هەزار درۆ و یەك ناماقوڵی
Tuesday, 21/12/2010, 12:00
ئامۆژگارییەك بۆ مەسعود (بەچەكۆشی سووك بزماری ئەستور داناكوترێت).
هەموو قۆناغیكی میژوو تایبەتمەندێتی خۆی هەیە.هاوكیشە زیندوەكانی ئەم قۆناغە (كیشەی نەتەوایەتی) دەوڵەت و سەرەوریی نەتەوەییە. تێگەیشتنیش لەم كێشەیە كۆمەڵێك هیزی گەرەكە، له سهروو ههموویانهوه ڕۆشنبیریی ودڵسۆزیی وكەرامەتی نەتەوایەتیە، كە مەسعودی کوڕی مهلا مستهفا هیچ کام لهمانهی نییە.
دوای گەشەكردنی سەرمایە و شۆرشی پیشەسازی و ریسانسی ئەوروپی، كیشە گەرمەكانی ئەو ساتە كیشەی چینایەتی و كار و سەرمایە بوو. لە سەرئاستی ئەوكیشە گەرمانهدا فەلسەفەی ماركسی زمانی پژا. پرۆژەی یەكیتی كرێكارانی جیهان و پرۆژەكەی لیلین (دیكتاتۆریتی پڕۆلیتاریا) وەك چارەسەر لە لایەن بیرمەندانەوە جەختی لە سەركرا، لێ چونكە ئەم فەلسەفانە فەلسەفەیەكی لۆژیك نەبوون. شكستیان خوارد. دیموكراتیزەكردنی سیستەمی سیاسیی و كۆمەڵایەتیی و ئابوریی بەتایبەتی لەدوای جەنگی جیهانی و هەرهسهینانی پڕۆژەكەی هیتلەر، بو بە ئەڵتەرناتیفی پڕۆژەكانی ماركس و لینین، بەتایبەتی لە وڵاتانی سەرمایەدارییدا.
ئەم وتارە تایبەت نییە بەڕاڤەكردن لە سەر ڕەوتە گوڕانکارییهکانی سیستەمی سیاسی ووڵاتانی سەرمایەداریی. لێ ئاماژەیە بە گۆڕان.
پیش هەرهسهینانی بلۆكی سوور پڕۆژەی گڵۆبالیزم پڕۆژەیەكی ئابوریی سیاسیی بوو، ووتارەكانی ئەم پڕۆژەیە هەرچەندە ووتاری گشتگەریی سەرمایە بوو، لێ لە هەر پڕۆژەیەكی ئەو پڕۆژە گشتگەریەدا لەناخدا ووتاریكی (نەتەوەی) تایبەت بە ووڵاتی (دایكی سەرمایە) و (دەستەواژەیەكی ئابوریی سیاسییە)، که بریتییه لەكەسایەتی نەتەوەی سەرمایە وەك سەرمایەی ئەڵمانی و فهرنسی ...هتد. بەپێی یاسای باجی دەوڵەت سەرمایەی دایك لە دەرەوەی سنوری ووڵاتی دایك لەژیرچاودیری یاسای باجی دەوڵەتدایە. ئەمە وەك یاسای باج، لێ ئەركی نەتەوەی سەرمایە لەدەرەوەی ووڵات دەبێت هەمان ڕۆڵی ئەركی نەتەوایەتی سەرمایە لەناوەوەی ووڵات ببینێ، یانی سەرمایەی نەتەوە دەبێت لەناوە و دەرەوەی ووڵات لەئاست ئەركە نەتەوایەتیهكەدا یەك ڕۆَڵ ببینێت) بەم شێوەیە پڕۆژەی گلوباڵیزم لە ناخیدا پڕۆژەیەكی سیاسی حەشار دابوو ئەویش (پڕوژەی نەتەوەی) بوو، لەكێبەركی بە گەرخستنی سەرمایەی (نەتەوەی) دوایی پڕۆژەیی (ناسیونال سۆسیال دیموكرات) بوو بەئەڵتەرناتیف.
بەشێك لەو پڕۆژە جیهانییە بەر ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست و جیهانی سیهەم كەوت. لە ناو جیهانی ئیسلامیدا پڕۆژەی ئیسلامی سیاسی بوو بە ئەڵتەرناتیفی پڕۆژەی گڵۆباڵیزم و سیستەمی سوسیال دیموكرات. بۆیە سەرمایەداریی جیهانی بیری لە دیموكراتیزەكردنی ئەو جیهانە پڕكیشە و گرفتە كردەوە. پڕۆژەی (دیموكراتیزەكردنی جیهانی ئیسلامی و پڕۆژەی ئیسلامی سیاسی) هەردووكیان شكستیان خوارد بەتایبەتی لەعیراقدا.
(فرانس فۆكۆیاما) یەكیك بوو لەو تۆژیرە بەناوبانگە ئەكادیمانییەی لە سەرەتادا لە پەکتێبی (كۆتایی میژوودا) زۆر بە گەرمیی داكۆكیی لەپڕۆژەی نۆیی سەرمایەداریی دەكردەوە. هەرخۆشی پاش ماوەیەك پەشیمان بووە (Amerika ist nicht in der Lage,Irak zu demokratsieren).+1).
ئەم دوو پڕۆژەیەش (ئیسلامیی سیاسیی ودیموكراتیزەكردنی جیهانی سیهەم) بەهەمان فاكتەری (پڕۆژەكەی ماركس ولینین) لەئاست لۆژیكدا شكستیان خوارد. لە هەموو شكستخواردنێكدا بەپێی سیستەمی دیالیكتیكی هزری ئەلتەرناتیڤێك دێتە دی. ئەڵتەرناتیفی گشت تیورییه كۆنەكان دوای پڕۆیسترۆكیا. پڕۆژەی ناسیونال سۆسیالیزمە (سەرەوری نەتەوەی)یە. بەهۆی ئیستراتیجیهتی شەری ساردەوە گهل و نەتەوەیەك بەبێ ویستی خۆیان ئازادییان قۆرخكرابوو لە سەرئاستی ئیستراتیجیتی هەردوو بەرەی جەنگی سارد، که نیشتمانەكهیان داگیركرابوو، یان چەند گەلیكیان تیكەڵاو كردبوو وهک: چیك و سلۆفاك(چیكۆسلفاكیا). یان وهکو یۆگۆسلۆڤاکیا که پێک هاتبوو لهم نهتهوانه .سرب .كرواتییهکان .سلۆفینەكان. ئەلبان). چیكۆسلفاكیا بەئاشتی جیابوونەوە, یۆكۆسلافیا بەجەنگی خۆیناوی.كورد پیش جەنگی سارد نیشتمانەكەی دابەشكرا (گەورەترین نەتەوەی كۆیللەی ئەم جیهانەیە وخاوەن فراوانترین خاكە (رووبەری خاكی كوردستان .409.650 كیلومەتر دووجایە یانی فراونترە لە رووبەری بەریتانیا+ هۆلندا + بلجیكیا+ سویسرا+ دانیمارك).
كورد (بەڕێژەیەكی زۆرخاوەنی بەنرخترین سامانی سروشتی پیتڕۆڵ و ئاو و مرۆیە) بەپیێ ڕاپۆرتێكی گۆڤاری دێڕ شبیگڵ ئەڵمانی (Der Spiegel 03-04-2002 +2. كوردستان لە دوای سعودییەوە لە پلەی دووهەمدایە لە ڕێژەی پیتڕۆڵی (یەدەكیدا)+3
ئەڵمانیا، فەلەستین، باسكی ئیسپانی.خواروی سودان. بەربەرییەكانی سەروی ئەفەریقا. بیابانی خوارو، لهگهڵ قوتبیەكانی میسر..هتد).هەریەكە لەمانە لە بەرنامەی خەباتیاندا بانگهشهی سەربەخۆیی هەیە.
(بەرنامەی سیاسیی و ئیستراتیجیتی بزوتنەوەی نەتەوەیی) تەنیا بە دروشم و ووشەی بریقەدار نییە، بەڵكو بهپیادەكردنی نەخشەی پڕۆژەكەیە. بەپێی هوشیاریی و ئەدمۆسفیری سیاسی جیهانی و زانستی سیاسی پۆلیتۆلۆگیا كاری لە سەر دەكرێ هەر یەكێك لەو گەلانە بەشیوەیەكی تایبەتی مامەڵە لە تەك دۆزی سیاسییدا دەكەن تەنیا خەباتی نەتەوەی كورد بە پڕیمتفترین خەباتی نەتەوەیی وسیاسیی دەژمیرێ.
چونكەداخوازیی خەباتەكە (ئیستراتیجی) زۆر بچوكتر و ناتەبایە لەتەك قەبارەی قوربانییەكان و لۆژیكی سیاسیی و ئاوزانی كۆمەڵگای كۆلۆنیالدا ناگونجێ. گۆڕینی ڕەوتی سیاسیی و ئیستراتیجی هەر بزوتنەوەیەك پابەندە بە هوشیاریی ئهو سیاسییانه و دڵسۆزییان بۆ ئەركی نەتەوە.
