ئیستراتیجیتی ئیران لە نیوان رۆحانی و شاەدا
Tuesday, 18/06/2013, 12:00
1626 بینراوە
گەشەپیدەدانی پرۆسیسی دیموكرایتی لە كۆمەڵگا دیموكراسیەكاندا لەهوشیاری نەتەوییەوەیە .
لەمانگی رِابووردا تەمەنی دیموكراتی لە ئەوروپادا گەیشتە 150 ساڵ.
پیش 150 ساڵ لە ئەنجامی خەباتی چینایەتی و هوشیاری بزوتنەوەی نیشتمانی ئەڵمانیەكان یەكەم ریكخراوی سیاسی پارت دروستبوو (سوسیال دیموكرات).لە دوای ئەم دیرۆكەوە پرسیاری ئازادی و دیموكراسی لەبوارەكانی گرفتی چینایەتی وبەرهەمهیان و یەكسانی نیوان نیر و می و راڤەكردن لەسەر كاتی كار بیمەی بێكاری و مافە بووبە كرۆكی بزوتنەوەیەكی سەرجەمی تەواویی نەتەوەی ئەڵمانی. ئەو دیموكراتیەی ئیستا لە جیهاندا پەیرەوی دەكری لەو قوتابخانە وخەباتە چینایەتیەوە پەرش بوو، بەڵام پرسیار دیموكراتی لە رۆژهەڵاتی نیوەراستدا لەو ساتەوە دەستی پێكرد كە بلۆكی سور هەرەسی هانی.
دیموكراتی پیش ئەوەی پرۆسیسێكی سیاسی بی پرۆسیسكی رۆشنبیریە
هەلبژاردن و دابینكردنی سیستەمی دیموكراتی كاتیك رەوتی خۆی بە راستی دەگری كە ئاستی هوشیاری تاكی كۆمەڵ پاریزگاری و داخوازی دیموكراتی بی. كۆمەڵگایەكیش ناتوانی بگاتە بە دەسەڵاتیكی دیموكراتی كە ئەو وڵاتە خاوەن دەستوریك نەبی ببیتە پاڵپشتی مافە مرۆیەكان .ئالیرەوە دیموكراتی جیهانی ئیسلامی دەخریتە ژیر پریسارەوە. هەر لەم رۆانگایەشەوە هەڵبژاردنەكانی ئیران و توركیا پیویستە راڤەیەكی چری لەسەر بكریت . لە رۆژهەڵاتی نیوەراستدا تەنیا دەتوانری ئیران و توركیا وئیسرایل بە پیی سیستەمی خۆیان هەربژاردن دەكەن لی جیاوازی لە نیوان ئیسرائیل و ئیران وتوركیا لەودایە كە خاوەنی دوو سترۆكتوری رۆشنبیری سیاسی جودان .
ئەوی ئەركی ئەم وتارەیە هەڵبژاردنەكەی روحانی و گۆرانكاریەكانی رۆژهەڵاتی نیوەراست وكیشە سوریا و رۆڵی ئیران لە پارسەنگی زلهیزەكانی جیهاندا. ئیرانی میژوویەكی قوڵی لە سیاسەت و دەوڵەتدا هەیە. ئیران دەوڵەتیكی نەتەوەی تاقانەی فارسییە (یانی هاووڵاتیانی تری نا فارس وەك فارس مافی سیاسی و مرۆیان) نیە لەم پەنجەریەوە دەبی بروانیەن قوناغەكانی ئیستراتیجیتی ئەم ووڵاتە .
ئەوەی گرنگ بی ئەوەی دوای نەمانی دووجمسەری جیهانی (ئەمەركی و سوڤیتی) چەند جەمسەریكی تر بوون بە خاوەنی پرسیارو بەرژەوەندی لە كیشەكانی جیهاندا . ئیران یەكیە لەو هیزانەی ناوچەكە بە ئاسنی وەك ووڵاتانی عەرەب یان ئیسلامی تر ملكەچی سیاسەتی كەرتە سیاسەی جهانیەكان نابیت بەڵكو وەك كەرتیك یان هیزیكی جیهانی لە ناوچەكەدا سیناریو و ئیستراتیجیتی سیاسی خۆی هەیە. زۆرهوشیارن لەبازیكردن بە كیشەكانەوە چ سیاسەتی پیترۆلی بی یان ئیسلامی یان هیزی ئەتومی . توژیرەوەی سیاسی پیویستە راستگۆ بیت راستی دوژمن و دۆست وخودی خۆشی بەراستی بنوسی.
