کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لەدواى هۆرجۆن خانمى یەكەم كی تر بانكهیشت دەكەى بۆ سلیمانى

Saturday, 16/06/2012, 12:00


كاتى قایمقامى هەلەبجەم بینى لە پیشوازى كەسایەتى درامایەكدا كەمن خۆم تەنها نیوەی حلقەیەكیم سەیركرد ئەوەى تریش لە سەرزارى هاوریكانمەوە پیم ناسینرا هۆرجۆن كى بووە ,سەرم سورما ئاخۆ جەنابى قایماقام بوچى لە پیشوازى هۆرجۆندائاخۆ ئەو زاتە بەراستى هۆرجۆنى لى بووە بە پزیشك بەركەتووانى كیمیا بارانى هەلەبجەی پى نیشان ئەدات تا چارەسەریان بكات یان هۆرجۆن پزیشكى باش دەناسیت و وەكو كاریكى خیرخۆازاى هاوكارى تووشبوانى كیمایا باران ئەكات ؟ یان وەعد و بەلینى لەو ئەكتەرە وەرگرتووە كە رۆیشتەوە بۆ كۆریا زامى هەلەبجە بكاتە درامایەك ...
كۆیلایەتى بۆ ئەم بانگهیشتەى هیرۆ هەر گۆران ئەدهەمى نە گرتۆتەوە ئەوەتا وەزیرى تەندروستى دیتە سەرخەت لە دیمانەیەكى ئاوینە ئەلیت به‌منداڵی‌ زۆر له‌(سه‌درییه‌ سپیه‌كان)‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هه‌ندێ‌ له‌پزیشكه‌كان ترساوه‌، بۆیه‌ ئێستا كه‌ باڵاترین پله‌ی‌ ئیداری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌یه‌‌و بۆته‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌، حه‌ز به‌وه‌ ده‌كات هه‌موو پزیشكه‌كانی‌ كوردستان، به‌چه‌شنی‌ پزیشكه‌كه‌ی‌ زنجیره‌ درامای كۆری‌ (پزیشكی‌ ئه‌فسانه‌ی‌ هۆرجۆن) مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كانیاندا بكه‌ن.) ئیتر بو لۆمەى خەلكى ئاسایى بكەین ئەوە وەزیرى تەندروستیش ئەو ئەكتەرەى لى بووە بە دكتۆریكى نمونەیى كەمن لەو قەناعەتەدام جەنابى وەزیر تایتلى ئەو ئەو درامایەى نەبینوە تەنها ئەمە خەست كردنەوە ماستاوە بو هیرو كە هاوكارى بوو لەگەیاندنى بە پۆستى وەزیرى تەندروستى ....
من بیم سەیرە هیرۆى خانمى بەناو یەكەمى عیراق ئەوا دەكات بۆ ئەم ئەكتەرە لەكاتیكدا من دلنیام ئەكەر خاتوو هیرۆ بەشەخێى خۆى بچیتە كۆریا بە رۆبعى ئەوەى بۆناكەن كە ئەمان بۆ ئەكتەریكى ئەكەن چ جاى كەسایەتیەكى سیاسى ...
خانمى یەكەمى عیراق جلى كوردى وەكو دیارى ئەداتە ئەم ئەكتەرە گوایا كلتورى كوردەواى دەباریزیت لەبەرامبەریشدا ئەم ئەكتەرە جل و بەرگى میللى كۆرى ئەدات بەم خانمە من زور پیم ئاساییە كە بەیانى بازارەكانى كوردستان جمەى دیت لەم جل و بەرگە و منالانمان ئاشنا دەكەن بە جل و بەرگى كۆرى دكتور هۆرجۆن هەروەك چۆن ماوەیەك بەرلە ئیستا دراماى دۆنكى نمایش كرا لە كەنالى كوردسات رۆژانە كە دەچوومە دەرەوە ئەو هەموو منالە كوردەم ئەبینى بە جل و بەرگى كۆرییەوە بەلام ئاخۆ ئەم ئەكتەرە كەرۆیشتەوە وەكو وەفایەك بەرامبەر ئەم پیشوازییە جل وبەرگى كوردى لە كۆریا بلاو ئەكاتەوە و منالانى كۆرى ئەبینین جلى كوردییان لەبەردا بیت ؟!
خانمى یەكەم ئیوە لەناو خۆدا بەشدارى كال بوونەوە كلتورى كوردى ئەكەن ئەوەتا ماوەیەك بەر لە ئیستا ئەو هەوالەم خویندەوە كە كومەلیك خویندكار لەسەر پۆشینى جل و بەرگى كوردى سزا دراون....ئیتر هۆرجون چۆن ئەتوانى ریز لە جل وبەرگەكەت بگرى كە تۆ لەسەر پۆشینى سزاى خویندكاران ئەدەى؟
لەلایەكى ترەوە رۆژنامەنوسان گلەیى ئەكەن كە لەلایەن پاسەوانانى هۆرجۆن سوكایەتیان پیكراوە كاتیك كەویستویانە روومالى سیمیناریك بكەن كە هۆرجونى بۆ بانگهیشت كراوە بۆیە رۆژنامەنوسان نیگەرانن ...كاكى رۆژنامەنوس بەناو میدیاى ئەهلى ئاوینە بۆ نیگەرانى ئاخۆ تۆ بۆ روومالى چى چوویتە ئەو سیمینارە؟ بەهەزاران بابەتى گەندەلى و ناعەدالەتى و بوودجەو خەمى خەلكت خستۆتە لاوە چوویت بۆلاى دكتور هۆرجۆن ؟؟ تۆى رۆژنامەنوس نەتبرسى بۆچى هۆرجۆن پاسەوانى هەیە ئایا بارى ئەمنى سلیمانى بەو جۆرەیە ژیانى هۆرجۆن لە مەترسیدا بیت یان هۆرجۆن كەسایەتیەكى هیندە گرنگە خەلكى هەبیت بیەویت لەناوبەریت یان ئەمەش دەرگایەكە بۆ كەندەلى تا بەهۆیەوە بارەى زیاترى لى بخۆن ...بۆ هۆرجۆن لە وولاتەكەى خۆیدا چەند پاسەوانى هەیە وا لیرە ئەمیشتان فیرى پاسەوان و ئۆتومبیلى گرانبەها كرد؟
...دەبرسم لەو پەیامنیرە بۆ ئەو سوكایەتیە قبول ئەكەى ئەوە بۆ نەچوویت بۆ روومال كردنى ئەو سەگانەى نچیر بەبیانووى بارى ئەمنى و ترسى تەقینەوە بەردایە رووفاتى ئەنفال خۆئەگەر لەوى سوكایەتیان پی بكردیاتایە زۆر باشتر بوو لەوەى لەسەر هۆرجۆنى دكتۆر سوكایەتیت بى بكەن.
تەنها پرسیارى من ئەوەیە لەخانمى یەكەمى گالبانى لەدواى هۆرجۆن كى تر بانگهیشت ئەكەى ئەو كەندەلیەى نچیر ووتى كلتورى كوردەوارییە بیى ئەناسینیت بەلام گەندەلى وەكو كلتورى كوردەوارى نا وەكلتورى هەردووبنەمالە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە