كۆسرەت و بەرهەم كاندیدەكانی سەركردایەتی و ئەنجومەن كەمدەكەنەوە
Tuesday, 08/06/2010, 12:00
هەرچەندە ناتوانم ئاوا بەخێرای 7 رۆژی كۆنگرە هەڵسەنگێنم، چونكە هەر رۆژێكی ئەو كۆنگرەیەی میحنەتێك بوو بۆ خۆی كە گوێم لەو رەئانە دەبوو، تەنیا هاوارمان ئەوەی بوو كە ئەمانە جێكەنەوەو بیكەنە بەرنامەی كارەوە نەك هەر حیبری سەر كاغەز بێ.
لێرەدا چەند دێڕێكی رۆژانی كۆنگرە كە بونەتە شوێنی تێبینیم دەیانوسم، تا هاووڵاتیان لەوەی بگەن كە هێشتا یەكێتی شەفاف نیەو زانیاری لەخەڵك دەشارێتەوە.
یەكەم: كاری لیژنەكان زۆر بەخێرایی تێپەڕ دەكران و باڵی جەلال لەنێو لیژنەكاندا ئەوەی دەیانویست بیچەسپێنن و بەدڵ خۆیان بێت دەیان چەسپاند بۆیە هەر پێشنیازێك لەلایەن ئەو گەنجە ریفۆرمیستانەوە پێشكەش بكرایە ئەوا هەر زوو سەركوت دەكراو لەنێو لیژنەكەدا جێی نەدەبوەوە تەنانەت لەكاتی پەسەندكردنی راپۆرتەكانیش دا لەحزە بەلەحزە كارەكان خراپتر دەبون و نائومێدی باڵ بەسەر ئەوانەدا دەكێشا كە خۆیان بەلای جەلال و كۆسرەت و بەرهەمدا نەشكاندۆتەوە.
دووەم: لەكاتی پشووەكان و لەشەوان دا كەم كاندید هەن نەگەڕێن و سەر نەكەن بەكۆشی ئەندامانی سەركردایەتی پێشوو ئەوانیش نەیانگەیەنە لای كۆسرەت و بەرهەم و هێرۆی ژنی جەلال، هەر ئەمەیشە وایكردیە كە ژمارەی ئەوانە كەمن كە لەناو كۆنگرەدابوون و خۆیان كاندید كردووە و سەر بەباڵی جەلال و كۆسرەت و بەرهەم نەبوون هەم كەمن و هەم چانسی دەرچون یان كەمە تەنانەت لەنێو باڵەكەی جەلال یش دا هەریەك لە هێرۆی ژنی جەلال و مەلا بەختیار كار بۆ خۆی دەكات.
سێ هەم: ئەو ئەندامانەی بەتەزكیە هاتبونە ناو كۆنگرەو بەتایبەتیش ئەوانەی كە لەهەڵبژاردنەكان دەرنەچوون و دواتر وەك چاودێر دانران گەورەترین كێشەی كۆنگرە بوو تەنانەت یەكێك لەو كەسانەی كە خەڵكی شكاند لەنێو كۆنگرەدا، فواد مەعسوم بوو، كە لەكاتی دانانی مونەسیقی لیژنەكاندا نەیهێشت لەوێ بن و كردنیە دەرەوە، هەرچەندە بەشی هەرە زۆری ئەو چاودێرانە سەر بەباڵی جەلال بوون، بەپاڵپشتی بەرهەم كە ستافی حكومەت بوون و دواتر بەزۆرینەی دەنگ كرانە ئەندامی كۆنگرە.
چوارەم: جگە لەستافی حكومی بەرپرسەكان زۆریان حیمایەو كەسوكاریان رژاندبووە ناو كۆنگرەوە بۆ نمونە مەلا بەختیار هەموو ستافی ئیداری و رۆژنامەی چاودێری كردبوە ئەندام، جگە لەو هەموو ئەندامە تەزویرەی لەكاتی هەڵبژادنی رێكخراوەكان بەتەزویر هاتنە ناوەوە، یاخود شەخسێكی وەك سەعدی پیرە زیاد لە10 حیمایەو سكرتێر و سكرتاریەت و بەردەستی دوای خۆی خستبوو تا لەكۆنگرە لەقازانجی جەلال بشكێتەوە، حامیدی حاجی غالی زیاد لە 02 كەسی لە خزم و عەشیرەت و كەسی خۆی لەگەڵ هێنابوو.
پێنجەم: ئەو گیانە ئیسلاحیەی نێو كۆنگرە سات بەسات لەناو دەبرێت و لەلایەن باڵی جەلالەوە بەرتەسك دەبێتەوە بۆئەوەی تووشی داهێزرانی فیكری ببن و وردە وردە پاشەكشە بكەن لەو ركابەرێتیەی كە گرتویانەتە بەر بۆ نموونە لەكاتی ئەو پێشنیازانەی كە دەخرانە بەر دەم كۆنگرە ئەندامێك داوای كرد كە یەكێتی پێویستە سێ ساڵ جارێك كۆنگرە ببەسترێ، ئەوە پەسەند كرا بەڵام یەكێكی تر باسی لەوە كرد خۆ لەكۆنگرەی دوەمیشدا ئەوە تەسبیت كرا و جێبەجێنەكرا بۆیە باشتری شت بۆ ئەوە نەمانی شەرعیەتی سەركردایەتیە لەكاتی نەبەستنی كۆنگرە.
شەشەم: ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ماوە بەسەرچوو هەر شەوی دەعوەتی كۆمەڵێ لەو كاندیدە نوێ یانە دەكەن كە خۆیان كاندید كردووە، هەندێكیان هێندە نەفسیەتیان نزمە پێیانوایە ئەگەر ئەو سەركردانە نەبێ ئەوا بەختی دەرچونیان نی یە.
حەوتەم: هەرچەندە لەسێ هەم رۆژی كۆنگرە بەرنامە وابو كەیەكسەر دەست كرێت بە كاری لیژنەكان و هەر لیژنەو شوێنێ دابنێ بۆ مناقەشە بەڵام لەناكاو بەرهەم ساڵح هاتە سەر شانۆ وتارێكی پێشكەش كرد بێ ئەوەی لەبەرنامەی كۆنگرە دا بێ، ئەو وتارە 35 خولەك یە، كۆسرەت رەسوڵی تەنگەتاو كرد هەر بەدوایدا داوای كرد كە وتارێك پێشكەش بكات لەوتارەكەیدا داوای كرد كە بزوتنەوەی گۆڕان بگەڕێنەوە ناو یەكێتی لەكاتێكدا رۆژێ پێشتر جەلال لەفەقەرەیەكی وتارەكەیدا تۆمەتی ئەوەی خستە پاڵ گۆڕان كە ویستویانە یەكێتی لەناوبەرن سەركەوتوو نەبون و ئێستا هاوكاری میدیای ئەهلی و كوردستانپۆست دەكەن بۆ دژایەتی یەكێتی، جگە لەوەی كۆسرەت بەشان و باڵای جەلال دا هەڵیدا، ئەم دوو وتارە دژ بەیەكە وایكرد دوانێوەڕۆی هەمان رۆژ جەلال و بەرهەم و كۆسرەت كۆببنەوە و داوا لەكۆسرەت بكەن كە پێویستە گیانی تەبایی نێو ریزەكانی یەكێتی پارێزراو بێت بۆ ئەوەش پێویستە ژمارەی كاندیدەكانی هەولێر كەمكەینەوە و جەلال ئەو ئەركەشی سپاردبوو بەو و دەستپێشخەر بێت، شەوی 4-6 كۆسرەت دەعوەتێكی فراوانی بۆ هەولێریەكان رێكخست و بە ئاشكرا داوای لێكردبوون كە پێویستە ژمارەیەكیان خۆیان لەكاندید كردن بكشێننەوە بۆ ئەوەی وەك هەڵبژاردنی عیراق نەبێ و دەنگەكانە پەرتەوازە بن، لەوێدا كاندیدێكی هەولێری راشكاوانە دەڵێت: (ئەرێ كاك كۆسرەت لۆ بە مام جەلالی نارێیت تا كوڕەكەیی و ژنەكەی خۆیان بكشێننەوە، خۆ نیوەی كەسو كارەی خۆیان كاندید كردییە)، ئەویش بەدەم پێكەنینەوە دەڵێت: جا ئەوە جەنابی مام جەلالە خۆتان نایناسن هەر دەبێ قسە قسەی خۆی بێت ئەگینا جگە لەهێرۆ خان، من پێم باش نیە كەسی تری مام جەلال خۆی كاندید بكا.
هەر ئێوارەیەك دوای ئەوە بەرهەم ئەحمەد ساڵح كۆبونەوەیەك بە كاندیدە سلێمانیەكان دەكات و داوایان لێدەكات كە هەندێكیان خۆیان بكشێننەوە، كاندیدێك هێندە بە جەریئانە روویان تێدەكات و دەڵێت ئەرێ مام جەلال بەژنەكەی رازی نەبووە ژن خوشك و كوڕو زاواو ئامۆزاوخاڵۆزاكەشی كاندید كردووە بۆ ئەوانەی ناكشێنەوە ئێمە بۆ بكێشینەوە، بەرهەم ئەحمەد ساڵح زۆر سادەو ساكار دەڵێت راستە، ئەو خراپە.
هەشتەم: دوانیوەڕۆی 6-6 دوای ئەوەی جەلال قەناعەت بە قوباد و شانازی پوری قوباد و خوشكی هێرۆ دەكات كە بكشێتەوە، دەیكەنە دەستكەوت بۆ بنەماڵەی جەلال و وەك ئاگاداری پەخشی دەكەن بەتایبەتی قوباد ی كوڕی جەلال، هەر بۆیە جەلال داوا دەكات كە كۆبوونەوەیەك لەنێوان خۆی و كۆسرەت و بەرهەم دا بكرێت، لەو كۆبونوەیدا بگەنە شێوازێك ناكرێت نزیكەی 250كاندید خۆی مرەشەح بكات بۆ جێگەی 35 سەركردایەتی لەو كۆبوونەوەیەدا جەلال وتویەتی، باشە دەكرێت من ئێوە بخەمە منافەسەی هەڵبژاردنەوە یان فواد مەعسوم و یان عومەر فەتاح یان ئەرسەلان بایز و سەعدی پیرەو عەدنان موفتی، هەر بۆ خۆمان جوان نی یە وەك قیادیە كۆنەكان دەرنەچینەوە بۆیە پێم باشە قەناعەت بەزۆر لەنزیكەكانتان بكەن دەست بكێشنەوە و بەئیمتیازی تر رازیان بكەن، یان ئەوانەی تازە هاتون ئۆتۆمبێلیان بۆ بكڕت پارەیان بدەنێ ، گرنگ رازیان كەن، یان زۆر لەوانەی كە خۆیان مرەشەح كردووە مەسئولیەتی تریان هەیە، هەر لەوێدا وەك دەستكەوتێكی گەورە بێت دەڵێت : ئەوەتا قەناعەتم بە قوباد و شاناز كردوە كە بكشێنەوە و بەقسەیان كردووم.
رۆژی 7-6 بەهەمان شێوە جەلال كۆبونەوەی كردووە لەگەڵ كۆسرەت و بەرهەم كە هەر یەكێكیان ژمارەیەك كاندید ئینسیحاب پێ بكەن كە بەهەرسێكیان نزیكەی 100 كاندید بێت لە سەركردایەتی و 200كاندید لەئەنجومەنی ناوەند.
نۆیەم: لەنێو ئەندامانی كۆنگرە باس لەدوو بڕیاری گرنگ دەكەن كە هەموو ئەندامانی كۆنگرە پێشبینی ئەوە دەكەن دوو بڕەكەیارەكە ئەوە بێت، یەكەمیان بڕیاری زیادكردنی ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی بێت لە 35ەوە بۆ 55 و ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەن لە80كاندیدەوە بۆ زیاتر لە100 ئەندام.
دووەم بڕیار بردنی هەریەك لە كۆسرەت و بەرهەم و ژمارەیەك ئەندامانی پێشووی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی بۆ سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەند بەتەزكیەی جەلال، چونكە لەكاتی زیادكردنی ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەند ئەو ژمارە زیادەیە كە جەلال خۆی پڕیدەكاتەوە، یەك لەو سەركردانەی گەورەترین بەختی هەیە بۆ ئەنجومەنی ناوەند فواد مەعسومە تا بكرێتە سەرۆكی ئەنجومەنی ناوەند.
دەیەم: كە دوا خاڵی قسەكردنی من ئەوەیە هێندەی جەلال و كۆسرەت و بەرهەم سەرقاڵی دەرچوونی كاندیدەكانیانن هێندە ئاگایان لە ئایندەی یەكێتی نییە و بەلایانەوە مەبەست نییە كە كۆنگرە چ بڕبارێك دەدات و ئەو بڕیارانە چۆن جێ بەجێ بكرێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست