کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشــبینیەکى دیکەم ڕاست دەرچوو، کورد خەریکە لە جیهاندا ناوى ئەزڕێت!!

Monday, 10/08/2009, 12:00


لە نووســینێکى پێشــوومدا کە لە مانگى مایسى ئەمســاڵدا لە کوردســتان پۆســتى بوێرەوە بڵاَو کراوەتەوە ، پێشــبینیم کردووە کە بە هۆى بەردەوامى مانەوەى دوو حیزبە گەندەڵەکەى کوردســتان لە دەســەڵاتدا ڕۆژ بە ڕۆژ میللەتى کورد ســۆز و بەزەیى کۆمەڵگاى نێو دەوڵەتى لە دەســت ئەدات و کارە خوار و خێچ و دوور لە مرۆڤایەتى یەکانى ئەو دوو حیزبە بنەماڵەییە ناوى کورد لەکەدار ئەکەن و دوورنیە ئەگەر بەو جۆرە بەردەوام بن ئەوا ئەمانخەنە ناو لیســتى ڕەشــەوە و لە هیچ شــوێنێکى جیهاندا جێگاى ڕێز و بە دەنگەوە چوون نابین و بگرە ڕەنگە لە داهاتوودا پەرچە کردارى خراپیش بەرامبەرمان ئەنجام بدەنەوە، لە کاتێکدا میللەتى ئاســایى کورد خۆى لە ژێر حوکمى گەندەڵى و تاکڕەوى ئەو دوو حیزبەدا ئەناڵێنن و لەم بەشــە لە کوردسـتاندا هێندە دزى و فڕ و فێڵ و چەواشــەکاریان لە لایەن ئەو دەســەڵاتەوە بە ســەردا ســەپێنراوە کە میللەت خۆى بێزارە و تا کونە لووتیان پڕ بووە لە تووڕەیى و ناڕەزایى، خەڵکێکى زۆرتر لە جارانى ژێر دەســتەیى و گرانى ســەرى خۆیان هەڵدەگرن بەرەو ووڵاتانى دەرەوە بە چارەنووســێکى نادیارەوە، ئەم خەڵکەى ئێمە کە ناچارى ســەرى پێ هەڵئەگرێ دەچنە ســەر وورگى میللەتانى تر بە تایبەتى ئەوروپا و ئەمەریکا و ئوســترالیا و.........هتد، کە ئەوانەش میللەتانێکن نیزام و یاســا و ڕێســاى بە هێز و پێشــکەوتوویان هەیە و هەموو کاروبارێکیان بە حیســاب و کیتابە و هەروا بە هەڕەمەکى و بێ بەرنامە ناتوانن بەردەوام بن لە قبووڵ کردنى خەڵکانى دەرەوەى خۆیان، بۆیە ئەم بەردەوامى سەرهەڵگرتنە کە ئۆباڵەکەى لە ئەسـتۆى ئەو دوو بنەماڵە فەرمانڕەوایەى کوردسـتاندایە ڕووبەڕووى پاشــەڕۆژێکى نادیار و خراپمان دەکاتەوە، میللەتانى خانەخوێ لێمان دەپرســن بۆچى ئێوە دێنە ســەر وورگى ئێمە لە کاتێکدا ووڵاتى خۆتان کە ئێمە بە خوێنى ڕۆڵەکانى ڕۆژئاوا بۆمان ڕزگارکردوون و بە ســەدان ملیار دۆلارمان ســەرف کرد کە ئێوە لە ژێر دەســتەیى دەرچن و ئیتر ئەوە ووڵاتى خۆتان و ســەروەت و ســامانى بەرفراوان کە خودا پێ ى بە خشــیون کەچى پێچەوانەکەى دەبینین کە هەر کۆڵ بە کۆڵ و ئەم ووڵاتە و ئەو ووڵات ســەرى خۆتان هەڵئەگرن و ئەو هەموو ســەروەت و تەڵایەى خاکى خۆتان بە جێ دەهێڵن، ئەمە وا ئەکا زۆر لە بەر چاوى میللەتان ڕەش بین ، ئەوان نازانن ئێمە لە سەر خاکى خۆمان ژیانمان لێ حەرام کراوە و ئەو هەموو ســەروەت و نەوت و تەڵاو کانزایەى ئەوان ئەزانن لە ووڵاتى ئێمەدا هەیە هەموو لە لایەن دوو بنەماڵەوە دەسـتى بە ســەردا گیراوە و حکومەت بەدەسـت خۆیانەوەیە و بەشــیان کردووە و هیچ یاســایەکیش نیە لە ســەروو ئەوانەوە بێت و پێیان بڵێت ئیتر بەســە تاڵان کردنى موڵک و ســەروەتى ئەم میللەتە و نەفەســێکیش بۆ میللەت بهێڵنەوە با ژیانى ئاســایى خۆى بگوزەرێنێ ، ئەو دوو بنەماڵەیە کارێکیان کردووە میللەتیان لێ بووە بە ســەگ کە نانە ڕەقەیەکى بۆ هەڵدرێت بەســە تا لە قروســکە قروســک بکەوێت، ئەو میللەتانەى ووڵاتان نازانن لەم ووڵاتەى ئێمەدا بێ بەهاترین بوونەوەر مرۆڤە وە هەموو دەرگاکانى ژیانى لێ داخراوە بۆیە ســەرى خۆیان هەڵئەگرن ، ئەوان نازانن خەڵکى هۆشــیار و زانامان هەیە بەڵام دەســەڵاتى گەندەڵ و بنەماڵەیى کوردسـتان دوژمنى زانسـت و خاوەن بەهرەکانن و ناهێڵن دەرکەون تا بە هونەر و بەهرەى خۆیان ژیانى کورد ببەنە پێشــەوە ، بەڵام نەزان و گێلەکانى خۆیانیان کردووە بە پســپۆڕ و زانا بە ســەر خەلًَکەوە بە شــەهادە و خوێندنى تەزویر و دوکتۆرا و ماجیســتەرى لە حیزب و بنەماڵەوە دەرچوو. ئێســتا ســەیر لەوەشــدایە کە بێجگەلە ئەو لێشــاوە ناچارەى خەڵکى کە ســەرى خۆیان بەرە و هەندەران هەڵئەگرن لە تاو ئەو فەزا ناعەدالەتیەى حوکمرانانى کوردسـتان بەرپایان کردووە و بوونەتە بار بە ســەر وورگى میللەتانى پێشــکەوتووەوە ، کە هەروەکوو ووتمان بەمە نیشــانەى گومان و پرســیاریش کەوتۆتە ســەر تەواوى ناوى کورد، بەڵام لەوە خراپتریش کەســانى گەندەڵ و بەرپرس و خاوەن دەســەڵاتى حوکمە خوار و خێچەکەى کورد کە هەر لە زووەوە چوونەتە ســەر وورگى ئەو میللەتانە و ئێســتا هاتوونەتەوە و لە ســایەى فەزاى گەندەڵى و ناعەدالەتى کوردسـتاندا پلەو پایەى ناشــایستەى خۆیان پێدراوە و پارە و ســەروەتى ئەم میللەتە هەڵئەلووشــن بە باى ئەدەن و لەو لاشــەوە پێ یەکیان لە ســەر وورگى میللەتانى ووڵاتانى خانەخوێکانیان ماوە و لەوێش لە ســامان و بودجەى ئەو ووڵاتانە ئەماشــنەوە بە ناوى پەنابەر و لێقەوماو و نەخۆش و شــێت و فەلەج و دەروون نەخۆش و..........کە کارێکى وەها تەنها لە دەســت پیاوانى ئەم ڕژێمە گەندەڵ ونەزانەى کورد دێت، بەڵام وا شــوکور بۆ خوا مەلەفى ئەو تاڵانیەى لە وڵاتانى دەرەوەش ئەنجامیان داوە وا خەریکە لە ســەرتاســەرى ئەوروپادا لە میدیاکانیانەوە پەردەى لە ســەر دائەماڵرێت و ئەخرێتە بەردەمى جیهان بە تایبەتى لە ووڵاتانى (دانیمارک، ئەڵمانیا،هۆڵەندا، بەریتانیا) ، بەڵام ئەرکى تاکى زوڵم لێکرا و ســەرهەڵگرتووى کوردە لە و ووڵاتانەدا کە کەمپین پێک بهێنن و بکەونە دایەلۆگى جدیەوە لە گەڵ میللەتانى ئەو ووڵاتانەدا و بۆیان ڕوون بکەنەوە کە ســەرتاپاى میللەتى کورد بەرپرســیار نیە لەو کارى چەتەگەریە (قەرســەنە Pyrite) کە پیاوانى بەنا و پلەو پایەدارى دەســەڵاتى کوردى لە هەندەران ئەنجامیان داوە و ســەرەڕاى تاڵان و دزى و مووچەى موفتى کوردسـتانیان دەســت لە گیرفانى میللەتانى دەرەوەش هەڵناگرن. تکایە تێیان بگەیەنن کە میللەتى ژێر دەســتەى ئەو دەســەڵاتە گەندەڵەى کورد خۆشــیان هەمان کێشــەیان لە گەڵ ئەو گەندەڵکارانەدا هەیە و هۆکارى ســەرهەڵگرتنى خۆتانیان بۆ ڕوون بکەنەوە کە هەر لە بەر هەمان هۆیە کە بواریان بۆ کەس نەهێشــتۆتەوە و ســامانى میللەتیان تاڵان کردووە بۆخۆیان، پێیان بڵێن ئێوەش ئێســتا بۆتان ڕوون بۆتەوە کە دەســتى قۆرخکارى و پاوانکارى دەســەڵاتى کوردى گەیشــتۆتە ووڵاتانى ئەوانیش ، بە باشــى تێیان بگەیەنن کە میللەتى چەوســاوەى کورد بەدەرە لەوانە و ئەوانە تاقم و باندى ســەر بە دەســەڵاتى دوو حیزبى بنەماڵەیى کوردســتانن و میللەتى کورد زۆر دەمێکە هاوارى خۆى گەیانۆتە ئێوە بەڵام تا خۆتان بەڵگەى گەندەڵکاریتان لە ووڵاتانى خۆتاندا نەدۆزیەوە گوێتان لە ئێمە نەگرت، تکایە ئەو قوڕاوەى ئەم حکومەتە گەندەڵەى کوردســتان بۆ میللەتى کوردى گرتۆتەوە کە خەریکە ناومان لە هەندەران و جیهاندا لەکەدار ئەبێت و بە میللەتێکى فێڵاوى و قۆڵبڕ و تاڵانچى ئەماندەنە قەڵەم ئێوەى کوردى ســەرهەڵگرتوانى ووڵاتان ڕایگەیەنن کە ئەوە هەر پیاوانى مشــەخۆر و نەفامى دەســەڵاتى کوردیە وەک چۆن باکیان بە تاڵان کردن و بەهەدەر دانى ســامانى میللەتى کورد نیە هەر ئەوانەشــن ڕێگا بە خۆیان ئەدەن دەســت بۆ ســامان و بودجەى ووڵاتانى دیکەش بەرن و لەوێش ســۆشــیال و خانە نشــینى وەرگرن و پێ یەکیشــیان لە کوردســتان بێت و بە چەندەها مووچەى جۆرا و جۆر و تاڵانى و ماشـینەوەى پارەى میللەت داناکەون، ئێوەى کوردانى دەرەوە هەوڵ بدەن لەم کێشــەیەدا ڕۆڵى خۆتان ببینن و ئەو حکومەتە گەندەڵەى کوردســتان ڕیســوا بکەن و ڕاى بگەیەنن کە میللەتى چەوسـاوەى کورد بێ بەریە لەو کارانە و داوا بکەن کە لە ســەر ئەو کارە شــەرمەزاریە حکوومەت و ســەرانى کوردســتان دادگایى بکرێن چونکە ئەوان بەرپرســن لە دانانى ئەو کەســە گەندەڵانە لە حکومەتە ســەقەتەکەى کوردســتاندا کە لە هەردوو لا ئەخۆن ، وەبگرە ئەوانە هەموو نزیکان و خزمان و گوێ بە فەرمانى ســەران و بنەماڵە حوکمڕانەکانى کوردســتان خۆیانن و تاکى ئاســایى میللەتى کورد بە دوورن لە و کارە قێزەونانەوە، تکایە دووبارە داوا ئەکەمەوە ئەى کوردانى ســەر هەڵگرتووى ئەم نیشــتمانە ئێوەش دەنگتان بخەنە پاڵ دەنگى ناڕەزایى میللەتانى هەندەران و جەخت لە سەر بە دادگایى گەیاندنى ســەران و دەســەڵاتى کورد بکەنەوە کە لیتەى گەندەڵى و ڕاوو و ڕووتیان گەیشــتۆتە ووڵاتە خاوەن شــارستانیە ئاست بەرزەکانیش .

ســـەرفراز
ســلێمانى 8/8/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە