵكردنی هه‌واڵی شه‌ری داعش له كه‌مپی مه‌خمور به گولـله‌ی چه‌كدارانی داعش، شه‌هید كرا
" ده‌نیز نایق" ناسراوه به ده‌نیز فۆرات له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی رۆژه‌ڤ كاری ده‌كرد كه له كه‌مپی مه‌خمور ده‌رده‌كرێت
ته‌رمی ئه‌و كچه رۆرژنامه‌نووسه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت بو ئه‌وه‌ی بنێردرێت بۆ چیای قه‌ندیل