کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وه‌سمان بایده‌میر له‌ پایته‌ختی کوردان له‌ 70% ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستهێناوه‌..تازه‌کراوه‌ته‌وه‌

Sunday, 29/03/2009, 12:00

1893 بینراوە


 له‌ زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان DTP  زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و هێشتا به‌ته‌واوی ژماردنی ده‌نگه‌کانیش ته‌واو نه‌بووه‌ ، لێ به‌لێ جێگای باسه‌ ئه‌ردۆگان که‌ ده‌یگووت:  دیاربه‌کر وه‌رده‌گرمه‌وه‌ ، نه‌یتوانی وه‌ری بگرته‌وه‌ و گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌ی وێکه‌وت ، هه‌روه‌ها جێگای باسه‌ ژماره‌ی شاره‌وانییه‌کان پێشتر که‌ له‌ ده‌ست DTP بوو ژماره‌یان 54 بوو ، وا چاوه‌ڕوانده‌کرێت ببێت به‌ 80 شاره‌وانی.
ده‌بێ ئاماژه‌ به‌وه‌ش بکرێت که‌ DTP له‌م هه‌لبژاردنه‌دا وه‌ک حزبی چواره‌می سه‌راسه‌ری تورکیا هه‌ژمارده‌کرێت ، که‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا سه‌رکه‌وتنێکی سیاسی گه‌وره‌یه‌ بۆ کوردان  ، پێشهاتنی ئۆباما کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری دۆزی کوردان و، چیدیکه‌ ئه‌ردۆگان و جاشکورده‌کان له‌ نموونه‌ی جه‌لال و نێچیر ناتوانن و  هه‌روه‌هاجورئه‌ت ناکه‌ن به‌ PKK بلین: چه‌ک دابنێن و ته‌سلیمببنه‌وه‌ .
به‌م ده‌رئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ ، خه‌ڵکی کوردستان باشترین وه‌ڵام بۆ سیسته‌می فاشی تورکیایان دووپاتکرده‌وه‌ و ده‌ڵین:  جگه‌ له‌ داننان به‌ مافه‌ره‌واکانی خه‌لکی کوردستان هیج چاره‌سه‌ری دیکه‌ نییه‌.
کوردستانپۆست پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات و پییان ده‌لیت: سه‌رکه‌وتن زۆر نزیک بۆته‌وه‌ و هه‌رده‌بێت کوردیش وه‌ک مرۆڤ له‌ ئاشتی و ژیانی پڕ به‌ ڕوومه‌ت بژییت.
دوایین هه‌وال وا ده‌گه‌یه‌نن که‌ DTP له‌ یه‌کێ له‌ شاره‌وانییه‌کانی شاری گه‌وره‌ی مێرسین و ئه‌ستانبۆڵیش سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ و ئه‌ردۆگانیش ئیمشه‌و له‌ دوایین گووتاری سیاسی بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن دانی به‌ شکستی خۆی هێنا به‌رامبه‌ر به‌ کورد.
ئه‌مه‌ی خواره‌ش ریپۆرتاژێکی " هاوڵاتی "ه‌ به‌باشمانزانی بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌:


له‌پارێزگا كوردییه‌كان دووكه‌س ده‌كوژرێن عه‌بدوڵا ده‌میرتاش: ده‌ته‌په‌ له‌ناوچه‌ كوردییه‌كان زۆرینه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌

عومه‌ر ستار‌و دیاری محه‌مه‌د
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ (ده‌ته‌په‌) له‌ناوچه‌ كوردییه‌كاندا زۆرینه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌‌و هاوكات سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ توركیاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ته‌نها له‌ماوه‌ی‌ یه‌ك كاتژمێردا چوار كه‌س كوژران، كه‌دوانیان له‌ناوچه‌ كوردییه‌كانن‌و 52 كه‌سی‌ تریش برینداربوون.

ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا ده‌ستیپێكردو 47 ملیۆن ده‌نگده‌ر به‌ره‌و سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان رۆیشتن، له‌ناوچه‌ كوردییه‌كانیشدا پارتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دیموكرات (ده‌ته‌په‌) له‌ریزی پێشه‌وه‌دایه‌و له‌چاو هه‌ڵبژاردنی پێشوو ده‌نگێكی زۆرتری به‌ده‌ستهێناوه‌، كه‌ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن له‌دیاربه‌كر ڕكه‌به‌ریه‌كی‌ توند له‌نێوان پارتی‌ دادو گه‌شه‌پێدانی‌ ده‌سه‌ڵاتدار‌و پارتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دیموكراتدا هه‌یه‌و ده‌ته‌په‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌،كه‌ 75%ی ده‌نگه‌كانه‌.

هاوكات له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی‌ هاوڵاتی، عه‌بدوڵا ده‌میرتاش، سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی دیاربه‌كر، رایگه‌یاند"ئه‌گه‌رچی هێشتا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام (ده‌ته‌په‌) له‌زۆربه‌ی‌ ناوچه‌ كوردییه‌كان زۆرینه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌".

هه‌روه‌ها ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ توركیاوه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌كه‌سێك له‌گوندی‌ ئه‌كزه‌ریاتی‌ بچووك له‌پارێزگای‌ سانلیورفا له‌باشوری‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ توركیا كه‌زۆربه‌ی‌ دانیشتوانی‌ كوردن كه‌سێكی‌ كوشتوه‌‌و 12ی‌ دیكه‌ی‌ برینداركردووه‌، له‌ئه‌نجامی‌ پێكدادان له‌نێوان لایه‌نگرانی‌ كاندیده‌ ڕكه‌به‌ره‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پۆستی‌ موختاری‌ ئه‌و گونده‌.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، له‌گوندی‌ سیغیناكی‌ نزیك له‌ شاری‌ دیاربه‌كر كه‌سێكی‌ دیكه‌ كوژراوه‌‌و هه‌روه‌ها له‌ناوچه‌ی‌ كاغیزمان له‌ پارێزگای‌ كارسیش یه‌كێكی‌ دیكه‌ كوژراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ده‌وروبه‌ی‌ شاری‌ دیاربه‌كر، یه‌كێك له‌كاندیده‌كان بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ یه‌كێك له‌ ناوچه‌كان له‌كاتی‌ گفتوگۆی‌ تونددا له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ران توشی‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ بووه‌‌و دواتر مردووه‌.
به‌پێی ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌نادۆڵیش، 30 كه‌سی‌ دیكه‌ به‌هۆی‌ پێكدادانه‌وه‌ له‌هه‌ردوو شاری‌ سروج‌و كلاهما له‌ پارێزگای‌ سانلیورفا‌و هه‌ردوو پارێزگای‌ ئه‌غدیر‌و ئه‌فیون برینداربوون.

هه‌روه‌ها له‌دووگوندی‌ پارێزگای‌ ێانلی‌ ئورفی‌ له‌ باشوری‌ ڕۆژهه‌لاتی‌ توركیا، دوو گروپ پێكدا هه‌ڵپژارون‌و ده‌نگی‌ ته‌قه‌ش بیستراوه‌.

به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ ده‌رگای‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان له‌ سه‌رانسه‌ری‌ توركیا به‌ڕووی‌ ده‌نگده‌راندا كرایه‌وه‌‌و 39 حیزب ڕكه‌به‌ری‌ له‌سه‌ر 3 هه‌زار پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌‌و 37 هه‌زار پۆستی‌ ڕاوێژكاری‌ شاره‌وانی‌ ده‌كه‌ن.

له‌پارێزگا كوردییه‌كان به‌ تایبه‌تی‌ دیاربه‌كر، ڕكه‌به‌ریه‌كی‌ توند له‌نێوان پارتی‌ دادو گه‌شه‌پێدانی‌ ده‌سه‌ڵاتدار‌و پارتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دیموكرات له‌ئارادایه‌‌و هه‌رووكیان ده‌یانه‌وێت ئه‌و پارێزگایه‌ بۆ خۆیان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)