گەورەترین خالى كۆنگرەى پارتى بۆكادیرەكانى تەقەكردنە لەخەلك
Wednesday, 23/03/2011, 12:00
وەك لاى هەموان ئاشكرابوو ماوەیەك بەرلەئیستا پارتى دیموكراتى كوردستان كۆنگرەى حیزبەكەى خۆى بەست و دواتر نیچیرڤان بارزانى كەبەجیگرى مەسعودبارزانى هەلبژاردرا لەگەل بەستنى كۆنگرەكەیان هاتە سەرشاشەى تەلەفزیۆنەكەیان و بۆجەماوە رایگەیاند :كەئیمەى پارتى لەم كۆنگرەیەدا نوی بونەوەیەكى زۆرمان خستۆتە ناو كۆنگرەكەوەو ویراى جەخت كردنەوەى لەوەى كەحیزبەكەیان بۆ لەمەودواى بەبەرنامەى نویترو دیموكراتى و ئازادى رادەربرین هەموو ئەمانەى خستەپال پارتى كەلەمەودوا پارتەكەیان بەمجۆرە كاردەكات،كەهەموو ئەمانە جیگاى دلخۆشى بون بۆئیمە وتمان سوپاس بۆخوا ئەوا ئەمجارەیان پارتى هۆشى هاتۆتەوە بەرخۆى و ئیدى لەمەوبەدوا وەك حیزبیكى مۆدیرن كار بۆحیزبەكەى دەكات بەئاقلى نوى و فكرى تازە ،بەڵام ئەوەى ئیمە بینیمان هەموو ئەم قسانەى پارتى تەنها بۆچەواشەكردنى راى گشتى و هەلفریوانى خەلكى كوردستان بوو كە گەنجى ئیمە بەم قسانەى فریوبدات، نمونەشمان بۆئەوە لەچەند رۆژى رابردوومان بۆمان دەركەوت كەئەو پارتەى ئەوان هیچ گۆرانكاریەكى بەسەردانەهاتوەو چۆن لەشاخ دابەزین بەهەمان ئەقل و بیركردنەوە لەشارەكان بارەگاكانیان داكووتا ،ئەگەرنا حیزبیك بلیت لەكۆنگەركەیدا نوى بونەوەو ئازادى رادەربرین دروشممانە خۆئەبیت بەكردەوە بیسەلمینیت ،كام نوى بوونەوە خەلك بكەویتەسەرجادەو داواى مافى خۆى بكات و تۆش بیكوژى ؟ ئەونوى بونەوەیەى كەتۆباسى لیوەدەكەى ئەگەرچەواشەكردنى خەلك نەبیت بۆچى بەكردەوە نایسەلمینیت؟ خۆئەگەر بلییت ئەى بۆچى خەلك بەردمان تى ئەگریت ئەوا بەئاشكرا دیارە خەلك بۆچى وائەكات تۆ هەموو سەروەت و سامان و مافى خەلك بۆخۆت قۆرخ بكەیت ئەى خەلك چیت لی بكات ؟؟؟ خۆپیشاندان سازبكات پیى ئەلیى بۆچى پرس ناكەیت نارازیەكانى خۆیان دەربرن تۆ پیى بلیى بۆت نیە قسەبكەیت ئەى خەلك چیبكات ؟؟؟ ئادەى توخوا ئیوە بەحەق وڵاممان بدەنەوە پیمان بلین خەلك چیبكات ! تۆ ئەتەوى ئەوەى تۆ بەراستى بزانیت خەلكیش بلیت راستە !یاخود ئەوەى لەگەل بیركردنەوەى تۆنەبیت بەخائینى دەزانیت بۆیە لیرەوە بۆمان دەركەوت كەئیوە هیچتان قبول نیە ئەوەى نارازى بیت گویى لى ناگیریت و رەنگە بەخائینى خۆتانى بزانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست