مه‌لاکان و ئیسرائیل ، پارتی و ئیسرائیل ، گۆڕان و ئیسرائیل
Saturday, 25/09/2010, 12:00
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ که‌مێک به ووردی سه‌رنجی بابه‌ته هه‌نووکه‌ییه‌کان بدات ، ڕاسته‌وه‌خۆ گوێ بیستی ووشه‌ی ئازادی و ئه‌و زاراوانه ئه‌بێت که په‌یوه‌ندیدارن به‌م سه‌رچاوه و ڕه‌گانه‌وه که ئه‌م (ئازادی) نه‌یان لێوه ڕێچکه گرتووه.
له سلێمانی و سه‌رده‌می حه‌فتاکان ، گه‌ر که‌سێک قسه‌یه‌کی بکردایه جێی گومان و دوودڵی بوایه ،ئه‌یان ووت خواتبێت عه‌به(من پێم وایه ئه‌م زه‌لامه ناوی عه‌بدووڵا بووه و دیاره فشه‌که‌ریش بووه). به‌ڵام ئه‌مڕۆ مه‌لاکان وه‌ک له ده‌نگوباسێکی(که‌ی ئه‌ی ئه‌ین) دیمان 24-09-1010ڕۆژی شه‌مه به‌رگوێمان که‌وت به ده‌سته ئه‌هاتن به‌دڵ و ده‌روون و ههستونهستێکی پاک و بێگه‌رده‌وه پارێزگاریان له (ئازادی) و هه‌موو ناوه ئازاده‌کانیش ئه‌کرد ،ئه‌مه خۆی بۆ خۆی گه‌ر بۆ هه‌ر مهرامێکیش بێت ،من ده‌ستخۆشیان لێئه‌که‌م و هیوادارم دواجار نه‌بێت و بۆ یه‌کجاریش نه‌بێت. (گه‌ر وانه‌بوو هه‌قی خۆمانه ئێمه‌ش بێژین خوات بێت مه‌لا).
ماوه‌ک پێش ئه‌م بابه‌ته‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت ،که زیاتر خه‌ڵک و میدیاکانی وه‌ک شاره زه‌رده‌واڵه ووروژاند ، وه به تایبه‌تی دوای (که‌مپینی به‌رگری له ئازادی ڕاده‌ربڕین له کوردوستانی ئێڕاق). من به هیچ شێوه‌یه‌ک دژی ، که‌مپین و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و جاڕنامه‌و ووروژاندن و به‌رهه‌ڵستی نیم و پشتگیریشی لێده‌که‌م به‌و مه‌رجه‌ی که له خزمه‌تی ووشه‌ی سه‌ربه‌خۆ و سهربهستدابێت. به‌ڵام ئه‌مڕۆ تابووری مه‌لاکان له سروودی ئاینی عه‌ره‌بییه‌وه ، بۆ خزمه‌تی بیری پان عه‌ره‌بیزم ، ئه‌م ووشه‌ی ئازادییانه خه‌رمان ده‌که‌ن و ده‌یکه‌ن به کاسه‌ی پڕوپاگه‌نده و خۆیان ده‌که‌ن به سووقراتی دیمۆکراسی ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌مڕۆ خاوه‌نی مه‌مله‌که‌تێک له فه‌لسه‌فه و بیری مرۆیی بن (وه واخۆیان ده‌خه‌مڵێنن که که‌س پاشه‌ڵی خوێناویانی نه‌دیبێت).
ئامانجه گڵاوه‌کانی مه‌لاکان خزمه‌تی پرۆژه‌ی گۆڕان و ئهقلوفهلسهفهی گۆڕان ناکات و من پێم وایه هه‌موو ته‌زووه باریک و ئه‌ستووره‌کانی ئیسلامی سیاسی ناتوانێت ببێت به شه‌ریکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (چونکه ئه‌م دوو بیره زاده‌ی دوو قوتابخانه‌ی زۆر له‌یه‌کتر ترازاون و به هیچ گوریسێک ناتوانن خۆیان گرێ بده‌ن، ته‌نها ڕووکه‌شی نه بێت ، ئه‌گینا خۆیان و خه‌ڵکیش له خشته ده‌به‌ن، وه له کۆتایدا به زه‌ره‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شکێته‌وه ،چونکه ئه‌وان هیچیان بنیان نه‌ناوه تا زه‌ره‌ری تێدا ئه‌نجام بده‌ن). من زۆر ده‌ستخۆشیان لێده‌که‌م بۆ ئه‌م هه‌نگاوه نه‌ته‌وه‌یان ، کاتێک حکوومه‌تی کوردوستان ڕێگه‌گری کرد له مه‌لای مزگه‌وته‌کان له ووتارنامهکانی ڕۆژی هه‌ینییه‌کان، که ده‌وری حیزبی فه‌زیله‌ی تهتیب ئۆردۆغان وحه‌ماس و جیهادی فه‌لستینیان ده‌بینی به‌ڵام به کوردی دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و خه‌ڵکیان هانده‌دا بۆ جیهاد و ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی عیبری ،وه فتواکانیان دژ به ڕووناکبیران و نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان. تا ئه‌و کاته نه‌یانده‌زانی به‌رگری له ئازادی ڕاده‌ربڕین چییه....من به هه‌موو ویژدام ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی ئه‌وان بڕوایان پێی نه‌بێت بیری ئازاد و ئازادییه‌کانی مرۆڤه (فتواکانی دایان دژ به نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی شاری هه‌ولێر ، گه‌ر خه‌ڵکی سلێمانیش نه‌بن ،خۆ کورد بوون و هاونیشتیمانی کوردوستان بوون).به‌ڕاستی ئه‌مه‌یه بانێکه و دوو هه‌وا...!! بۆ گۆڕان باسی نه‌کرد، به یه‌ک ووشهش و بۆ هه‌موو باڵه‌کانی ئیسلامی قڕوقه‌پیان لێکرد (ووشه‌ی ئازاد و ئازادی ڕاده‌ربڕین له کام دوورگه چاوه‌ڕێی ده‌کردن). ئه‌وانه‌ی بڕوایان به گۆڕان هه‌یه ،ئه‌بێت به قین و دژایه‌تی پارسه‌نگی گۆڕان نه ده‌نه‌وه. ئه‌بێت خۆیان بکه‌ن به ڕابه‌ری نوێبوونه‌وه و داهێنان ، ئه‌بێت بۆ پێشه‌وه هه‌نگاوه‌کان ئاڕاسته بکرێن ،نه‌ک ڕاوحکردن له شوێنی ڕووداوه‌کان ،وه‌بێ وه‌ڵامی هه‌ڵبژێرین. گۆڕان ئه‌بێت چاک خۆی ئاماده‌بکات بۆ ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی که دێنه پێشه‌وه ، دیسان ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه بوترێت که میلله‌ت ره‌حم به که‌س ناکات.
من پێم وایه و لۆجیکیشه گۆڕان ئه‌م مه‌لا و مهلازادانه چیتر به دۆستی که‌مپین و دۆستی به‌رگری له ئازادی ڕاده‌ربڕین نه‌زانێت. بۆیه دۆستایه‌تی کردنی ئه‌م عه‌قڵه سڕ بووه‌ی ئالووده‌ی بیری پان عه‌ره‌بیزم و سهنگرگرتن له گه‌ڵیان ، دژ به مانه‌وه و دۆستایه‌تی کردنی نێوان کورد و جووه‌کان ده‌کات . ئه‌و شه‌ره‌ی ئه‌قلی ئیسلامی سه‌له‌فی و جیهادی پلانی بۆ داده‌ڕێژێت و مه‌لای مزگه‌وته‌کان بوون به مه‌یته‌ری ، شه‌ری کورد نییه و کورد لێ بێبه‌رییه.
بۆیه هه‌موو کوردێک و هێزی کوردی ئه‌رکی سه‌رشانێتی هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بێت ،به‌رامبه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئیستراتیجییه ، چاره‌نووسسازانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست