کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ره‌فیق پشده‌ریی په‌رده‌ له‌ سه‌ر هه‌ندێک نهێنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌ڵده‌داته‌وه‌

Sunday, 20/06/2010, 12:00


کوردستانپۆست ده‌قی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی ره‌فیق پشده‌ریتان پیشانده‌دات، که‌ تێیداباس له‌هه‌ندێ نهێنی ده‌کات وه‌ک چۆنتی بریندارکردنی وه‌جیه بارزانی ئه‌ویش کاتێک به‌ فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی برای، ئه‌مه‌ریکا دێته‌ ناو عێراقه‌وه‌، ئه‌مانیش به‌ مه‌به‌ستی کوشتنی ئه‌رشه‌د زێباری ده‌چن، تا فه‌رمانه‌که‌ به‌جێ بهێنن، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکییه‌کان ده‌ستی لێده‌وه‌شێنن و چه‌ند بارزانییه‌ک ده‌کوژن و وه‌جیهیش به‌خه‌ستی بریندار ده‌کرێت.
بۆ بینین و گوێگرتن له‌ ته‌واوی ئه‌و قسانه‌ ته‌ماشی ئه‌م فلیمه‌ بکه‌، که‌ ره‌فیق پشده‌ری ددان به‌وه‌شدا ده‌نێت، که‌ بۆ خۆی کۆنه‌ پاراستنێکیش بووه‌:

سه‌رنجی کوردستانپۆست: ئه‌م چاوپێککه‌وتنه‌ کاک ته‌ها هه‌ڵه‌دنی ئه‌نجامی داوه‌، داوای لێبوردنی لێده‌که‌ین که‌ ناوه‌که‌یمان له‌ بیر چوو که‌ له‌  کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ییدا بینووسین. هه‌روه‌ها وه‌ک له‌م چاوپێککه‌وتنه‌دا ده‌یبینن، له‌به‌ر ته‌مه‌ندرێژی ره‌فیق پشده‌ری، تووشی که‌مێک بیرچوونه‌وه‌ بووه‌، و به‌شێکی قسه‌کانیمان لابرد، چونکه‌ هه‌ندێک له‌ ناوه‌کانی تێکه‌ڵ ده‌کرد و دوایی ده‌هاته‌وه‌ سه‌ری و راستی ده‌کرده‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌دیارییکردنی کات و رۆژه‌کانیشدا هه‌ستمان به‌وه‌ کرد، که‌ زۆر ده‌وه‌ستا تا کات و رۆژه‌کانی بیرده‌که‌وته‌وه‌. که‌سێک له‌ ته‌مه‌نێکی ئاوادا ده‌بێت به‌ ئاسایی وه‌ریبگرین و وه‌ک هه‌رزه‌کارێک ره‌خنه‌ی لێنه‌گیرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌ که‌موکوڕی کرا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە