کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ ئاغاکه‌ت بلێ بۆ ئه‌وه‌نده‌ بێ ئیراده‌ن؟

Thursday, 24/12/2009, 12:00


له‌ کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌ی په‌رله‌مانتارانی ده‌ته‌په‌ له‌ هه‌ولێر له‌ رۆژی 23 ئه‌م مانگه‌دا که‌ له‌ ناوه‌ندی (سه‌رنج) بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ بۆیان رێکخرا ، په‌رله‌مانتاره‌کان ئاماژه‌یان به‌و سیسته‌می ناعادل و دڕاندانه‌ی ده‌وله‌تی تورکیا کرد که‌ له‌ به‌رامبه‌ر کورد په‌یڕه‌وی ده‌کات ، ئه‌وان ویستیان بلێن خه‌ڵکی که‌مپی مه‌خمور له‌ به‌ر زوڵم و سته‌م و زۆرداری ده‌وله‌ت هه‌ڵهاتون و په‌نایان بۆ ئێره‌ بردووه‌ ، په‌رله‌مانتاره‌کان پێی داگرت که‌ بێ گۆڕینی ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی تورکیاش ناکرێ باسی سه‌قامگیر کردنی ئاشتی و چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی پرسی کورد بکرێ.
ئا له‌وێ دا بوو که‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانی سێبه‌ری حزبه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌کان که‌ له‌ جاش قه‌ڵه‌مه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس و سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆیی وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان به‌ پرسی گێره‌شوێنانه‌ ویستیان په‌رله‌مانتارانی ده‌ته‌په‌ گوایه‌ ئیحراج بکه‌ن.
ئه‌و جاش قه‌ڵه‌مه‌ لێی پرسین بۆچی خۆتان ئیراده‌ نیشان ناده‌ن هه‌میشه‌ ده‌لێن ئاپۆ وای کرد و ئاپۆ وای وت ؟
په‌رله‌مانتاره‌کانیش هه‌ر له‌وێ بێ ئه‌وه‌ی که‌ سڵ بکه‌نه‌وه‌ وتیان پرسی کورد بێ ئۆجالان چاره‌سه‌ر ناکرێ.
ئه‌و جاش قه‌ڵه‌مه‌ ده‌بوو ئه‌و پرسیاره‌ی له‌ ئاغاکانی خۆی مسعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی بکات که‌ ئیراده‌ی گه‌لی کوردیان به‌ ئه‌مه‌ریکا و ئینگلیز فرۆشتووه‌ و به‌ ته‌له‌فۆنێک سازش له‌ سه‌ر مافه‌کانی گه‌لی کورد ده‌که‌ن.
پێت خۆش بێ یان نا چه‌رخی سیاسه‌ت له‌ تورکیا به‌ ده‌ست ئۆجالانه‌وه‌یه‌ ، به‌ قه‌ولی ڕۆشه‌نبیرێکی تورک له‌ که‌ناڵێکی تورکیا دا که‌ ده‌یگوت ئۆجالان له‌ ژووره‌ ته‌نیاکه‌ی له‌و دوورگه‌ دووره‌ شه‌تره‌نج له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات.
11 ساڵه‌ ئۆجالان سه‌لماندی ئه‌و مخاته‌به‌ پرسه‌که‌یه‌ ، پارته‌ سیاسیه‌کانی کورد که‌ یه‌ک به‌ یه‌ک داخران ئه‌و راستیه‌ باش ده‌زانن که‌ ئۆجالان بۆ سیاسه‌تی کورد چه‌ند گرنگه‌ ، که‌ لای جه‌نابت نه‌نگی دانی پێ دا بنێیت.
ئه‌و لێدوانه‌ی تۆ که‌ جیا کردنه‌وه‌ی ئۆجالان له‌ کاریگه‌ری سیاسی له‌ 1992 ه‌وه‌ ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریکا و ئینگلیز کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن ئه‌نجامیان نه‌گرت ، 11 ساڵه‌ به‌ دوورخستنه‌وه‌ی جه‌سته‌ییانه‌ی ئۆجالان و قه‌تیس کردنی له‌ دورگه‌یه‌ی دا هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن که‌ کاریگه‌ری نه‌هێلن به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وتن ، قسه‌ی خه‌ڵک ته‌نیا دروشم نیه‌ که‌ ده‌لێن په‌که‌که‌ گه‌له‌ و گه‌ل لێره‌.
ئه‌گه‌ر ئۆجالان بیری له‌ به‌رژوه‌ندی خۆی بکاته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌ویش ده‌یتوانی وه‌ک چڵکاوخۆره‌کانی وه‌ک که‌مال بورقای ، بایرام بۆزیل و شه‌ره‌فه‌دین ئه‌لچی کۆیله‌ و ملکه‌چی ده‌وله‌ت بن ، ئه‌ی بۆ که‌س پرس ناکات ئه‌و پارتانه‌ بۆ داناخرێن. بۆ جه‌نابت ناپرسی که‌ نوێنه‌رێکی به‌ریتانی به‌ دزی دێته‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌جێندای پشت په‌رده‌ی‌ چیه‌ ؟ به‌ڵکو وه‌لامی پرسیاره‌که‌ی خۆتت ده‌ستکه‌وێ ئه‌و پرسیاره‌ی بۆ کوردی ئازاد هه‌میشه‌ سه‌یری ده‌می ئاپۆ ده‌کات ؟ .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە