دەست پێكردنى كورد كوژى خوێناویانە
Tuesday, 10/08/2010, 12:00
لە كۆتایى ساڵى 1992 دا شەڕ لەنێوان پەكەكەو پارتى و یەكێتى دا دەستى پێكردو لە كۆتایى ساڵدا هێزێكى 1500كەسى پەكەكە بە سەرۆكایەتى عوسمان ئۆجئالان هاتە گوندى زەڵێى ناوچەى پشدەرى قەڵادزێ و دواى ئەوە لە ناوچەكانى ترى شارى سلێمانى دا بڵاو بوونەو وەك دارستانى چەمى رەزان و چیاكانى قەرەداغ و كۆسرەت و بۆتى ى رانیە و دوایش چیاى قەندیل كە بە سەدان كیلۆمەتر لە گۆرەپانى خەباتى باكورى كوردستان دوور كەوتنەوە و هەمیشەش لەگەڵ پارتى دا تێكهەڵچوونیان هەبوو بە تایبەتى لەسەر سنورە دەستكردەكانى خوا كورك و گارەو مەتین و جوودى و حەفتەنین كە هێزى گەریلاى تێدا جێگیر ببوو لە ساڵى 1984ەوە و هێرشى فرۆكە و تۆپ و سوپاى توركانیش بەردەوام بوو پەكەكە و پارتى و هاوڵاتى كوردى دەكوشتن و ئێستاش هەر بەردەوامەو توپبارانەكانى ئێرانیش سەربارەیە پەكەكە هەتا ساڵى 2004زیاتر لە یەكێتى نزیك بوو هاوكاریشى بوو لە ناوەندى ساڵى 2000دا شەڕى نێوان یەكێتى و پەكەكە دەستى پێكردەوە و كۆتایى ساڵى 2000 كۆتایى پێهات و هەتا ساڵى 2004 نزیكایەتى پەكەكەو یەكێتى هەر بەردەوام بوو كە سەرانى چەمكى چەتەگەرێتى لەناو پەكەكەدا هەڵاتن ئینجا كۆتایى بەو جۆرە پەیوەندیە هات سەرانى چەتەگەر بەناوى كوردو كوردستان و پەكەكەو ئاپۆوە بە هەزاران كوردى چوارپارچەیان بەڕەشە كوژ كردن داو رەشەكوژكردن هەموو ئەو چیاو دۆڵانەى پەكەكەى تێدا جێگیر بووە پڕن لە گۆڕستانى بە كۆمەڵى دیارو نادیار لە كۆتایى ساڵى 1993دا لە شارى ڕانیەوە شەڕ لە نێوان یەكێتى و بزوتنەوەى ئیسلامیدا سەرى هەڵداو دواى ئەوە شەڕى پارتى و یەكێتى و شەڕى یەكێتى و سەربازانى جند ئیسلام هەتا ساڵى 2002 بەدواى یەكدا هاتن كە شەڕى فرە خێڵیەكان بوو واى كرد كە تاكى كوردى لە باشورو ڕۆژهەڵاتى كوردستاندا بە تایبەتى تەواو بێ ئومێدو رەش بین ببێ و باوەڕى بەكارو خەباتى نەتەوەیى و نیشتیمانى نەمێنێ و پارچە پارچە بوونەكانى لایەنەكانیش بەشێكى تر بوون لەو كورد كوژى كردنە شەڕە خوێناویەكان هەمووى لەسەر دەسەڵاتى تاك ڕەویانەى خۆسەپێنى و پاوان خوازى بوون كە قازانجى سەرۆك و سەرانى خێڵەكان لەوەدابوو هەموویان دژە نەتەوەو نیشتیمان و دیموكراسى و مافى مرۆڤ بوون ، هەموویان دەست گرو هێنەرى هێزى داگیر كەر بوون بەناو باشوورى كوردستان راستەوخۆ و ناراستەوخۆ كە كورد گوتەنى گاى ئەوان لەو گێرەیەدا دەگەڕێت و هەمیشەش وەك بەرزەكى بانان بۆى دەرچوون ، لەبەرئەوەى كورد دەوڵەت و دادگاو دادوەرو پارێزەرى نەبووە هەتا ئەو هەموو سەرۆك و سەرانەى فرە خێڵان سزا بدات ، لە باكورى كوردستاندا سەرانى چەمكى چەتەگەرى بەهاوبەشى لەگەڵ سەرانى توركدا بە هەزاران هاوڵاتى كوردانیان رەشەكوژو بێ سەروشوێن كردوە هەركارو كردەوەكانى سەرانى چەمكى چەتەگەرێتى لە باكورى كوردستاندا واى كردوە 75 پەرلەمانتارى پارتى دادو گەشەپێدانى توركان لە باكورى كوردستاندا بە دەنگى گەل بێنە سەر دەسەڵات كە بەناو كوردن و لە بەرانبەریشیان دا (25)پەرلەمانتارى كوردان لە پارتى دیموكراتى گەلى كوردا بچنە ناو دەسەڵاتى توركانەوە كە ئەحمەد كورد رێبەرایەتى دەكات لە پارتەكانى ترى توركانیش دا بەناو كوردان زۆرن لە دەسەڵاتە جۆراو جۆرەكانى توركاندا بە تایبەتیش لە دوو پارتە ڕەگەز پەرستە دەمارگیرەكەى كەمالیزم دا وەك پارتەكانى دەنیز بایكاڵ و دەوڵەت باخچەلى دا پارتى داد كە حكومەتى بەدەسەتەوەو كێشەى باكورى كوردستانى وەكو كێشەى ئابورى و كۆمەڵایەتى شارۆچكەكان و گوندەكانى باكورى كوردستان باس و پێناسە كردوەو بۆ ئەوەش چارەسەرى پێ نەبووە كۆمەڵكوژى كوردانى تەواو رەواو حەڵاڵ كردوە وەك ژن و پیاوو كچ و كوڕو منداڵانى كوردو هەموویانى بەلاوە هەر ڕەشەكوژكەرن واتا تیرۆریستن لە باكورى كوردستاندا پارت و رێكخراوە و دەستەى جۆراو جۆرى جیا لە پەكەكەش هەن بەڵام كورد گوتەنى ناوى گەورەو شارى وێرانن كاریگەرییان لەسەر جوڵانەوەى گەل و لوت شكاندنى توركان نى یە وەك باشورى كوردستان كە لە پارتى و یەكێتى نەبێت لە كرداردا لایەنى تر نى یە لە باكوریش دا لە پەكەكە نەبێ لایەنى تر نى یە ئەوانەى هەشن لەسەدا نەوەد لە دژى پەكەكە كاردەكەن بە تایبەتیش سەرانى ڕاكردووى پەكەكەو لایەنگرانیان كە لە باشورى كوردستان و ئەوروپا نیشتەجێن لە باشورى كوردستاندا جەلالى شڕناخو عوسمان ئۆجئالان و نیزامەدین تاش (بۆتان)و خەلیل ئەتاج (ئەبوبكر)و ئەكرەم و دۆغان و دەستەكەیان لە ئەوروپاش كەسیرە یەڵدرم و فایەق و سارى باران و ماهیر وڵات و سەڵاحەدین چەلیكو زەكى بچوكو دكتۆر عەلى و دكتۆر سلێمان و سەلیم چروكایە و ئەمین وفەڕحان و عاكف و محەمەد خۆجەو دەستەكەیان كە بەگرتن دانى زوبیر ئایدارو رەمزى كارتاڵ و ڕەحمانى حاجى ئەحمەدى و هاوڕێكانیان كارى ئەوان بوو سەرانى چەمكى چەتەگەرێتى ڕاكردوى پەكەكە لە باشورى كوردستاندا جیا لە كادیرەكانى پەكەكە ڕاكردوانى گەڵ خۆشیان و دەستى ڕەشى خۆشیان بێ سەرو شوێن كردون و رادەستى دەوڵەتانى سوورى و ئێرانى و توركى كردونەتەوەو لە ڕۆژهەڵات و باكورو ڕۆژئاواى كوردستانیش دا بە دەیان كادیرى پەكەكە و هاوپەیمانەكانیان بە ئیتلاعات و میت و ژیتەم و ئەرگەنەكۆن و مخابەرات بە گرتن داوە كە ڕاكردوان تەواو سیخوڕى نێو دەوڵەتین و پارێزراویشن عوسمان و بۆتان و ئەبوبكر و ئەكرەم و دۆغان و جەلال و سێ كەسى تر هەن لە باشورى كوردستاندان و هەوڵیان داوە بگەڕێنەوە ناو پەكەكە یان جۆرە پەیوەندیەك لەگەڵ پەكەدا دروست بكەنەوە بەڵام هێزى گەریلا پەسندیان نەكردون و ناشیان بەخشن و لەبەر پارتى و یەكێتیش پەكەكە نایان كوژن دەنا پەكەكە بەلایەوە زۆر ئاسانە وە هەوڵى داوە و بەردەوامیشە ناوى تیرۆرى بەسەردا سەپاوى خۆى ڕەش بكاتەوەو رابماڵێ كە كارو كردەوەى سەرانى چەمكى چەتەگەرێتى بووەو ئەو سەرە چەتە گەرانەو زەكى بچوك و شەمدین ساكیك و سارى باران و كوژراوانیش جەمال كوێرو تەرزى جەمال و هۆگر و تۆپاڵ مەتین دەسەڵاتدارى یەكەم بوون لەناو هێزى گەریلادا نەك سەرۆك ئاپۆو سەرانى ئێستاى پەكەكە ئاپۆ لە ساڵى 1978 هەتا ساڵى 1998 لە سوریاو لوبناندا تاراوگە نشین بووەو دواى ئەوەش كەوتە دەستى تورك و هاوپەیمانەكانى و لە ئیمڕاڵى دا زیندانى كرا سەرانى راكردوو ڕووى ڕەشیان و پێشینەى ڕەشیان داوەتە پاڵ خودى سەرۆك ئاپۆ كە گوایە ئاپۆ یەكەم دەسەڵاتدارو خاوەن بڕیارى ڕەهاو گشتگیر بووەوو ئەوان و كەسانى تر هیچ كارە نەبوون كە لە سەدا سەد درۆیان كردوەو هەرچیان كردوە بە بیرو هۆشى خۆیان كردویانەو رێنمایى و بڕیارى ئاپۆ لە دەرەوەى قازانجى خۆیاندا بووبێت كاریان پێ نەكردووەو فرە ئاغاو فرە كوێخا بوون ئەو دڕندانە تەواو بە شێك بوون لە دەسەڵاتى كۆمەڵكوژى و قڕكردنى كوردانى باكورى كوردستان لەگەڵ توركاندا كەسانێك كە زۆڵە كوردى هەرە بیناموس نەبووبن لە حەزكردن لە كۆمەڵكوژى كورداندا ئاپۆ چى یەو كێ یە هەتا گوێڕایەڵى ڕێنمایى و بڕیارەكانى بكرێت یان مام جەلال و كاك مەسعود و ئەم و ئەو كێن لێرەدا نەبوونى بیرو باوەڕى بەرزى كوردو كوردستان پەرستى زۆڵە كوردان دەردەكەوێت كە چۆن بەناوى كوردو كوردستان پەرستیەوە گەورەترین كوردو كوردستان خۆریان كردوە ئەوانە زۆڵە كوردى گەورەن نەك سەرۆك جاشەكانى نۆكەرى سەرانى تورك و فارس و عەرەبى داگیركەرى كوردستان .
ئەگەر خودى كاك جەمیل بایكو كاك موراد قەرەیەڵان ئەو سەرە چەتەو چەتەكان لەناو پەكەكەدا وەرنەگرنەوەو دەسەڵاتیان پێ ببەخشنەوە ئەوە نیشانەیەكە كە ڕەوشت و نامووس و پاكى كوردو كوردستان پەرستیان تێدا نامێنێ كە دوو سەرۆكى هەرە نمونەیى لە كارزان و بە ئەزمون و شارەزاى جولانەوەى باكورى كوردستانن و لە ئاپۆش كەمتر نین و ئێستاش كادیرەكانیان لە باشورى كوردستاندا سەرە ڕۆو سەرشێت و لە كارنەزانن و هەركەسێكیان كۆمەڵێك سیخوڕو چاودێریان بەسەرەوەیەو نهێنیشیان تەواو ئاشكرایە كە ئەو جۆرو شێوازە كاركردنەیەى پەكەكە لە باشورى كوردستاندا شەڕى گەورەى لێ كەوتەوەو نەیهێشت پەكەكە ڕەگ و ریشەى دابكوتێ و لە پارتى و یەكێتى جیا بكرێتەوەو نەبێتە بەشێك لەم و لەو كورد كوژى خوێناوى كردنەدا كە پەكەكە لاوازیەكەى لە باكورى كوردستانیش دا بەرانبەر توركاندا بە خۆ خەریك كردن بە باشورى كوردستانەوە بووە بۆیە لاسارى و سەرە ڕۆیى و بێ منەتى كەڵەگایەتى توركان گەیشتنە بەرزترین لوتكە ، ماوەیەكە هێزى گەریلا لەداگیركەى تورك بەخۆ كەوتوە تورك هاوار و ناڵین و خۆهەڵكێشان و فشە فشیان لێ تێكەڵاو بووە ئەگەر پەكەكە بەوشێوەیە ژیرانەیە لە 20 ساڵى ڕابردوودا كارو خەباتى كردبوایە خۆى بەكوردو كوردستان خۆرى كردنى شەڕى خوێناوى لەگەڵ پارتى و یەكێتى دا خەریك نەكردبوایە لەمێژ بوو تورك دەبوو ملى خۆیان بشكێنن سەر شۆڕ بكەن بۆ چارەسەرى كێشەى گەلى باكورى كوردستان وە دەبێ پەكەكە پەند و ئەزموون و ئامۆژگارى لەڕابردووى ڕەشى كارو كردەوەى سەرانى چەمكى چەتەگەرێتى ناو ڕیزەكانى وەربگرێ و نەهێڵێ ئەو چەمكە زیندوو ببێتەوەو ببوژێتەوەو بێتەوە سەر دەسەڵاتى هێزى گەریلا و چەمكى شۆڕشگێڕى بكوژێتەوە لەباشورى كوردستانیشدا خەباتى ژیرانەى وشیارى جەماوەرى بكەنە ڕەمزو دروشمى هاوچەرخانە كە كورد نەبوونى بیرو هەست و وابەستەیى نەتەوەیى و نیشتیمانى كوشتویەتى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست