کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چی بچێنیت ، ئه‌وه‌ده‌درویه‌وه‌ به‌شی شه‌شه‌م - سامانه‌که‌ی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌له‌کوێوه‌ده‌هات و چی لێ به‌سه‌رهات ؟

Sunday, 16/01/2011, 12:00



با سه‌رنج بده‌ینه‌پێنج بۆچوون له‌سه‌ر دارایی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌که‌ناوه‌ڕۆکی هه‌ر پێنج بۆچوونه‌که‌گه‌واهی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن که‌ئه‌م دوو حیزبه‌خاوه‌نی داراییه‌کی هێجگار بێشومار بوون و ته‌واوی ئه‌و داراییه‌ش له‌ژێر کۆنترۆڵی ئه‌و به‌رپرسانه‌دا بووه‌که‌تاوه‌کو ڕۆژگاری ئیمڕۆش هه‌مه‌کاره‌و بڕیارده‌ری یه‌که‌من :-
1- خوالێخۆشبوو شێخ جه‌لاله‌دینی حوسه‌ینی که‌که‌سایه‌تییه‌کی ئاینی ڕاستگۆ و نیشتیمانپه‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌یی بوو باس له‌وه‌ده‌کات که‌حیزبی به‌عس هاوکارییه‌کی هێجگار زۆری دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی کردووه‌به‌م شێوه‌یه‌:-
- ده‌رباره‌ی حیزبی دیموکرات ده‌ڵێت :- (لاحول ولا قوه‌الله‌بالله‌. ئازووقه‌ی‌نیزیكی‌70 هه‌زار تا 80 هه‌زار چه‌كداری‌ڕه‌سمه‌ن له‌ده‌وڵه‌تی‌عێراق وه‌رده‌گرت . به‌خوا تا تفه‌نگێك به‌ئێمه‌ده‌درا سه‌د تفه‌نگ به‌حیزبی‌دێموكرات ده‌درا.) .
- هه‌روه‌ها شێخ جه‌لاله‌دین ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵه‌ش ده‌ڵێت :- (وه‌ڵڵا به‌هاری‌1361 له‌بڵه‌سه‌ن دیم كه‌ئاغایان چه‌كیان له‌عێراق وه‌رگرتووه و له‌چه‌می‌چۆمان ده‌یپه‌ڕێننه‌وه‌. به‌براده‌رێكم گوت سه‌لامیان بگه‌یه‌نه و بڵێ‌خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت!)[ تێبینی نووسه‌ر : ساڵی 1361 به‌رامبه‌ره‌به‌ساڵی 1982ی زاینی ] .
بڕوانه‌ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌که‌زۆر زانیاری باشی تێدا به‌دی ده‌کرێت :-
http://www.dimane.com
2- مامۆستای مافناس حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده‌ش که‌ناسراوه‌به‌مامۆستا گۆران هه‌م به‌رپرسی کۆمسیۆنی قه‌زایی حیزبی دیموکرات بووه‌و هه‌م که‌سێکی هێجگار نزیک بووه‌له‌دکتۆر قاسملو ده‌ڵێت :- (له‌کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا و به‌ئاماده‌بوونی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ، پرسیاریان له‌دکتۆر قاسملو کرد که‌دارایی حیزب چه‌نده‌؟ دکتۆر قاسملوش له‌وه‌ڵامدا گوتی حیزبی دیموکرات ده‌وڵه‌مه‌ندترین حیزبی خۆرهه‌ڵاتی ناوێنه‌"خاوه‌رمیانه‌") .
3- کاک عه‌بدوڵڵای کۆنه‌پۆشیش که‌ناسراوه‌به‌عه‌به‌دلێر و یه‌کێک بووه‌له‌به‌رپرسه‌هه‌ره‌کاریگه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵه و زۆریش نزیک بووه‌له‌کاک عه‌بدوڵڵای موهته‌دیه‌وه‌، ده‌رباره‌ی کاک عه‌بدوڵڵای موهته‌دی ده‌ڵێت :- ( بودجەی حیزبەکەی لە چەندین شوێنی شاراوە وەرده‌گرێت .) . بڕوانه‌ئه‌م لینکه‌:-
http://rojhelattimes.org
4- کاک عه‌لیڕه‌زا قادری ده‌ڵێت :- (بۆ رێبەریی هێچ حیزبێک بینینی سەرانی دەستە یەکەمی عێراقی و تەنانەت شەخسی سەددام حوسێین ئیمکانپەزیر نەبوو جگە لە سەرانی پایەبەرزی حدکا. هیچ حیزب و لایەنێک بە ئەندازەی حدکا لە ئیمکاناتی ماڵیی و چەک و تەەقەمەنی حیزبی بەعس بەهرەمەند نەبوو.) . بڕوانه‌ئه‌م لینکه‌:-
http://rojhelattimes.org
5- له‌ساڵی 1989 له‌دوکانی براده‌رێکی مه‌شروبفرۆشی مه‌سیحی دانیشتبووم له‌شه‌قامی سالمی سلێمانی که‌ناوی براده‌ره‌که‌م "نه‌شوان" بوو ، کاتێکم زانی ئوتومبێلێکی لاندگرۆزه‌ر هات که‌چه‌ندین به‌رپرسی حیزبی دیموکراتی تێدابوو ، به‌رپرسه‌کان هاتنه‌دوکانه‌که‌و هه‌ر یه‌که‌و جانتایه‌کی دیپلۆماسی پڕ له‌25 دیناریان به‌ده‌سته‌وه‌بوو(له‌و کاته‌دا 25 دیناری گه‌وره‌ترین پاره‌ی عێراقی بوو که‌به‌رامبه‌ر بوو به‌87 دۆلاری ئه‌مریکی) . ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چوبم لایه‌کی مه‌شروباتی دوکانه‌که‌یان خسته‌نێو ئوتومبێله‌که‌وه‌، له‌کاتی پاره‌دانی مه‌شروباته‌که‌دا به‌براده‌ره‌که‌میان گوت :- پاره‌ی لۆگت ده‌ده‌ینێ . (بۆ یه‌که‌مین جار بوو وشه‌ی لۆگ ببیستم) .
پاش ئه‌وه‌ی که‌به‌رپرسه‌کانی حیزبی دیموکرات ڕۆیشتن منیش له‌براده‌ره‌که‌م پرسی " لۆگ " واتای چییه‌؟
له‌وه‌ڵامدا گوتی :- لۆگ واتا له‌سه‌ر ڕه‌قه‌م .
کاتێک ته‌ماشای 25 دیناریه‌کانم کرد بینیم هه‌ر هه‌مووی ژماره‌به‌دوای ژماره‌دا دێت ! ، زۆر سه‌رم سوڕما و پرسیم :- ئه‌م پاره‌یه‌بۆچی ژماره‌به‌دوای ژماره‌دا دێت ؟
براده‌ره‌که‌م گوتی :- بۆ یه‌که‌مین جاره‌حکومه‌تی به‌عس ئه‌م پاره‌یه‌له‌بانکه‌کانی سویسرا ڕاده‌کێشێت ، به‌رله‌وه‌ی بیخاته‌بازاڕه‌وه‌ده‌یدات به‌دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌و له‌ده‌ستی ئه‌و دوو حیزبه‌وه‌ده‌گاته‌بازاڕ .
کاتێک ئه‌م گوته‌یه‌م بیست ژیانی ئه‌و پێشمه‌رگه‌سڤیلانه‌ی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌م هاته‌پێش چاو که‌له‌شارۆچکه‌کانی عه‌ربه‌ت و زه‌ڕایه‌ن و نه‌سر و باریکه‌ هێنده‌نه‌بوونی ته‌نگی پێهه‌ڵچنیبوون به‌شێکیان ناچار ببون که‌ببنه‌چه‌کداری حیزبی به‌عس و حیزبی به‌عسیش زۆر کرده‌وه‌ی نابه‌جێی پێ ئه‌نجام ده‌دان که‌"به‌کری فاته‌" یه‌کێک بوو له‌و نموونانه‌.
منیش خۆم پێ ڕانه‌گیرا و له‌براده‌ره‌که‌مم پرسی :- باشه‌، من به‌شێک له‌پێشمه‌رگه‌کانیان ده‌بینم له‌نه‌بوونیدا بوون به‌چه‌کداری به‌عس ، ئه‌ی ئه‌مه‌یان بۆچی ؟
براده‌ره‌که‌م له‌وه‌ڵامدا گوتی :- له‌بێخه‌به‌ران که‌شکه‌ک سه‌ڵاوات ، ده‌ڵێی تازه‌خه‌به‌رت ده‌بێته‌وه‌. جا ئه‌گه‌ر کار و کرده‌وه‌ی به‌رپرسه‌کانیان وه‌ها نه‌بوویایه‌بۆچی چاره‌نووسیان به‌م ڕۆژه‌ڕه‌شه‌ده‌گه‌یشت و وڵاتێکیشیان بۆ ئایه‌توڵڵاکان به‌جێ ده‌هێشت ؟ باوه‌ڕ بکه‌به‌هه‌موو شاری سلێمانی هێنده‌ی به‌رپرسه‌کانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌مه‌شروبم له‌لا ناکڕن !
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست :- ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێته‌لێدوانه‌کانی به‌رپرسه‌ئۆردوگانشینه‌کان ئه‌وا هه‌ر یه‌که‌یان خۆیان ده‌که‌نه‌ڕۆسته‌مێک بۆ کوردان و ده‌ڵێن ته‌مه‌نی جوانیمان کرده‌قوربانی کوردان ، شه‌قمان له‌به‌رد هه‌ڵداوه‌، هێنده‌ی نیوه‌ی کورد که‌وشمان له‌پێشمه‌رگایه‌تیدا دڕیوه‌ته‌وه‌و زۆر گوته‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی دیکه‌ش . به‌ڵام هیچ که‌سێکیان ئاماده‌نین بڵێن میلله‌تێکمان سه‌رگه‌ردان کردووه‌، زیاتر له‌65 ساڵه‌خه‌ریکی هه‌ڵهاتن و فریودانی کوردانین ، کوردمان کردۆته‌کاڵایه‌کی هه‌رزان به‌ها بۆ بازرگانیکردن و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و هه‌زاران کرده‌وه‌ی نابه‌جێی دیکه‌.
حیزبی دیموکرات به‌ر له‌ئۆردوگانشینبوونی خاوه‌نی داراییه‌کی هێجگار زۆر بووه‌و زۆر جار به‌و داراییه‌کۆمه‌کی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیشی کردووه‌و ته‌نانه‌ت ئاماده‌یی خۆیشیان نیشان دابوو بۆ میواندارێتی 10000 فه‌له‌ستینیش ، به‌ڵام ئیمڕۆکه‌ش به‌رپرسه‌کانیان شانازی به‌وه‌وه‌ده‌که‌ن که‌حکومه‌تی هه‌رێم جێگه‌و موچه‌یان ده‌داتێ و ده‌شیانپارێزێت . ته‌نانه‌ت به‌ڕێز مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌نامه‌بۆ سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی ده‌نێرێت که‌بائیعی و ئه‌رزاقیان بده‌نێ .
ئه‌ی ده‌بێت ئه‌و داراییه‌بێ شوماره‌ی حیزبی دیموکرات چی لێ به‌سه‌ر هاتبێت ؟
له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیار بدات که‌به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ببێته‌قایمقامی بۆکان و ده‌مڕاستی دیموکراتیش بۆ ئیمام جومعه‌ی کاتی سه‌رده‌شت ئه‌وا جگه‌له‌وه‌ی که‌نکۆڵی له‌کۆمه‌ڵه‌بوون و دیموکراتبوونی خۆیان ده‌که‌ن له‌هه‌مانکاتدا ماڵئاوایی له‌و کوردایه‌تییه‌ش ده‌که‌ن که‌بۆته‌وێردی سه‌ر زاریان .
درێژه‌ی هه‌یه‌....

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە