کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


بەكرێگیراو و خۆپەرستی مەسعود بازانی لە باوكیەوە بەمیرات بۆی ماوەتەوە

Tuesday, 17/04/2012, 12:00


 




لە8ی ئازار یەكێ لە گەورە پیاوانی ساواك "ب"ی بەرپرسی دەستەی موساد لە تاران بانگ دەكات وە بەكورتی پێدەڵێت"شا" لە كۆنگرەی جەزائیردا گەیشتۆتە ڕێكەوتن لەگەڵ عێراق، بۆیە چالاكیەكانمان لە كوردستان ڕادگیرێت، لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت تۆش هەموو پیاوەكانت لە كوردستان بكێشیتەوە، هەتا ڕێكەوتی رۆژی سێ شەممەی 11ی نیسان.
"ب"دەڵێت((كەهەستی بەسەرسوڕمانێكی زۆركردوە، بەرپرسەكەی ساواك پێی وتووە:(پێدەچێت كە ئێوە لە بریتانیەكانەوە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئیمپراتۆریەت فێر نەبووبن، دەبێت لەگەڵ كوردەكان وەك بەكرێگیراو مامەڵە بەكەیت، كاتێك ئەركەكەی تەواو بوو، چیرۆكەكەشی تەواو دەبێت)).
((باشتر وایە ئیسرائیل پشتگیری لە ڕێكەوتننامەكە بكات، چونكە كێشەی سەرەكی ئیسرائیل عێراقە، بۆیە بەرژەوەندی ئەو وا دەخوازێت كە پشتگیری لەو دەسكەوتە بكات كە ئێران لە"شت العرب" بەدەستی هێناوە)).
كاتێك"ب" بڕوانەبوونی خۆی بە قسەكانی پێ راگەیاندبوو، پیاوەكەی ساواك وتبوی: ((لاوازی ئیسرائیل لەوەدایە هەست وسۆز و سیاسەت تێكەڵ دەكات، یارمەتیدانی كەمینە نابێت خۆی وەك ئامانج سەیر بكرێت، بەڵكو هۆكارێكە بۆ سازشكردن بە زۆرینە، لەم حاڵەتەی ئێمەدا وەك عێراق)).
((سیاسەتی باش ئەو سیاسەتەیە كە بزانرێ كەی دەست ڕادەگریت لە یارمەتیدانی كەمینە تا زۆرترین سازش بە زۆرینە بكەیت)).
ئەو سیاسەتەی مەسعود بارزانی پەێڕەوی دەكات هەمان سیاسەتی شكست خواردووی باوكێتی دووبارەی دەكاتەوە و بەمیرات بۆی ماوەتەوە، مەسعود بارزانی ماوەیەكە چووەتە نێو بەرەیەكی توركی، سعودی، قەتەریەوە و خۆی پێوە هەڵواسیوە، ئەپرسین ئەم خۆ هەڵواسینەی مەسعود بارزانی هاونیشتمانیانی كوردستان تا چەند قازانجی لێ دەبینن و دۆخی كورستان چی بەسەردا دێت؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ئەبێت بگەڕێنەوە بۆ كێشە قوڵەكانی نێوان شیعە و سونە بە درێژای مێژوو كە عێراقیش بەدەر نەبووە لەو ململانیە تائیفیە دینیە، گەلی كورد بە درێژای مێژوو وڵاتەكەی داگیركراوە و كێشەی نەتەوەی هەبووە نەك كێشەی تائیفی و دینی، بۆیە خۆ هەڵواسینی مەسعود بە بەرەی سونەكان و توركیاوە ئەبێتە هۆی توڕەبوونی بەرەی شیعەكان و ئێران لەخەڵكی كوردستان، بە هەمان شێوەش خۆ هەڵواسینییش بە ئێران و شیعەكانەوە دەبێتە هۆی توڕە بوونی بەرەی سونەكان و توركیا لە كوردستان. بۆیە هەر خۆ هەڵواسینێك بەو دوو بەرەیە بە هیچ شێوەیەك لە قازانجی گەلی كوردا نیە، چونكە كورد تەجروبەی تاڵی هەیە لە گەڵ حوكمی شیعەكان لە ئێران و حوكمی سونەكان لە عێراق و حوكمی توركەكان لە توركیا كە هەموویان دەستیان داری گرتووە درێغیان نەكردوە لە جینۆسایدكردنی گەلەكەمان و كوشتن و بڕین و ترساندن و تۆقاندن وداگیركاری.
ئەبێت لە مەسعودبارزانی بەپرسین كە خۆی هەڵواسیوەتە بەرەی سونەكانەوە چی گرنتیەكی وەرگرتووە كە ئەو بەرەیە گەیشتنە ئامانجەكانی خۆیان دووبارە كورد جینۆساید ناكەنەوە و كوردستان داگیر ناكەن كۆتای بە چیرۆكەكە ناهێنن وەكو شای ئێران؟ یان ئەمیش وەكو باوكی چۆن شای ئێران وەكو بەكرێگیراوێك مامەڵەی لەگەڵ كردوە تا گەیشتوەتە ئامانجەكەی خۆی و دواتر ئاشبەتاڵی پێكردوە، دڵنیام كە توركیا و بەرەی سونەكان بەهەمان سیاسەتی شای ئێران مەسعود بارزانی وەكو بە كرێگیراوێك بەكار ئەهێنن و كە گەیشتنە ئامانجەكانی خۆیان پشتی تێدەكەن.
كورد دەبێت سود لە ململانیەكانی نێوان شیعە و سونە وەربگرێت و بەدوای مافەكانی خۆیەوە بێت نەك ببێتە داردەستی ئەم وڵات و ئەو وڵات لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندی خێل و بنەماڵە و حیزبەكانی خۆیان و ببنە ترەف لە نێوان ململانیەكاندا، بۆ ئەوەی گەلی كورد بە مافەكانی شادبێت، پێویستە كوردستان بە موئەسەساتی بكرێت و بیتە وڵاتیكی دیموكراسی راستەقینە كە حورمەت بۆ تاكی كورد بگەڕێنرێتەوە و پەیڕەوی لە بنەماكانی مافی مرۆڤ بكات، ئەگەر مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی درێژە بە سیاسەتی بەكرێگیراوی بدەن بۆ ئەم وڵات و بۆ ئەو وڵات ئەوە دڵنیام كە مێژوو خۆی دوبارە دەكاتەوە.
سەبارەت بەو هۆكارانەی كە بارزانی بۆچی میراتگرێكی بۆ بەردەوامی خەبات دەستنشان نەكرد،" دكتۆر كەریم" دەڵێت: ((بارزانی دەیویست دەستكەوتێك بۆ گەلەكەی دەستەبەر بكات بە مەرجێك خۆی خاوەنی بێت، خۆپەرست بوو تەنانەت لە ئاست منداڵەكانی خۆشیدا، پێی وابو كە تەنها خۆی دەتوانێت ئەو دەسكەوتە دەستەبەر بكات، دەیویست بۆخۆی بیبات و بەناوی ئەوەوە بێت، بەم هۆیەوەبوو لە 11ی ئازاری 1975 بەملكەچی خۆی لەبەردەم"شا" دیتەوە هەرچەندە لەو گەورەتریش بوو، نازانم بەردەوام دەبێت یان نا، ئەو پێی وانەبوو هیچ لایەنێكی تر بتوانێت دەست بە گۆچانی سەركردایەتیەوە بگرێت، كە خۆی ساڵانێكی درێژ بەدەستیەوە بوو)).
چەند ساڵێكە دەروێشەكانی بنەماڵەی مەلا مستەفا دهۆڵی ئەوە دەكووتن كە مەسعود بارزانی دەوڵەتی كوردی رادەگەینێت، بەتایبەتی نەورۆزی ئەمساڵ پڕوپاگەندەكان زۆر گەرم و گوڕ بوون، بەڵام ئەو پڕوپاگەندانە هەمووی میزەڵانی فوتێكرابوون و لە گەرمی رۆژدا تەقینەوە و هیچیان تیا بەسەر نەبوو، ئەپریسن ئەبێت هۆكاری چیبێت كە كاسەلێسەكانی دەوری بنەماڵەی مەلا مستەفای بارزانی ئەو هەموو پڕوپاگەندە بێ ناوەڕۆكانە بڵاو دەكەنەوە؟ وەڵامی ئەو پرسیارە زۆر ئاسانە، چونكە ئەوەتا مەلا مستەفای باوكی مەسعودیش زۆر خۆپەرست بووە و پێی وابووە تەنها ئەو ئەتوانێت دەسكەوێتك بۆ گەلی كورد دەستەبەر بكات، بەڵام دەرئەنجامی ئەو خەونە خۆپەرستانەیە ئاشبەتاڵی شومی 1975 لێكەوتەوە. لێ ئیستاش مەسعود بارزانی كوڕیشی هەمان خەونی خۆپەرستانەی باوكی هەیە و وادەزانێت درووست بوونی دەوڵەتی كوردی بەپڕوپاگەندەی بێ ناوەڕۆك دێتە دی و بە تەنها كەسێك دەتوانێت دروستی ئەكرێت. ئەو خەونە تاكە كەسی یە خۆپەرستانەییەی مەسعود بارزانی بۆ خۆی هەڕەشەیەكی گەورەن لەسەر درووست بوونی دەوڵەتی كوردی كە دەیان هەزار هاونیشتمانی بوونەتە قوربانی ئەو ئامانجە و خەونی سەدان هەزار هاونیشتمانی تری نەتەوەكەمانە،چونكە بنەماكانی دەوڵەت لە كوردستان بوونی نیەوە، ئەوەی هەیە دوو باندی مافیای بنەماڵەی دەستان گرتووە بەسەر كۆی جومگەكانی كۆمەڵگا و بەكیفی خۆیان مامەڵەی بارزگانی بە هاونیشتمانیان و دۆزە رەواكەیەوە دەكەن، هەرچەندە لە ئێستادا زۆرێك لەهاونیشتمانیانی كوردستان نەعلەت لە دەوڵەتێكی كوردی دەكەن لە سایەی سەری حوكمی تاڵانچیەكان و داگیركەرەكانی بنەماڵەی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كە وەكو دومەڵێكی پیسن بەسەر جستەی نیشتمانەوە.
تیبینی: سود لە سەرچاوەی كتیبی مۆساد لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ لەلاپەڕە 395 و408 وەرگیراوە كە لە نووسینی(شلۆمۆ نكدیمۆن) ەو لە وەرگێڕانی ڕەهەند عبدوالغفورە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە