ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که باری ته‌ندروستیی تاله‌بانی باش نه‌بێت
Tuesday, 17/05/2011, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانی:
سه‌رچاوه‌یه‌ک له مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانی، ئه‌مشه‌و به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که باری ته‌ندروستیی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عیراق و سکرتێری یه‌کێتیی جێگیر نییه، جگه له که‌سه زۆر نزیکه‌کانی خۆی، په‌یوه‌ندی به که‌سه‌وه ناکرێت، هه‌واڵه‌که‌یان شاردۆته‌وه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند که‌وا ئێمه خۆشمان هه‌واڵی ته‌ندروستیی نازانین، به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌ین شتێک له گۆڕێدایه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که وتی: هه‌ر هه‌واڵێکی به‌ر گوێ که‌وت له ورده‌کاری دیکه ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه، ئه‌وه‌نده ده‌ڵیم که‌وا به مردنی تاله‌بانی هاوکێشه‌ی سیاسیی له هه‌رێمی کوردستان و له‌ناو یه‌کێتییدا ده‌گوڕدرێت، به‌تایبه‌تیی پارتیی ده‌مێکه کار له سه‌ر ئه‌وه ده‌کات، که دوای نه‌مانی تاڵه‌بانی ده‌ست به سه‌ر یه‌کێتییدا بگرێت، له راستییدا کۆده‌تایه‌کی سپی له ناو سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتییدا کردووه، ته‌نانه‌ت یه‌کێک له جێگره‌کانی تاله‌بانی ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه وتی جگه له‌من هیچ شتێک نه‌ماوه ناوی یه‌کێتیی بێت، ده‌نا هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی ترا به شێوه‌یه‌ک خۆیان به پارتیی فرۆشتووه، چونکه ده‌زانن پاش نه‌مانی تاله‌بانی چاره‌نووسیان به‌ره‌وه نادیار ده‌ڕوات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست