یاداشتی رووناكبیران، هونه‌رمه‌ندان، نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسانی هه‌ڵه‌بجه
Saturday, 31/01/2009, 12:00
1602 بینراوە
روناكبیران هونه‌رمه‌ندان نوسه‌ران رۆژنامه‌نوسانی هه‌له‌بجه
بۆ قایمقامیه‌تى قه‌زاى هه‌ڵه‌بجه
وه‌ك هه‌مووان ده‌زانین هه‌ڵه‌بجه بووبه‌جێگاى یه‌كێك له‌دیارترین كاره‌ساته تراژیدیاكانى مێژووى مرۆڤایه‌تى ئه‌م كاره‌ساته‌ش بووه مایه‌ى به‌ئاكام گه‌یشتنى چه‌ندین به‌رهه‌م و شاكارى هونه‌رى و ئه‌ده‌بى و ڕووناكبیرى ، هه‌ڵه‌بجه‌ش كه‌هه‌میشه باوه‌شى ئاوه‌ڵاو كراوه‌و میوان دۆست بووه له‌ئاست هه‌ر ستافێك كه‌مه‌به‌ستى زیاتر ده‌رخستن و نیشاندانى ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه كارى كردبێت ڕێزى لێ گرتووه و ماندووبونیانى به‌رزنرخاندووه ، ئێستاش ئه‌و باوه‌شه له‌هه‌موو كاتێك كراوه‌تره بۆ هه‌ركه‌س و ستافێك كه‌بیه‌وێ له‌ڕێگه‌ى به‌رهه‌مى هونه‌رى یان ئه‌ده‌بى و ڕۆژنامه‌وانى یه‌وه دۆسیه‌ى هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و پێش ببات .به‌ڵام ئێمه كه‌ژماره‌یه‌ك له‌نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندو ئه‌دیب و ڕووناكبیرو ڕۆژنامه‌نووسى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدین به‌جیاوازى بیروڕاو بۆچوونمانه‌وه ئه‌م پێشنیاره‌مان واژۆكردو داوا له‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كه‌خاڵه‌كانى به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن و كارى له سه‌ر بكرێت .
یه‌كه‌م / هه‌ركه‌س و گروپێك به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌یه‌ك له‌بواره‌كانى (هونه‌رى - ئه‌ده‌بى - ڕۆژنامه‌نووسى) له‌هه‌رڕێگه‌یه‌كه‌وه دێته‌شار ، ڕووبه‌ڕووى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بكرێته‌وه و ئه‌گه‌ر كارى هونه‌رى بوو بۆ هونه‌رمه‌ندان و ئه‌ده‌بى بوو بۆ نووسه‌ران و پرۆژه‌ى ڕۆژنامه‌وانیش بۆ ڕۆژنامه‌نووسان .
دووه‌م / گرێبه‌ستێك هه‌بێت له‌نێوان ئه‌و ده‌سته‌و گروپ و كه‌سانه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌ولایه‌نه‌ى كه‌ڕووبه‌ڕووى كراوه‌ته‌وه‌و واژۆ بكرێت كه ئه‌م خاڵانه بگرێته‌وه :
ا-هه‌ڵه‌بجه شه‌ره‌فى نیشاندان و بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى بۆ یه‌كه‌م جار پێبدرێت لانى كه‌م دواى نیشاندانى له‌ڤیستڤاڵه نێوده‌وڵه‌تى یه‌كاندا ئه‌گه‌ر كارى فیلم سازى بوو ، وه‌ئه‌گه‌ر كتێب یان پرۆژه‌ى ڕۆژنامه‌وانى بوو پشكى هه‌ڵه‌بجه‌ى لێ بدرێت تامافى ئه‌و كه‌سانه وون نه‌بێ كه‌له‌سه‌رخستنى كاره‌كه‌دا هاوكاربوون .
ب-ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كه له‌ڤیستڤاڵ و پێشانگاكاندا خه‌ڵاتى به‌ده‌ست هێنا ئه‌وا له‌ڕووى مه‌عنه‌وى یه‌وه ده‌كرێ كۆپى یه‌كى ئه‌و خه‌ڵاته بگێڕدرێته‌وه بۆ ئه‌رشیفى تایبه‌ت به‌و كارانه له‌هه‌ڵه‌بجه .
ج-ته‌نها به‌مه‌به‌ستى ئاگادار بوون به‌رله‌نیشاندان و به‌شدارى پێكردنى له‌هه‌ر ڤیستڤاڵێك باشتره لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى لێ ئاگاداربكرێت .
سێ یه‌م / داواله‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین له(به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى یادگارى هه‌ڵه‌بجه) به‌شێك بۆ ئه‌رشیف كردنى فۆتۆكۆپى و وێنه‌ى خه‌ڵاته‌كان و به‌رهه‌مه‌كان بكرێته‌وه كه‌تایبه‌تن به هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌رجه‌م بوره‌كاندا وه ئه‌م ئه‌م به‌شه كاری كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌ئه‌ستۆ بگریًت كه‌له‌ڕابوردوو به‌رهه‌م هێنراون .
تكایه بۆ پشتگیری له یاداشتی سه‌ره‌وه به‌ئیمه‌یلیك پشتگیری خۆت ده‌رببڕه .
ئه‌وانه‌ی پیًوستن بۆ ده‌ربڕینی پشتگیری له ئیمه‌یله‌كه‌دا
ناوی سیانی كه‌سی پشتگیری كه‌ر
شوینی دانشتنی . له‌چ وڵاتیك و چ شارێك
ئیمه‌یل . واژۆ
بۆپشتگیریه‌كه‌ت له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه په‌یوه‌ندی به‌م ئیمه‌یلانه‌وه بكه‌ن
[email protected] [email protected] روناكبیران هونه‌رمه‌ندان نوسه‌ران رۆژنامه‌نوسانی هه‌له‌بجه