ئەوەی حكومی ئیران دەكات تەنیا رووی تاقە سیاسیەك نیە بەڵكو (كۆری پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەی) لەسەرۆك كۆمارەوە تا بچوكترین كەس ئەگەر سەرپیچی بەرژەوەندی فارسی بكات ناتوانی لە پۆستەكەی بیمنیتەوە لەم روانگایەوە گۆرینی احمد نجات بە رۆحانی هیچ لە ئیسراتیجیتی ئیران لە ئاست جهان و ناوچەك و عیراق و كورد ناگۆری .
دوای هەلبژاردنی رۆحانی رۆژنامەنوسیكی هاوری عەرەب تەلەفونی بۆكردم چون ئەم گۆرانكاریە لەئیراندا دەخوینیتەوە . ئایا روحانی روویەكی میانرەوانە دەتوای سیناروی سوریا بگۆری .
ووتم: لەئیراندا یەك شت پیرۆزە ئەویش (بەرژەوەندی نەتەوەی فارس) گەر بروانیە میژووی سیاسی ئیران لە سفیەوە بۆ قاچاری بۆ شاهنشایی . بۆ كۆماری ئیسلامی . بۆ سەرۆك بنی سدر . بۆ سیاسەتی كۆمونیستە ئیرانیەكان (منسور حكمت) بۆ كۆمەڵە بۆ مجاهدین خلق بۆ حزبی تودە بۆ دیموكراترین ومۆدیرنترین سیاسی ئیرانی محمد مسدق . ئەمانەبەیەك شیر گۆشكراون ئەویش شیری مەمكی نەتەوەی فارسە . بەرامبەر پرسی نەتەوەكانی تری نیو ئیران یەك وەڵامیان هەیە.
ئەو ووڵاتە لەسەر ئەوهیڵە سیاسەتدەكەن كە پیویستەبیكەن. ئەوی ئیستا كۆماری ئیسلامی لە سوریا و باشوری كوردستان و وڵاتانی عەرەبی و كەنداوی عەرەبی . پاكستان و ئەفغانستان دەیكات . هەمان سیاسەتی (محمد رەزا شا) یە.
پیش ئەوەی شا بڕوخێت ووتی
لەهەر شوینیك هیزیك دوژمان بی دژی دەبین . ئەمەش نەریتی هەموو ووڵاتانی جیهانە .ئەگەر لە سنوری ووڵاتەكەم بزوتنەوەیەك هەبی ترسی بۆ ئاشایشی ئیمە هەبی دژی دەوستینەوە . لەدوای 1958 هەراكەی مەلا مستەفای دروستكرد ترسی لە قاسم و دیموكراتی بوونی سیستەمی عیراق هەبوو . شا هیزی سەربازی نارد بۆ عمان و بۆ سەركوتكردنی بزوتنەوەكە چونكە لەوەترسا ئەو بزوتنەوەیە سەركەوتن بەدەستبهینی گەروی (هورمز) لە روی ئابوری ئیران تەسك بكاتەوە ووتی رۆژانە ئیمە 120 میلوین پیترۆل بە گەروی هورمزدا دەنیرن بۆ بازارەكاانی جیهان چۆن دەهیڵم بزوتنەوەیەك لە عمان هەبی وبەرژەوەندی ئیران بخاتەژیر مەترسیەوە. ووتی بەڵی هیزی ئاسمانی ئیرانی هیندە بەهیزدەكەم تا بگاتە یابان، بیدەنگ نابم لە گرفتی پاكستان و هند . نایەلم پاكستان پارچە پارچە بكری . بازاری هندستان پردەكەم لە پیشەسازی ئیرانی . ئیمە خاوەن سامانیكی گرنگین ریگەنادەم ووڵاتانی پیشەسازی بە ئارەزووی خویان لەسەر پیترۆلی ئیمە بژین ودواجار چەند بیركی بەتەڵمان بۆ بەجی بهیڵن. دوای ئەمانە وەزیری خزینەی ئەمەریكی (ولیم سیمون) لە سەردەمی (نیكسون) دا . ووتی ئەم پیاوە پیوستە لا ببری . چونكە بەرژەوەی ئیمەی خستە ژیر پرسیارەوە.
بەرنامەی ئۆتۆمی ئیرانی لەسەر دەمی شادا دروستبوو بە نرخی 70 بلیون دۆلار. ووتی نابی ئیران لە ناوچەكەدا بی هیزی ئەتۆمی بی . ئیستا بەرنامەی ئۆتۆمی ئیرانی لەسەردەمی شا پیشكەوتترە. زۆر لە ویستە سیاسیەكانی شا ئیستا كۆماری ئیسلامی دریژەی پیدەدەن.
كۆماری ئیسلامی دەستی خستۆتە عمانەوە . (وەك شا)
كۆماری ئیسلامی دەستی خستۆتە سوریاوە (وەك شا لە عیراق و باشوری كوردستان
شا لەریگەی كوردەوە رژیمەكانی عیراقی داوەشان . ئیستا هەمان شیوە نەك كوردستان . عیراق بۆتە (عیراقستان) یانی پاریزگاریكی ئیرانی . لەجیاتی مالكی دەسەڵاتی هەبی (سیستانی) هەمو بریاریك دەدات.
لەباشوری كوردستان كەس دەسەلاتی بەهیزی نیە كە بتوانی بەرامبەر بە (ئاغای سلیمانی) بوەستی .
سەردەمی شا دەسەڵاتی باشور بە دەست (ئاغای عیسی) یەو بوو .
ئیران نیوەی لوبنانی داگیر كردوە سوپایەكی دروستكردوە(حزب الله) ئیستا حكومەتیكی لە نیو حكومەتی لوبنان دا هەیە. خواروی لوبنان وەك (استان) یكی ئیرانیە . جیاوازییەكە تەنیا لەوەدایە ئەوان ئازادن بە زمانی عەرەبی بخوین.
ئیسرائیل (شیخ یاسینی و حماسی) دروستكرد . ئیستا خاوەنكەی ئیرانە .
حزبی دیموكراسی كوردستان (رۆژهەڵات) لەباشوردا ملی كراسەكانیان چڵك ناگری و سەرۆكەكەیان مانگی 5000 دۆلار لەئیران یان بەدەستی دووە لەئیران وەر دەگری .
مجاهدین خلق لەژیر رەحەمەتی مالك یدایەوە مالكیش لەژیر رەحمەتی ئیراندا .
حزب (الدعوە) ی مالكی (سافاكی) شا لە ریگەی باقر سدرەوە دروستیكرد . ئیستا حزبی دعوە حكومی عیراق دەكات یانی شا دروستیكرد و كۆماری ئیسلامی كەلیكی لیوەر گرت . سیستانی، مقتدا سدر . حكیم گشت شیعەكانی عیراق ملكەچی سیاسەت و راویژ و ئەمری ئیرانن .
ئەو وینەیەی سەرەوە لە سبەی وەرگیراوە . سوپاس
ئیران پەلی كیشا بۆ خواری ئەمەریكا و بلكان و قوڵای ئەفەریقا و روسیا و سنگی چین . ئەمانە راسیتن بۆیە ئیستا سیاسەتی ئیران لە رۆژهەڵاتی نیوەراستدا لەلایەن ئەمەریكا و ئەوروپا و روسیا و چینە قورسای پیدراوە. فرنسا وبەریتانیا هەفتەی رابوردوو بریاریاندا بەچەك یارمەتی یاخیبووەكانی وسوریا بدەن، ئیران بریاریدا چەك و سەرباز بنیری. ئەوروپیەكان داوای پیكەوكاركردن لەگەل ئیران لەسەر كیشەی سوریا دەكەن ئیران واز لە ئیسترایجیتی خۆی ناهینی. ئیران بەشیكە لەو هیزانەی بەرژەوەندی خۆی لەكیشەكاندا وون ناكات .
1500 ساڵ لەمەوبەر ئیران ئیسلامی قاشكرد. 90% ئیسلام جیهان سونەیە . 10% شیعەیە. هیزی سیاسیی ئەم 10% زۆر زۆرترە لە هیزی 90% .
ئەم هەموو قورساییە لە یەك سەرچاوەی هیزەوە وەر گیراوە ئەویش (بەرژەوندی نەتەوەییە)
ئیران تەنیا فەرش بەرهەمناهینی بەلكو سیاسەتیكی هوشیارانە دەكات ... دبلوماسكی ئەمەریك ووتی؟