هەنگاوە پیشكاتییەكانی پڕۆژەی نەتەوەیی و سەربەخۆیی نیشتمان زۆربەی زۆری دەوڵەتانی جیهان سەربەخۆییان.لەریگەی خەباتەوە بووە. مەرج نیە تەنییاخەباتی چەك بێت. به خەباتی دبلۆماسیی و نێهینی و ئابوریی و ڕۆشنبیریش دهگهنه ئهنجام. سەربەخۆی هەر نیشتمانیكی كۆلۆنیالیكراو پیویستی بەپلان و ئامادەباشی پێش كات هەیە.
گرنگترینیان:
1: بەرەی ناوخۆ: (گەشەكردنی هەستی نەتەوایەتی) ڕۆشنبیری سیاسیی و پەروەردەكردنی تاكی كۆمەڵگا بە خۆشەویستی نیشتمان و ڕۆمانسیتی ئازادیی سیاسیی.ئەم ئەركەش بەپلەی یەكەم دەكەوێتە سەرشانی ڕۆشنبیرانی نەتەوە و دواجار پارت و ریكخراوە سیاسییە نەتەوەییەكان. یانی گۆشكردنی تاك بە خۆشەویستی نیشتمان و شەیدایی بۆ ئازادی.
2:بەرەی دەرەوە : خەباتێكی نهێنی دبلۆماسیانە لەتەك ئەو ووڵات و كەسانەی كە ڕۆڵیان لە بڕیاری سیاسییدا هەیە. پڕۆتۆگۆڵی نهێنی بازرگانیی لەتەك ئەو كۆمپانیانەی كە پیویسیتان بەبازار و كەرەسەی نیشتمان هەیە وەك پیترۆِڵ. ئەتاتۆرك زۆر وریاییانه لە سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی توركیاوە قەرزی لە ئەمەریكا وەردەگرت و بەهەمان پارە چەكی لە ڕووسیا دەكرێ. بۆیە هەردوو (ڕوسیا و ئەمەریكا) لەئاستی بەرژەوەندیی خۆیاندا داكۆكیان لەپڕۆژەكەی مستەفا ئەتاتورك كرد.
3:دۆزی سیاسی جیهانی و ناوچەی:كوردستان وەك گشت نیشتمانەكانی نەتەوەكانی دونیا دراوسی و سەر بە ناوچەیهكی جوگرافی سروشتی وجوگرافی سیاسییە. كوردستان سەر بە جوگرافیای سیاسی و سروشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەند. ڕۆژهەڵاتی ناوەندیش بەشێكە لە سیاسەتی جیهانی، بۆیە ئەگەر پڕۆژەیەك هەبوو ناوی (سەربەخۆیی كوردستان.دامەزراندی دەوڵەتی كوردی بێت) پیویستە ئەو سێ خاڵەی سەرەوە ڕهچاو بكرێت.
بابزانین مەسعود ئاگای لەم سێ خاڵە هەیە؟ پیشكات مهسعود چۆن مامەڵەی كردوە؟خاڵی یەكەم:بەرەی ناوخۆ: لەدوای1991چۆڵكردنی سێ شاری باشوری كوردستان و وەرگرتنی جڵەوی دەسەڵات لەلایەن (جەلالیی و مەلایی) لە هیچ بوارێك لەبوارەكانی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریی و ڕۆشنبیریی.بەرەو پیشچوون بۆ پڕۆژەی نەتەوەییان نهبووه بۆ داهاتوو. لەو دیرۆكەوە 1991ڕۆژ بە ڕۆژ باری كۆمەڵگای كورد لە ڕۆچووندا بووه بەرەو زەلكاوی پریمتیفی سەدەكانی شانزە و حهڤدەی زاینی . دروستبوونی مافیای بازاڕ و سیاسەت.
خاڵی دووهەم:باری سیاسی: سیاسەت ئەگەر فاكتەریك بێ بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانە كۆمەڵایەتیی و ئابورییەكاندا، ئەوە سیاسەت لە باشوری كوردستاندا بوو بە هۆی قەبەبوونی قەیرانەكان بەشیوەیەك، كە كارگەیشتە ئەوەی مرۆڤی كورد، هیندە کوردبوونی خۆی له لا سووك ببێت، هیچ هەستێكی نەمێنێ بەرامبەر بە هاوشار و هاونیشتمان و هاوڕەگەز. لەپیناوی سیاسەتیی سەركردەكەی مرۆڤی كورد وەك ئاژەڵ كورد بكوژی (شەری گەوجانەی جەلالی و مەلایی) ئەم شەرە بە پێی سیستەمی سایكۆلۆجی كۆمەڵایەتی یەك پیناسەی هەیە، كە سەدەیەك لەمەوبەر نووسەری بەناوبانگی ئەڵمانی (كارمای) لەڕۆمانی (بەجەنگڵەستانی كوردستان)دا پیناسەی كردووە، یانی سیاسەتی كوردی كوردستانی كردووە بەجەنگەڵستان. مرۆڤی كوردیشی كردوە بەئاژەڵێكی دڕندە، چ ئاژەڵێك ئازابێت، ئهوهیه که ئاژەڵی لاواز بخوات. ئیستا لە باشوری كوردستاندا ئەوەی نرخی نەبێ و ناوهێنانی قێزهوهند و ناشرین بێت ههستی (مرۆڤایەتی و كوردایەتییە) بەتایبەتی لای دەسەڵات وچڵكاوخۆرەكانی دەسەڵات. بەچڕی لای ئەو نووسەر و ڕۆژنانەنووس و سیاسیانەی، پشتی دەسەڵاتی مافیای (جەلالی و مەلایی)یان گرتووە.
لەسەدەی 21 دا(دوعا) بەبەرد كوژرا. سهردهشت لەسەر ووتاریكی فهنتازیی ئامیز لهناو برا، ئەم ڕووداوانە لەسەردەمی فاشییەكی وەك سەدامدا ڕووی نەداوە. ئافرەت پیرۆزترین و بەنرخترین و پێوسترین ڕەگەزی مرۆڤه، که لە 70 ساڵی ڕژیمەكانی عیراقدا1921 تا 1991ژمارەی ئەو ئافرەتانەی كوژراون نەگەیشتۆتە ژمارەی ئەو ئافرەتانەی لە سایەی دەسەلاتی كوردیدا كوژراون.
خاڵی سێهەم:
گرنگترین فاكتەری ساقامگیری كۆمەڵگاوسیستەمی سیاسی وهیزی بەرنگاربوونەوەی ئەگەرە چاوەڕوانكراوەكان. (هیزی ئابوریە) سەرمایهی كوردستان خاوەنی هەردوو جۆر :
سەرمایە: سەرمایەی چهقیو: ئەو سەرمایه، ڕۆڵی لە گەشەكردنی خودی سەرمایە و گەشە كۆمەڵایەتی و سیاسیاكاندا نییە.
سەرمایەی بزێو: ئەم سەرمایهیە، فاكتەری گۆڕان و جووڵهیه له ناو كۆمەلگا و خودی سەرماییە و هیزی بزوێنەری سیاسەتە .سەرماییەی چهقیو شاراوه تەنیا بە هوشیاری (بەكارهینانی سەرمایە) دەبێتە سەرمایەی بزێو ڕۆِڵی (ئاشکرا) دەبینی.ئیستا لە باشوری كوردستاندا سەرمایەیهكی خەیاڵی هەیە، ئهویس سەرچاوەكەی تاڵانكردنی كوردستانه، به ساخكردنەوەی كاڵا بەسەرچووەكانی ووڵاتانی دنیایە، واته كۆمەڵگای كوردی كۆمەڵگایەكی بێ بەرهەم و مشەخۆری لێدهرچووه.ئەم مشەخۆریەش سیاسەتێکه، كە سەرمایەداریی جیهانی بەتایبەتی (كۆمپانیە پیتڕٍۆڵییەكان) سیستەماتیكی لەریگەی چەند (وكیل)ێكەوە، وەك جەلال و مەسعود پیادەی دەكەن. (بروانه ئهو وتارهش:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=51ea6792)
پەیدابوونی ئەو هەموو ملیۆنێر و ملیاردەرە كوردانە لە باشوری كوردستاندا. بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگرە. دەسەڵاتی سیاسیی كوردیی گەرخاوەنی مۆڕاڵ بوایە ئەو سەرمایە پیتڕۆڵەی دەكرد بە فاكتەری دامەزراندی دەوڵەتی كوردی. پیچەوانە ئەو پیتڕۆڵ بووه بەهۆی لەبارچوونی گشت مۆڕاڵ و ڕەوشتە جوانەكانی کۆمهڵگای کوردیی. كورد گەر بە هەستیكی نەتەوایەتی پاك و لە ئاست ئیستراتجییهتی نەتەوەیدا كاڵای پیتڕۆِڵی بەكاربهێنایه.لەدوای دانیشتنەكەی پاریس و بەهاوبەشی سهرۆک کۆماری فهرهنسا (فراسۆ میتران) بههۆی پیگەی سیاسی نیودەوڵەتیی فڕانسۆ میترانهوه، دهیتوانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی دروست بکات، نەك ئەمە نەكرا، بهڵکو خێڵی بارزانی نۆینەرەكەیان (هوشیار زیباری) راسپارد، که گشت نهینییهكانی ئەو دانیشتنەی بە توركەكان ئاشکرا کرد.
مەسعود: كابرایەیكی درۆزن و ساختەکار و بازرگانێكی بێویژدانی شهڕی كوردانە. لە زۆربوونهدا بۆ ساختهکاریی دێت و زمانی بەرژەوەندیی لە وشهی (پیرۆژی نەتەوەیی و دەوڵەتی كوردی دەدات) لە سیاسەتدا درۆ پیویستە.. دەكرێت وهک (تاكتیك) درۆ بکرێت. درۆ یان تاكتیك دوو جۆرە:
1: تاكتیك بەرامبەر بە دوژمن (خزمەتە بە پڕۆژەی نەتەوە) ئهمهش مانای چاک و باش (پۆزەتیف) دەگەیهنیت.
2: تاكتیك بەرامبەر بە نەتەوە (خیانەت , دۆژمنایەتی نەتەوەیە) ئهمهش مانای خراپ (نێگهتیف) دهگهیهنێت. مهسعود ههمیشه بهوهی دووهمیان کاری کردووه.
مەسعود خاوەنی شەرەفی نەتەوەیی نییە:لە مۆڕاڵی سیاسی و كەسێتی مەسعودا، سەرەوریی نەتەوە و سهربهخۆیی و دەوڵەتی كوردی، بوونی نییە.(یانی هەرچی ووتەیەك لە سەر مافی چارەنووس)، که له زاری دێته دهرێ ههمووی (درۆیە)، چونكە پایە بەنرخەكانی سەروەری نەتەوە سەقامگیرە لەسەر:
1: پاراستنی ئازادیی تاكی نەتەوە (مرۆڤ). مرۆڤی كورد لە سایەی ئەم دەسەڵاتەوە کۆیلهترین مرۆڤە. هیچ ڕێزیكی نیی، تاكی كورد سووتەمەنی ئەو جەنگە پیسەی نیوان بەرژەوەندییە دژەكانی نێو كوردستان و دەرەوەی كوردستانه. قوربانییەكانی سیاسەتی مەلامستەفا و مەسعودی كوڕی هێندەی ژمارەی قوربانییەكانی سەدام وعلی كیماوییە، جا كەسێك ئەمە مۆڕاڵی سیاسیی بێت، ئیدی ناتوانی باسی شەرەفی نەتەوەیی بكات نمونەكان زۆرن. هەموو تاكیكی كورد ئەرشیفێكی لە تاوانی ئەو خێڵە تاونبارە لایە.
2: پاراستنی سامانی نەتەوە: (بەپێ پێوەری كات) ژمارەی ملیاردە دزراوەكانی ئەم خیزانە دزە هیچ كەمتر نییە لە ژمارەی ئەو ملیاردە دۆلارانەی كە كۆلۆنیالیستی عەرەبی عیراقی لەكوردی دزیوێتی بەپیێ سیاسەتی بهتاڵانبردنی بیرە پیتڕۆڵیەكانی باشوری كوردستان.زۆرترین ڕێژەی دەرهینانی پیتڕۆڵ لە بیرە پیتڕۆڵیەكانی كوردستانەوە دەردەهینرێت ئەمەش پابەندە بەپڕۆژەی (نەتەوەی عەرەب و ڕۆڵی سامانی پیتڕۆڵی) لەسەقامگیری پڕۆژەی نەتەوەی عەرەبدا.لەسالی(1931) تا ساڵی(1988)عیراق بای ($Bl....179,3) بلوین دۆلار پتڕۆڵی فرۆشتوە.لەم پارەیەش 63% هی كوردە، كە دەکاتە($ Bl....112,959) بلوین دۆلار عیراق قەرزاری كوردە .+4 .
هیوادارم سیاسییه دڵسۆز و رۆشنبیرانی (نەوەی داهاتووی كورد) ئەم قەرزە لە گەڵ سوودی چەند ساڵەدا لە یاد نەكەن. رۆژێك بێت لەعێراقی بسەندنەوە.
یەكەم بۆری دزینی پیترۆلی كورد لە كەركوكەوە بۆ دەریای سپی ناوەڕاست
ئەی هۆی چییە؟ئهمه راستییەكی نۆی نییە ئەگەر بنووسم ئیمڕۆ لە باشوری كوردستاندا دوو دەسەڵات حكوم دەكەن ئەویش (میتی توركی و ئیتڵاعاتی ئیرانیە). ئەم دوو دەزگایە زۆر هوشیارن و سایكۆلۆجیییهتی تێکشکاوی مرۆڤی كورد به باشی خوێندۆتهوه، ئهزمونێکی زۆریان له سیاسەتی جیهانی دۆخی سیاسی باشوری کوردستاندا ههیه. كەریفۆراندوم بهڕیوهچوو بەریژەی 95% كورد بۆ سەربەخۆیی دەنگیی دا. ئەو وتارەی مەسعود، که لە كۆنگرەكەدا خویندیەوە پیش دوومانگ میتی توركی ئامادەی كردبوو، که بەدەستی نێچیرهڤان گەیاندیانه دهستی مەسعود. لە هەموو دەزگا نهینیەكانی دەوڵەتاندا گروپ هەیە یەكێك لەوانە (گروپی خۆیندنەوەی سایكۆلۆژیتی نهیار و دوژمنه) مامۆستایانی ئەم گروپهش زووربەیان پلەی ئەكادیمیایان لە بواری سایكۆلجییدا ههیه، میتی توركیش یەكیكە لە دەزگای نیهینی، که ئهو گروپهی ههیه بۆ خوێندنهوهی عهقلییهتی کورد، که له رێگای مهسعود و جهلالهوه کاری لهسهر دهکات. تورك تا سەرئیسقان دژی سەربەخۆیی كوردستان و دەوڵەتی كوردییە، ئەی بۆچی ئەم تاكیتیكە بهکار دههێنێت؟
(ئەتاتۆرك لەسەرەتادا بەڵینی بەكورد دا بۆ ژیانی هاوبەشی كورد و تورك) کاتێکیش گەیشتەخاڵی كۆتایی، واته (دەوڵەتی توركیا)ی دروست کرد، لە گشت بەڵێنەكانی پەشیمان بوویهوه. بۆیه توانەوەی كوردی كرد بە پرۆژەی سیاسی.
میت زۆر بە ئاگاییهوه چاودیری هەڵبژاردنەكانی باشووری کوردستانی كرد، كەزانی پیگەی مەسعود بە تایبەتی لە سلێمانی و دەوربەری كزبووە، ئیستا گەلی كورد لە باشور، قیز لە دەسەڵاتی مەسعود و جەلال دەكەنەوە. بۆنی دەمی ئۆپۆزیسۆینیش بۆنی هەستی نەتەوەیی لێدێت. هەر ئەڵتەرناتیفیكی تر جێگای پارتیی و یهکێتیی بگرێتهوه، ئیتر پرۆژەی سەربەخۆیی كوردستان گەشە دەكات، بهمهش سیاسەتی توركیا و ئیران شكست دینێت، بۆیە لە پیناوی مانەوەی مەسعود وەك دڵسۆزترین جاش و بەهیزترین لەمپەر لەبهردەم دیموكرازەكردنی سیستەمی كۆمەڵگا و سیاسیی كوردیید و بۆ گەشە نەكردنی هەستی نەتەوایەتی کورد، ئەم سیناریۆ درۆیەیان كرد بەبەشیك لە كۆنگرەكە.
زۆر لە دەزگاكانی میدیا عەرەبی لە سەر ئەم قسهیهی مەسعود دوان، لێ هیچیان وەك سیاستمەداری عەرەب (حیدر عبادی) مەبەستەكەی نەپێكا، کاتێک ووتی: ئەو قسانەی مەسعود تەنیا بۆ گەرمكردنی بازاڕی ناوخۆیە.
یەك ناماقۆڵی جەلال و هەزار درۆی مەسعود!
لە دونیای سیاسهتدا وایە، ئەگەر دوو پارت رێکكەوتنێكیان كرد، دەبیت پیش گشت شتێك لەسەر ئیستراتجییهتی ئەو ریكەوتنە هاودەنگ بن. هاوپەیمانی ئیستراتیجی نیوان جەلال و مەسعود. لە كرۆكدا هاوپەیمانی دزینی سامانی كوردە. جەلال لە سەردانیكی توركیادا ناماقوڵییەكی كرد، کاتێک وتی (دەوڵەتی كوردی خەیاڵی شاعیرانە) مەسعود هەزار جار باسی مافی چارەنووسی كردوە، دوا درۆی ههمان قسهی لە كۆنگرەی (13) دا بوو. ئەگەرمەسعود خاوەنی ئەو شەرەفە نەتەوەییە بوایە، دەبوو پێش گەڕانەوەی جەلال لە توركیا. هاوپەیمانیهکهی هەڵبوەشاندایەتەوە، ههر ئهو کاته ئهو قسهیهشی بکردایه، ڕاستییەكەی وایە. که ئهم دوانه بۆ مهبهستێک ههر یهکهیان رۆڵێکی تایبهتیی خۆی پێسپێدراوه، جەلال ڕاستی بە كۆلۆنالیستەكان دەڵێ، مەسعودیش درۆ لە تەك كورددا دەكات.
تا ئیستا نازانرێ سنوری كوردستان ئەو دەوڵەت خەیاڵاوییەیه، که مسعود باسی دهکات چۆنه؟
كوردستانپۆست وەك دەزگایەكی ڕاگەیاندی سەربەخۆی نەتەوەی پیش چەند ساڵێك پڕۆژەیەكی پیشكەش بەچەند دەزگایەك كرد. تەواوی ویستە سیاسیی وئابوریی گرفتەكانی ناوچەكە و ڕۆڵی پیتڕۆڵی بە زانستیانە خستەڕوو (وینەكە)
بۆ خوێندنهوهی ئهو پڕۆژهیه کلیکی ئهو لینکهی خوارهوه بکه:
kurdistanpost.comنەخشەیی پڕۆژەكەی كوردستانپۆست بۆ دامەزراندی دەوڵەتی كورد
جولەكە چۆن بوو بە دەوڵەت؟ لە ڕووی ئەم دنیایهدا خاكێك نییە ناوی(جولەكستان) بێت، یان جولەكە وهک نەتەوه، یان گەل بوونی ههبووبێت، .بەڵكو وهکو گروپێک که ئاینێکی جیاوازیان ههبوو. (كارل ماركس) خۆی جولەكەیەكی ئەڵمانیی بووە، بۆ خۆی ئەم ڕاستییەی نووسی. زمانی عیبری زمانێكە لەچەرخی نێوەندا و لە ڕەحمی زمانی ئەڵمانی و سلافی لە دایك بووە ناوی (شالخت)+5 زانایانی (ئەنسرۆبۆلوجیا) گەیشتونەتە ئەو ڕاستیەی، که جولەكە یەك سەرچاوەی ڕەگەزییان نییە. تیكەڵاون لەخوینی (نۆردیكی و ڕۆژهەڵاتی). ئەو فاكتەرانەی جوولەكەكانی جیهانی گەیاندە ئەو بڕوایە، که بۆ پارستنی ئەو توخمە ئاینییهکهیان. پێویستیان بە (دەوڵەتێك) هەیە. جگه لهوهش جولهکه:
1: بەدریژای میژوو لەگشت جیهاندا چەوساوە بوون.
2: گهشهکردنی ئابووری جولەكهکان لەسەدەی نۆزدەهەمدا.
3: گەشەكردنی هوشیاری جوولەكەكان لە بواری سەرمایەداریی و ڕۆشنبیریدا
(كارل ماركس, ئەنیشتاین.فروید .لینین) گەلێك له نووسەر و ڕۆشنبیر تری جیهانی هزری سەردەم، ههموو ئهمانه جوولەكە بوون.
پێش 25 ساڵ لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل جوولەكەكان یاسای دەوڵەتیان نووسی
(Jabotinsky Ze;ev) سالی 1923 یاسای بنەرەتیی دەوڵەتی ئیسرائیلی نووسی. لە14.مایی 1948 دروستبوونی دەوڵەتیان ئاشكرا كرد، لەو ساتەدا ژمارەی جوولەكە لەو دهولهتهی که دروستیان کرد به ناوی ئیسڕائیل تهنها 650,000 كەس بوون+6
جەلال و مەسعودئێوە بوونتان لەو شۆێنەیە كە بونیادی بیركردنەوهتانی لێیە. بونیادی بیركردنەوەی ئێوە لەو شۆێنەیە، كە هەمیشە لە دووی ئەو بیركردنەوەدا وێڵن).
مەسعود: لە تاران . بەغداد, ئەنقەرە.دیمهشق. هەولێر. بێت یەك بونیادی بیركردنەوەی هەیە ئەویش (پاراستنی بەرژەوەندی خێڵی) بەرزانە. نەك پرۆژەی سەربەخۆیی كوردستان.
جەلالیش لەهەر شۆێنێك بێ شوناسنمامەی 1966 پێیە.
میژووی چەند دەوڵەتێكی سەربەخۆ ئەڵمانیا لە كۆتایی سەدەی 18 پیكهاتبوو لە360 هەریم .دوای گەشەكردنی هەستی نەتەوایەتی، ژمارەیان بوو بە 248. سالی 1815 گەیشتە 39 .سالی 1871 گەیشتە 25 دواجار لەسەردەستی بسماركدا بوو بە دەولەتیكی یەگكرتوو.
سوید.. نرویج لەسالی 1905 جیابوونەوە.
ئیرلندا...ئینگلترا جیابوونەوە
بلجیكیا. هولندا سالی 1830 جیابوونەوە
یونان، ئهلبان . بلغاریا.سالی 1820 لە دەوڵەتی عوسمانی جیابوونەوە
مجر .. نمسا جیابوونەوە
فلندا .. روسیا جیابوونەوە
ئیتالیا بە سێ قۆناغ بوو بە دەوڵەت
ئەڵمانیا بە چوار قۆناغ بوو بەدەوڵەت
نۆیترین دەوڵەت: بەراوردێك لە نیوان دەوڵەتی كۆسۆفۆ و نەتەوەی كورددا
لەدوای شەری بولكانەوە تازەترین دەولەت (كۆسۆفۆ)بوو . گەر بەراوردێك لەنیوان گهلی كوردی 40 ملیونی و كۆسۆفوی 2 ملیونی بكەین، مرۆڤ هەست بەشەرم و به سوكایەتیی دەكات، تاوانی ئهم شهرمهزارییهش تەنیا قاچاخچییە سیاسیەكانی كوردن.
وینەی گۆری بەكۆمەڵی كۆسۆفییەكان
كۆسۆڤۆ: لەسالی 1946 بوو بەشێك لە (یۆگۆسڵافیا) لەسەردەمی تیتودا بە پێی دەستوری 1947 كۆسۆفۆ بوو بە ناوچەیەكی (ئۆتۆنۆمی) لەسالی1989سەرۆكی سربیەكان (میلۆسۆفیچ) ئۆتۆنۆمیكەی لێ سەندنەوە. كۆسۆفییەكان بەسەرۆكایەتی نووسەر و مامۆستای زانكۆی (ئیبراهیم رۆگۆڤا) كۆبوونەوە خەباتیكی سیاسی ئاشتیانەیان كرد بۆ سەربەخۆیی. لە 1990ریفراندۆمێكیان كرد بۆ سەربەخۆی وجیابوونەوە لە 1992-مایو-24 ئیبراهیم رۆگۆڤا بەسەرۆك كۆمار هەلبژیردرا .سربیەكان دژی وەستان, گەنجانی كۆسۆفو سوپای رزگاری كۆسۆفیان دروستكرد. 1998 كیشەی كۆسۆفە بەهوی دڕندەیی سربیەكان و كۆمەڵگكوژیەوە، ههروەك ئەنفالی كورد و هەڵهبجەیان لێ بهسهرهات. لە 1999 هیزی ئاسمانی ناتۆ یارمەتی كۆسۆفەكانیان دا میلۆفیفیش هیزەكەی كشانەوە. كۆسۆفۆ لە17-02-2008 سەربەخۆیی راگهیاند. 97 دەوڵهت دانیان بەسەربەخۆیی كۆسۆفدا نا.. ژمارەی دانیشتوانی كۆسۆفۆ 2.100.000 كەسن. ریژەی دراوی ساڵانەیان تەنیا (5 ملیاردە) رووبەری خاكەكەیان10.577كم دووجایە.
كوردستان: 1970 بەعس ئۆتۆنومی دا بەكورد سالی 1975 پەشیمان بووە، خێڵی بارزانی له 1975 ئاشبەتاڵی به کورد کرد .خیڵی بەرزانی هەرەسی هانی، كۆمەڵە دروست بوو .توركیا و ئیران خیڵی بارزانیان زیندوو كردەوە.جەلال كۆمەڵەی كوشت. لە ڕاپەرین و رهوه به کۆمهڵهکهی کورددا، هیزی نیودەولەتی هیلی 36 یان بۆ پاراستنی كورد دروست کرد. سهددام هیزی خۆی كشانەوە. سێ شاری كوردستان کهوته دهست جهلالی و مهلایی (سلێمانی، ههولیر، دهۆک)، ئهو سێ شارهیان تڵان كرد، دوایی شەڕی گۆمرگ و پارهیان ههڵگیرساند، و شكستییان به شەرفی كورد هێنا. دوای 2003 سەرمایە ڕژایە باشورەوە، جەلال و مەسعود بوون بەهاوپەیمان و لهگهڵ یهکدا رێککهوتن. ئهمڕۆ تهنها لە شاری سلیمانیدا زیاد لە (20)ملیاردەری دۆلار هەیە رووبەری خاكی كوردستان .409.650 كیلومەتر دووجایە سەرژمیری بێ ئامیر و نافهڕمی، دهڵێت كورد زیاتره له 40 ملیون مرۆڤ و خاوهنی دەوڵەت نییە.
سەرچاوەكان: 1: ڕۆژنامەی DIE WELT.لاپەڕە 7 .30.03.2004
Der Spiegel 03-04-2002 :2
3: ڕۆڵی سەرماییەی كورد (پیتڕۆڵ)لەتیرۆری ڕژیمەكانی عیراقدا ..جەزا چنگیانی .كوردستان نیت.
4: سەرچاوەی ژمارە 3..
5: ٍس .و.بارون ...(التاریخ الاجتماعی والدینی للیهود) المجلد 2 ً ێ 333
6: Die Israel Lobby... john.J.Marsheimer..shtepen M.Walt
7:
تاقە ڕێگەچارەی گرفتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست تێبینی: مهبهست له ناونیشانی ئهم وتاره (هەزار درۆ و یەك ناماقۆڵیی) ههزار درۆی مهسعود و یهک ناماقوڵیی جهلاله.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست