ئەمانەن دادگاو دادوەرەكانتان؟
Sunday, 01/11/2009, 12:00
هەر كاتێك مەسعود قسەدەكات سیستەمى سیاسى و دادوەرى لە دەوڵەتەكانى ئەسكەندەنافیا شەرمەزار دەكات، ئەوەندە باسى سەربەخۆیى یاسا دەكات، یەكێك نەزانێت ئەڵیێ جۆرج مارشاڵى ئەمریكایە، بەهەر حاڵ ئەمەش گەندەڵییەكانى دادوەرەكانى كوردستان:
1 ـ لەیاساو ڕێنماییەكانى هەرێمدا هاتووە، نابێت هیچ كەسێك زیاتر لە جارێك سودمەند بێت لە زەوى یاخانوو، زۆربەى دادوەرو ئەندامانى داواكارى گشتى جگە لەوەى خانویان بۆ كراوە لاى دادگاكان، جارێكى دیكەش زەویان وەرگرتووەو بۆ جارى سێهە میش هەر یەكە هەزار مەتر زەوییان پێ دراوە بە نرخێكى ڕەمزى و بۆیانیش دەكرێت بە خانوو.
2 ـ لە كاتێكدا زۆربەى فەرمانگەكانى دادنووس و لێكۆڵینەوەو جێبەجێكردن سەیارەیان بۆ دابینەكراوە بۆ كارى دەوڵەت كە ڕۆژانە دەردەچن بۆ كارى فەرمى، هەر دادوەرێك و ئەندامى داواكارى گشتى هەر یەكەو سەیارەیەكیان پێ دراوە بۆ خۆیان نەك دائرە نرخەكەى بایى چوار دەفتەرو نیو زیاترە، ئەمە لەكاتێكدا موچەكەیان ئەوەندەى سەرۆكى چینە لە مانگێكدا.
3 ـ لە یاساو ڕێنماییەكاندا هاتووە نابێت پۆلیس پاش داوام كار بكات، دادوەرەكانى لاى ئێمە هەر یەكەو خزمێكى یان چەند خزمێكى خۆى بە پۆلیس تۆمار كردووەو یەك دەقیقە داوام ناكەن، لە جیاتى ئەوە هەر یەكەو خەریكى كارێكن ولە گەڵ ئەو خەڵكە هەژارەدا شەریك بوونەتەوە. یەكێ سایەقى دەكات، ئەوى دیكە وەستاى بیناسازییەو .....
4ـ چەندین دادوەر بە نایاسایى دامەزراون، هەیە بەڵگەى ساختەى بە دەوڵەت داوە بۆ دامەزراندنى.
هەموو ئەم وڵاتە تاڵان و بڕۆ كراوە، تا ئێستا قانوونە كۆنەكانى عێراق كاریان پێ دەكرێت ئەو دادەورانەو ئەندامەكانى داواكارى گشتى نەك لە هۆڵ قانون و كارەكانى خۆیاندا نەماون، بەڵكو هەر خەرێكە هەڵپەكردنن بۆ زیادكردنى موچەو ئیمتیازاتى خۆیان، دەسەڵاتیش هەموو شتێكیان بۆ دەكات بۆ ئەوەى باشتر شەرمەزارو چاوشۆڕیان بكات.
5ـ زۆربەى داوەرەكانى كوردستان لە خەڵكى كاربەدەست دەترسن، هەیە تێیاند لەبەرێوەبەرى بنكەیەكى پۆلیس دەترسێت.
6ـ لە هەموو وڵاتێكدا شت بە پلان دەكرێت تەنها ئەم هەرێمە گەندەڵەى ئێمە نەبێت، رۆژ بە ڕۆژ جیاوازییەكان زیاتر قوڵ دەكرێنەوە، ئایا دەزانن دادوەرێكى تازە دامەزراو موچەكەى هەشت بۆ نۆ جار بە قەدەر فەرمانبەرێكى یاساییە، تەنها ئەو ئۆتۆمبێلەى وەریانگرددوە بەرانبەر موچەى شەش ساڵى فەرمانبەرێكى خۆیانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست