کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كاك نەوشیروان با 19/5 لەگەڵتا ئاهەنگى سەركەوتن بگێڕین

Thursday, 05/02/2009, 12:00

1956 بینراوە


من وەك هاوڵاتیەكى كوردى خانەقینى داواكارم لەبەڕێزتان هیچ هۆكار و رێگرێكى ئایندەیى نەبێتە هۆكارى پاشگەزبونەوەتان لەو لیستە پێشنیاركراوەى كە بڕیارتان داوە بەشدارى هەڵبژاردنەكانى ئایندەى پێبكەن ، من سیاسى نیم .. بەرپرس نیم ..پسپۆڕى ستراتیژى نیم .. ئەمما هاوڵاتیەكى كۆیلەى ئەم ستەمستانەم ، ئەمەش لەهەموو ئەو نازناوانەى لاى سەرەوە گرنگترە لایەنى كەم لەم گەندەڵستانەدا ، خانەقینێك كە لەپاش ئاشبەتاڵەوە پڕاوپڕ لەگەڵ یەكێتى چوبوونە ئامێزى یەكترى بەرۆح و گیان ، خانەقینێك كە پارتى بوون تیایدا وەك بەعسى بوون شەرم و عـــار بوو ، زەمانێكى پڕ لەكەى شوورەیى و نەنگییە كاتێ لە سایەیى كووتلەچێتى و بازرگانیكردن و كەمتەرخەمى چوارى وەك مەلا بەختیار و عیماد ئەحمەد و دكتۆر خەسرە و مامۆستا جەعفەردا خانەقین بوو بەو شارۆچكەیەیى كە پارتى و سەرانى 31 ى خیانەتى ئاب تیایدا زۆرینەى دەنگ بهێنن ، ئەمە هەموو دەستكەوتەكانى مەڵبەند و رێخستنەكانى یەكێتى بوو لە خانەقیندا ، بۆیە ئەكرێ جەنابتان كاك نەوشیروان بە بەشداربونتان لە هەڵبژاردنەكانى 19/5 دا بە لیستێكى سەربەخۆ بـــەهەق راپەڕینەكەى 1991 لەم دەڤەرەدا دووپات بكەنەوە ، راپەڕینێكى باستیلى ستەمكار روخێن ، باستیلى كوڕى مەسئولە چەتە دەست و داوێنپیسەكان ، باستیلى بێ خزمەتگوزارى ، دڵنیابن كە زۆر و بێشوومارن ئەوانەى بە دەنگى خۆیان گوڵبارانت ئەكەن .. پێشوازیت لێدەكەن ، دوا ئومێد و خەونیشم لاى بەڕێزتان ئەوەیە كە پێ لەو مینانە نەنێن كە گەندەڵكارانى ئیستا ناشتویانە ، تكایە خوێن و هەناسەى نوێ بهێننە نێو گۆڕەپانى خزمەتكردنى میللەتەوە ، خەڵكى نایانەوێ چیتر دەنگ و رەنگى پاسەوانە كۆنە كووتلەچییە بەرژەوەندچییە بازرگانەكانى وێنەى داناى ئەحمەد مەجید و عوسمانى حاجى مەحموود ببیستن ، تاكو شۆڕشە سپییەكەى 19/5 ماڵئاوا .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)